أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): مادده‌ی (1) له‌یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. مادده‌ی (1): ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆمه‌به‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ نیشته‌جێ بوون یا غه‌یری نیشته‌جێوون گرێدراون، هه‌ر (4) چوار ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه به كرێیه‌ك كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون به زیاد كردن یان كه‌م كردن به‌مه‌رجێك له حاڵه‌تی زیاد كردنی كرێیه‌كه له 20% زیاتر نه‌بێت له كرێی پێشوو
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): مادده‌ی (2) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای گرێبه‌ست له‌سه‌ر بڕی كرێ رێك نه‌كه‌وتن كه به‌پێی مادده (1) كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌وا هه‌ردوو لا یان لایه‌كیان بۆیان هه‌یه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن كه له رێگه‌ی لیژنه‌ی خه‌ملاندنی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌چاو كردنی دۆخی ئابووری خه‌ملاندن بۆ كرێیه‌كه بكات. دووه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی هاتوو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شایه‌نی تانه لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له بڕیاری خه‌مڵاندنه‌كه‌وه وبڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): مادده‌ی (4) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت و ریز به‌ندی ماده‌كان رێك ده‌خرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. چۆڵ كردن (تخلیه) له گرێبه‌سته‌كانی ماده یه‌كی ئه‌م یاسایه ملكه‌چ ده‌بێ بۆ حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان برٍیارێكی ناكۆك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێ.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.