مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره یان تووتن یا پێكهاته‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كه‌ن، تابلۆ دابنێن و ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه ته‌ندروستیه‌ی كه له بڕگه‌ی(/یه‌كه‌م/2ی) مادده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه به جۆرێكی به‌رچاو كه بخوێندرێته‌وه له‌سه‌ر بدرێ، سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ و، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره‌ش كرده‌وه ئه‌و كات كۆگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێ، ئه‌گه‌ریش بۆ جاری دووه‌م دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌و كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
الموضوع: پێویستی دابنێن تابلۆ بۆ فرۆشتن,ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه ته‌ندروستیه‌ی,سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ,مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه