مادده‌ی (2): مادده‌ی (2) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای گرێبه‌ست له‌سه‌ر بڕی كرێ رێك نه‌كه‌وتن كه به‌پێی مادده (1) كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌وا هه‌ردوو لا یان لایه‌كیان بۆیان هه‌یه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن كه له رێگه‌ی لیژنه‌ی خه‌ملاندنی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌چاو كردنی دۆخی ئابووری خه‌ملاندن بۆ كرێیه‌كه بكات. دووه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی هاتوو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شایه‌نی تانه لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له بڕیاری خه‌مڵاندنه‌كه‌وه وبڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
الموضوع: بڕی كرێ رێك نه‌كه‌وتن,داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره,بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی هاتوو,بڕیاری خه‌مڵاندنه‌كه‌وه,بڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه