مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: جگه‌ره كێشان به نیرگله‌شه‌وه له‌م شوێنه گشتیه داخراوانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ: 1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 2ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 4ـ هۆیه‌كانی هاتوچۆی گشتی و تایبه‌ت. 5ـ قوتابخانه‌كان و بنكه‌كانی فێركردن و مه‌شق و زانكۆكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌كان و نورینگه‌ی پزیشكی ومزگه‌وت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی. 6ـ وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و ده‌سته‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ویانه وه‌رزشیه‌كان و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و له‌ناو ئه‌سانسێر و هۆڵه‌كانی سینه‌ما وشانۆ. 7ـ ده‌زگا پیشه‌سازییه‌كان و فروكه‌خانه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی به بازار كردنی بازرگانی. 8ـ چێشتخانه‌و نانه‌واخانه‌و چایخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه چێشت یاخود خواردنه‌وه به خه‌ڵك ده‌ده‌ن. 9ـ وێستگه‌كانی به‌نزین و پێدانی سووته‌مه‌نی. دووه‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه (ده هه‌زار)دیناره. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه شوێنی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه زیاد بكات كه جگه‌ره كێشانیان تێدا قه‌ده‌غه كراوه. چواره‌م: ده‌شێ شوێنی تایبه‌تی بۆ جگه‌ره كێشان له‌و شوێنانه ته‌رخان بكرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.