أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره یا تووتن یا پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه دێنێ به مه‌به‌ستی فرۆشــــتن یا داكردنی، مۆڵه‌تی ئوســـووڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرێ و په‌یوه‌ســـــــــــت بێ به‌و مواســـــــــــــه‌فات و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ســـنیشــــانی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه دا هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده به چاودێری كردنی راده‌ی هاوجووتی جگه‌ره و هه‌موو جۆره‌كانی توتنی ناوخۆیی و هاورده له‌گه‌ڵ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له‌م یاسادا دیاری كراوه و ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌پێی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن، به مه‌رجێك هیچ ناته‌واوییه‌ك به حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان نه‌گه‌یه‌نن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: نابێ منداڵ به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و پێكهاته‌كانی بكێشێ یاخود پیشه‌ی فرۆشتن و كڕینیان ده‌ست بداتێ و هه‌ر چی سه‌رپێچی بكات به سزای سه‌رپێچی كردن به‌پێی (یاسای منداڵان)ی ژماره(76)ی ساڵی 1983ی هه‌مواركراو سزا ده‌درێ.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ده‌بێ وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هوشیار كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بۆ قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره كێشان له هه‌موو هۆیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزه‌م:
مادده‌ی سێزه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (چاودێری جۆری) ده‌خاته سه‌ر تووتنی خۆماڵی بۆ دڵنیابوون له هاوجووت بوونی له‌گه‌لأ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له ده‌وڵه‌تاندا كاریان پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: جگه‌ره كێشان به نیرگله‌شه‌وه له‌م شوێنه گشتیه داخراوانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ: 1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 2ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 4ـ هۆیه‌كانی هاتوچۆی گشتی و تایبه‌ت. 5ـ قوتابخانه‌كان و بنكه‌كانی فێركردن و مه‌شق و زانكۆكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌كان و نورینگه‌ی پزیشكی ومزگه‌وت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی. 6ـ وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و ده‌سته‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ویانه وه‌رزشیه‌كان و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و له‌ناو ئه‌سانسێر و هۆڵه‌كانی سینه‌ما وشانۆ. 7ـ ده‌زگا پیشه‌سازییه‌كان و فروكه‌خانه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی به بازار كردنی بازرگانی. 8ـ چێشتخانه‌و نانه‌واخانه‌و چایخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه چێشت یاخود خواردنه‌وه به خه‌ڵك ده‌ده‌ن. 9ـ وێستگه‌كانی به‌نزین و پێدانی سووته‌مه‌نی. دووه‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه (ده هه‌زار)دیناره. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه شوێنی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه زیاد بكات كه جگه‌ره كێشانیان تێدا قه‌ده‌غه كراوه. چواره‌م: ده‌شێ شوێنی تایبه‌تی بۆ جگه‌ره كێشان له‌و شوێنانه ته‌رخان بكرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: دروستكردن و هێنانی هه‌ر جۆرێك له‌به‌روبوومی تووتن یان بازرگانی پێوه‌كردنیان له هه‌رێم یاخود نمایشكردنیان بۆ فرۆشتن یان له خۆگرتن به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ نیشانه و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاوجووت نه‌بن و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌مه ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌ك حوكمده‌ده‌رێ كه له (پێنج ملیۆن) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (بیست ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ریكلام كردن بۆ جگه‌ره یا تووتن یان پێكهاته‌كانی له هه‌موو شوێنه‌كان له هه‌رێم وله هه‌موو هۆیه‌كانی راگه‌یاندن قه‌ده‌غه ده‌كرێ و سه‌رپێچیكه‌ر به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ له (چوارسه‌د هه‌زار)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (دوو ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌و سه‌رپێچییه لاببات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : له‌سه‌ر هه‌ر پاكه‌تێكی تووتن و پێكهاته‌كانی یاخود جگه‌ره‌كان له شوێنێكی دیار ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه ده‌نووسرێن ـ 1ـ مێژووی به‌رهه‌مهێنانی و كۆتایی پێ هاتنی به مانگ و ساڵ. 2ـ ئاگاداریكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌پێی به‌رزه‌فتیانه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. 3ـ ده‌رخستنی ناوه‌رۆكی هه‌ر جگه‌ره‌یه‌ك له قه‌تران و نیكۆتین له‌سه‌ر پاكه‌ته جگه‌ره‌كان. دووه‌م: ره‌نگی نووسینی ئاگادارییه‌كه هه‌مان ره‌نگی نووسینی نیشانه بازرگانیه‌كه ده‌بێ. سێیه‌م: ئاگاداری كردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر رووی پاكه‌ته ده‌نووسرێ. چواره‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه له (سێ ملیۆن)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (پێنج ملیۆن)دیناریش زیاتر نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی مادده گیراوه‌كه‌دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره یان تووتن یا پێكهاته‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كه‌ن، تابلۆ دابنێن و ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه ته‌ندروستیه‌ی كه له بڕگه‌ی(/یه‌كه‌م/2ی) مادده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه به جۆرێكی به‌رچاو كه بخوێندرێته‌وه له‌سه‌ر بدرێ، سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ و، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره‌ش كرده‌وه ئه‌و كات كۆگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێ، ئه‌گه‌ریش بۆ جاری دووه‌م دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌و كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.