مادده‌ی (1): مادده‌ی (1) له‌یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. مادده‌ی (1): ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆمه‌به‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ نیشته‌جێ بوون یا غه‌یری نیشته‌جێوون گرێدراون، هه‌ر (4) چوار ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه به كرێیه‌ك كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون به زیاد كردن یان كه‌م كردن به‌مه‌رجێك له حاڵه‌تی زیاد كردنی كرێیه‌كه له 20% زیاتر نه‌بێت له كرێی پێشوو
الموضوع: به‌كرێدانی خانووبه‌ره,نوێ كردنەوەی به‌كرێی خانووبه‌ره,زیاد كردنی كرێی خانووبه‌ره,محدودیت لە زیاد كردنی كرێی خانووبه‌ره