أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون په‌یوه‌ست ده‌بێت به دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه له ناوه‌ندی پارێزگاكان) و (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون له قه‌زاو ناحیه‌كاندا) و راده‌ست دانیان له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات له رۆژی ده‌ست به بینا كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (سێیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی دووه‌می یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێ: (سێیه‌م: لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار په‌یوه‌ست ده‌بن به دابین كردنی خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌ت بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بنه‌چه‌ی مادده‌ی پێنجه‌می یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)ی و سێ بڕگه‌شی به‌ڕێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) و (سێیه‌م) و (چواره‌م)ی به‌م جۆره دادێ ده‌خرێته سه‌ر: یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كات بۆ دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: سندووقێك به‌ناوی (سندووقی نیشته‌جێ بوون) له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بووندا دادمه‌زرێت و ساڵانه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌خرێته ناوه‌وه كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ درێژه‌دان به بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وییه و به په‌یڕه‌وێك ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دیاری ده‌كرێن. چواره‌م: ئه‌و بڕه پارانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م / دووه‌م) له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ده‌خرێنه سندووقه‌كه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌نانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ر یه‌ك به پێی پسپۆرایه‌تی خۆی په‌یڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێش جێی ده‌گرێته‌وه: (یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون) بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت و به‌بێ دانی پێشه‌كی و داواش پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كرێت و، به گوێره‌ی پره‌نسیپێك كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا دیاریی ده‌كات، ته‌ماشای داواكان ده‌كرێت). دووه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك هه‌قی كڕینی شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیه‌وه به قیستی مانگانه یان ساڵانه له ماوه‌یه‌كدا كه له بیست و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌داته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه.