یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق |
10
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق |
10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (20)ی رۆژی 28/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق وه‌زاره‌ت: وزاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له ههرێمماددهی دووه‌م :ئامانجی وه‌زاره‌ت ره‌نگ رێژكردنی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گشتییه به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم وكار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه به پێی هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌ی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌ر پسپۆرایه‌تی ده‌كه‌وێت.ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م :وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وپسپۆرایه‌تیانه‌ی خواره‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی ڕێگای گونجاو بۆ لابردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكیی بازرگانی له ڕێگه‌ی دانانی ستراتیژیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه كه له ئازاد كردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و له رێگای به به‌هێز كردنی توانای كێبركێ له نێوان كه‌رته‌كانی كار‌و به‌رهه‌می نیشتمانیدا رووی داوه.دووه‌م: ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی چاودێری مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا بۆ چاودێری كردنی نرخ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا و، رێكخستن و به‌هێزكردنی ژینگه‌ی كێبڕكێ و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ئیشی تری خراپه‌كاری له بازارگانیدا.سێیه‌م: تۆماركردن و چاودێری كردنی چالاكیی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان و لقه‌كانیشیان و، چاره‌سه‌ركردنی كاروباری بریكارنامه بازرگانیه‌كان و تۆماركردنیان له هه‌رێمدا.چواره‌م: دروست كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی تری پێویست به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و بهكرێدان و به‌كرێگرتنیان.پێنجه‌م: ئاماده‌كردن جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێوستن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا و بازاڕی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، و به‌شداری كردن تیایاندا بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی جیهان.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه له سوودی ئابووری و هونه‌رییان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییانه به مه‌به‌ستی چاودێری كردنیان و ئاڕاسته‌كردنیان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی پلانه‌كان له ڕووی چه‌ندی و جۆرییه‌وه و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی یاسای پێوست بۆ چاودێری و گه‌شه‌پێدانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بازرگانی و پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هاندان و ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆی و تا یاسای وه‌به‌رهێنان بیگریێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و سروشتی وه‌ربگیرێت و بۆ چالاكیی وه‌به‌رهێنان و به‌ردار له هه‌رێمدا بیگۆرێت.هه‌شته‌م: پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامزراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو و هاندانی ئه‌م ده‌زگایانه‌و چاودێری كردنیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ئازاده‌كانی عێراق له پێناو دروست كردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له هه‌ڕێم و سه‌رپه‌رشتیكردن و پێشخستن و كاراكردنی رۆڵی و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ وه‌دیهێنانی.نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، بۆ پشتیوانی كردن و هاندانی جوتیاران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می كشتوكالأ وه‌ك مادده‌ی كه‌ره‌سه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیداو بۆ به‌ربوومی پیشه‌سازی خۆماڵی كه بۆ به‌كارهێنانی خۆماڵی و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕدرێ.ده‌یه‌م: هاندانی پشتگیری هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی وكاراكردنی رۆڵی بانكه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به تایبه‌تی پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان و، چالاككردنی رۆڵه‌كه‌ی.یازدهم: ڕێكخستنی میكانیزمی پاراستنی مۆڵكایه‌تی هزری بازرگانی و پیشه‌سازی و پێدانی نیشانه‌ی ناسینه‌وه (العلامات الفارقه) وره‌سم ونموونه‌ی دروستكراوه‌كه و بڕوانامه‌ی داهێنان (براءه الاختراع).دوازدهم: خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم له بواری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ركیدا و، قوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنولۆجیدا، له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به هه‌رێمی داوه.سێزده‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له كاتی مۆركردنی رێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست كه مۆركی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازیان هه‌یه و به‌هێز كردنی رۆڵی هه‌رێم و پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌پێی یاسا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.چوارده‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای پێوست بۆ به‌شداریكردن له چاككردنی كه‌ش وهه‌وای وه‌به‌رهێنان و ئاسانكردنی خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی به‌رنامه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.پانزدهم: به‌شداری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ته‌واوكاری باش به ئامانجی به‌دیهێنانی كاری چاودێریكردنی هونه‌ری له‌سه‌رهاورده و هه‌نارده‌و به‌دواداچوونی جۆری به‌رهه‌می پیشه‌سازی ناوخۆیی كه له‌گه‌لأ مواسه‌فاتی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا بگونجێ و پیشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری و رێنوێنی له پێناو چاككردنی جۆری به‌رهه‌م و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت تیایدا.شازده‌م : په‌ره‌پێدان و چاكتركردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات له رێگای وه‌رگرتنی (تبنی) شێوازی نوێ له بواری به‌ڕیوه‌بردن و، سوود وه‌رگرتن له تهكنولۆجیای زانیاری له ڕێگای وه‌رگرتنی (تبنی) ته‌كنیكی سیسته‌مه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوبه‌شه‌كانی و هاووڵاتیانیشدا كارا ببێت، وچاككردن و ئاسانكردنی چاره‌كردن و رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانیاری به شێوه‌یه‌ك كه جۆری ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه باشتر بكات و، ژێنگه‌ی پێوست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێم فه‌راهه‌م بكات. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی به جۆرێك كه خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت كردنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمدا بكات.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت.دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت:أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ:1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی.2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی.4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون.حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- وه‌زیر/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن.3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن.4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ.حوكمه كۆتاییهكانماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به پێڕه‌و ئه‌رك و پسپۆرایه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێ .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ .سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێی پێوستی كاره‌كانی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكی بدات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت .دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستیه‌كانی دهرچوواندنیلهبهر تازه دروستبوونی وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان دوای لێكدانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و له پێناو ده‌سنیشان كردنی پێكهاته و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌دی بهێنی، به پێویست زانرا یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكرێ كه ئه‌وانه‌ی له پێشه‌وه هاتووه به‌دی بهێنێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2021 یاساى هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق |
8
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2021 یاساى هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق |
8
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (6)ی ڕۆژی 9/11/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2021 یاساى هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1) ماددەى (24)ی یاساکە هەموارى پیادەکردنى دەکرێت، و بڕگەیەکی بە زنجیرەى (یەکەم) بۆ زیاد دەکرێت، و بەوپێیە زنجیرەى بڕگەکانى دواتر ڕێکدەخرێتەوە و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم:وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، لایەنى تایبەتمەند دەبێت بە تۆمارکردنى ناوى بازرگانى و ڕێکخستنى تۆمارنامەى بازرگانى.ئەنجوومەنى وەزیران ئەرکى پێکهاتەکانى وەزارەت، لە ڕووى ڕێکخستنى تۆمارنامەى بازرگانى و پێدانى ناوى بازرگانى، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخات كە بۆ ئەم مەبەستە دەریدەكات.مادده‌ی (2) دەقى بڕگەى (یەکەم) لە ماددە (25)ى یاساکە هەموارى پیادەکردنى دەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: پێویستە تۆماركاری ناوە بازرگانییەكان ناوی بازرگانی تۆماربكات، بەمەرجێك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە گونجاوبێت، و ڕەتی بكاتەوە ئەگەر پێچەوانەی بێت، هەروەها پێویستە لەهەردوو باری تۆماركردن و ڕەتكردنەوەدا، بڕیارەكەی لە بڵاوكراوەی تایبەت بە ناوە بازرگانییەكان، كە بۆ ئەم مەبەستە دەریدەكات، بڵاوبكاتەوە.مادده‌ی (3)ماددەى (26)ی یاساکە هەموارى پیادەکردنى دەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق ئەرکەکانى هاتوو لەم یاسایە، پەیوەست بە تۆمارکردنى ناوە بازرگانییەکان و تۆمارنامەى بازرگانى دەگرێتە ئەستۆ.مادده‌ی (4)دەستەواژەکانى (ژوورە بازرگانى و پیشەسازییەکان) و (یەکێتى گشتی ژوورە بازرگانى و پیشەسازییە عێراقییەکان) و (ژوورى بازرگانى و پیشەسازى تایبەتمەند) کە لە ماددەکانى (27، 29، 31، 32) و بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (36)ى یاساکە هاتوون، دەگۆڕدرێن بە دەستەواژەى (وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق)مادده‌ی (5)ڕەسمى تایبەت بە تۆمارکردنى ناوە بازرگانییەکان و تۆمارکردن لە تۆمارنامەى بازرگانى و هەموو بابەتەکانى پەیوەندیدار پێیەوە بە ڕێنمایى دیاریدەکرێت، کە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى هەرێمی كوردستان ـ عێراق دەریدەکات.مادده‌ی (6)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.مادده‌ی (7)كار بە دەقی هیچ یاسا و بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (8)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبەمەبەستی ڕێكخستنەوەی تۆمارنامەی بازرگانی و تۆماركردنی ناوە بازرگانییەكان و ڕاسپاردنی بە لایەنێكی فەرمی كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیە لە هەرێمی كوردستان ـ عێڕاق، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2021 یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان - عێراق |
22
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2021 یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان - عێراق |
22
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی ڕۆژی 1/12/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2021 یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان - عێراقماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیرى ناوخۆى هەرێم.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى: بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە وەزارەت.پێنجەم: فەرمانگەى یاسایى: فەرمانگەى یاسایى لە وەزارەت.شەشەم: کۆمپانیا: ئەو کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتانەیە کە لە هەرێم دامەزراوە یان لقى کۆمپانیایەکى بیانى تۆمارکراوە لە هەرێم بەپێى یاساى کۆمپانیاکانى عێراقى ژمارە (21)ى ساڵى 1997ى هەموارکراوى بەرکار لە هەرێم، و بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە موڵەتدراوە.حەوتەم: کارمەند: ئەو کەسەیە کە کارى ئەمنى لە کۆمپانیا، بەپێى گرێبەستێکى پەسەندکراو لەلایەن فەرمانگەى یاساییەوە، دەکات.هەشتەم: سەگى پاسەوانى: ئەو سەگەیە کە بۆ کارەکانى پاسەوانى و ئەمنى بەکاردێت.نۆیەم: موڵەت: ڕێگەپێدانى کارکردنى کۆمپانیاى ئەمنی تایبەتە بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، لەلایەن وەزارەتەوە.مادده‌ی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتین لە ڕێکخستنى:یەکەم: ڕێکارەکانى پێدانى موڵەت بە کۆمپانیا لە هەرێم.دووەم: کارى کۆمپانیا بۆ بەجێگەیاندنى ئەرکەکانى و پاراستنى گیان و سەروماڵى کەسەکان لە چوارچێوەى یاسا بەرکارەکانى هەرێم.سێیەم: چاودێرى و پشکنین و بەدواداچوونى کارى کۆمپانیا بۆ مسۆگەرکردنى پابەندبوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکان.چوارەم: ئەو ڕەسم و گەرەنتییانەى کە کۆمپانیا پابەند بە پێشکەشکردنیان دەكرێت، و ئەو سزایانەى لەکاتى سەرپێچیکردنیدا دەسەپێندرێن.مادده‌ی (3)یەکەم: نابێت لە هەرێم، بەبێ ڕەزامەندى وەزارەت، و لارینەبوونى ئەنجوومەنى ئاسایش، کۆمپانیایەکى ئەمنى دابمەزرێت یان لقێکى کۆمپانیایەکى ئەمنى بیانى تۆمار بکرێت.دووەم: نابێت بەبێ وەرگرتنى موڵەت، هیچ کۆمپانیایەک خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان پێشکەش بکات.مادده‌ی (4)داواکارى وەرگرتنى موڵەت پێشکەش بە وەزارەت دەکرێت بەپێى ئەم مەرجانەى خوارەوە:یەکەم: ئەگەر کۆمپانیاکە نیشتیمانى بێت، پێویستە ئەمانەى خوارەوە هاوپێچى داواکارییەکە بکرێت: بەڵگەنامەى دامەزراندن کە مەبەستەکەى تێدا ڕوونکرابێتەوە.ناوى دامەزرێنەرانى.ناوى بەڕێوەبەرى ڕپێدراو و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕیى کۆمپانیاى پشکدار (المساهمة).قەواڵەی خانووبەرەیەک کە بۆ بارەگاى کۆمپانیا گونجاو بێت.لیستێک بە ناو و ژمارە و جۆرى ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەى کە کۆمپانیا پێویستى پێدەبێت، لەگەڵ سەرچاوەى دابینکردنیان.لیستێک بەناو و جۆرى ئەو ئوتومبێلانەى کە کۆمپانیا خاوەنیانە یان پێویستى پێیاندەبێت لەگەڵ دیاریکردنى چۆنیەتى بەدەستخستنیان.لیستێک بە ناو و جۆرى ئامێرەکانى پەیوەندى بێتەل و فریکوێنسى بەکارهێنانیان لەگەڵ چۆنیەتى بەدەستخستنى ئەو ئامێرانە و خەسڵەتەکانیان.بەڵگەنامەی سپاردنى بارمتەیەکى نەختینە لاى یەکێک لە بانکە حکومییەکان لە هەرێم، وەک گەرەنتییەک بۆ بەرژەوەندى وەزارەت، بە بڕى (250,000,000) دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار.دووەم : ئەگەر لقێکى کۆمپانیاى بیانى بێت، پێویستە ئەمانەى خوارەوە هاوپێچى داواکارییەکە بکرێن:بەڵگەنامەى تۆمارکردنى لقى کۆمپانیەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتی تۆمارى کۆمپانیەکان لە هەرێم.وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندن و پەیڕەوى ناوخۆى کۆمپانیاى سەرەکى یان ئەوەى جێگەیان دەگرێتەوە.وێنەیەک لە بەڵگەنامەى تۆمارکردنى لقى کۆمپانیا لەهەر وڵاتێک کە تیایدا تۆمارکراوە.لیستێک بەناوى ئەندامانى کارگێڕیى کۆمپانیا و ڕەگەزنامەى هەر یەکێکیان و ناوى ئەو کەسانەى لە جیاتى کۆمپانیا بەواژۆکردن ڕاسپێردراون .وێنەیەک لە نووسراوی ڕاسپاردنى بەڕێوەبەرى لق لە عێراق، کە بەشێوەى کردەیى تیایدا نیشتەجێیە، بەجۆرێک لەلایەن کارگێرى کۆمپانیا دەرچووبێت، لەگەڵ نموونەى واژۆەکەى.وێنەیەک لە دوایین ژمێرەى کۆتایی کۆمپانیا لەگەڵ دوو وێنە لە ڕاپۆرتى ئەنجوومەنى کارگێڕى یان دەستەى گشتى کە هاوپێچ یان پاشکۆى ئەم ژمێرانەیە.ژمارەى ئەو چەکانەى کۆمپانیا پێویستى پێیاندەبێت لەگەڵ جۆر و ژمارەکانیان و تەقەمەنى و شوێنى دروستکردنیان.ژمارەى ئوتۆمبێلەکان و جۆرەکانى و شوێنى دروستکردنیان و ژمارەى تابلۆى تۆمارکردنیان، بەو مەرجەى لە فەرمانگەى هاتوچۆى تایبەتمەند بەناوى کۆمپانیا تۆمار بکرێت.خستنەڕوویەكی ئامێرە بێتەلەکان، کە جۆر و ژمارەى زنجیرەیى و شوێنى دروستکردن و خەسڵەتە هونەرییەکانى دیکەیان لەخۆبگرێت، بەمەرجێك تەنها بۆ پەیوەندیکردن تەرخان کرابێت، و ملکەچ دەبێت بۆ پشکنینى وورد لەلایەن وەزارەتەوە .بەڵگەنامەى سپاردنى بارمەتەیەکى نەختینە لاى یەکێک لە بانکە حکومییەکان لە هەرێم، وەک گەرەنتییەک بۆ بەرژەوەندى وەزارەت، بە بڕى (500,000,000) پێنج سەد ملیۆن دینارى عێراقى.سێیەم: پێویستە ئەو بەڵگەنامانەى لە خاڵەکانى (2، 3 ، 4، 5، 6)ى بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیە دا دەقنووسکراون لە نیشتیمانگەى (موطن) کۆمپانیاکە پەسەندکرابێت.مادده‌ی (5)یەکەم: پێویستە لەسەر وەزارەت لەماوەى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى وەرگرتنى داواکارییەکە بڕوانێتە داواکارى پێدانى مۆڵەت.دووەم: لەحاڵەتى ڕەتکردنەوەى داواکاريى، پێویستە بڕیارى ڕەتکردنەوە نووسراو و هۆداربێت، و لە ماوەیەک زیاتر نەبێت لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڕیارەکە، بە داواکار ڕادەگەیەندرێت.سێیەم: داواکار لەکاتى نەمانى هۆى ڕەتکردنەوە بۆى هەیە داواکارییەکى نوێ پێشکەش بکات.چوارەم: ئەگەر وەزارەت لەسەر داواکارییەکە ڕەزامەند بێت، ئەوا پێویستە ئەم ڕەزامەندییە بەداواکار ڕابگەینێت، بۆ پابەندبوون بە پێدانی ڕەسمى مۆڵەتى دیاریکراو کە لە خشتەى پاشکۆى ئەم یاسایەدا هاتووە، بەمەرجێك لەماوەیەک كە لە (30) سى ڕۆژ لەڕێکەوتى پێڕاگەیاندنى بەڕەزامەندیەكە زیاترنەبێت ڕەسمەکە بدات، و لەکاتى نەدانى ڕەسمەکە لەماوەی دیاریکراودا بەبێ پاساوێکى ڕەوا، ئەوا بڕیارى پێدانى موڵەتەکە بە هەڵوەشاوە دادەنرێت.مادده‌ی (6)یەکەم: موڵەت بەپێى هەردوو ماددەى (4) و (5)ى ئەم یاساییە بۆ ماوەى (1) یەک ساڵ دەدرێت.دووەم: موڵەتى کۆمپانیا بە پێى ئەم مەرجانەى خوارەوە نوێ دەکرێتەوە:پێشکەشکردنى داواکارییەکى نووسراو لەلایەن بەڕێوەبەرى ڕێپێدراوى کۆمپانیا، كە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتییەوە ئاڕاستەى وەزیر دەکرێت، بەر لە (30) سى ڕۆژ لەکۆتایى هاتنى مۆڵەت.پێشکەشکردنى پشتگیرییەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان، کە تیایدا پشتڕاستى بەردەوامى کۆمپانیاکە لە کارکردنیدا بکات.پێشکەشکردنى وێنەیەک لە گرێبەستەکانى کۆمپانیا لەماوەى کارکردنیدا.بەڵگەنامەى ئەستۆپاکى لە بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەندەکانى باج.دانى ڕەسمى نوێکردنەوەى دیاریکراو بەپێى خشتەى پاشکۆى ئەم یاسایە.مادده‌ی (7)کۆمپانیا پابەند دەبێت بە:یەکەم: دابینکردنى هەڵواسگەى ڕێککراو بۆ چەکەکان، کۆگە بۆ کەلوپەل و تەقەمەنییەکان، گۆڕەپان بۆ ئوتۆمبێلەکانى لە دەرەوەى ناوچەکانى نیشتەجێبوون.دووەم: دروستکردنى داتابەیسێک بۆ گشت چالاکییەکانى کۆمپانیا و سەرجەم ئەو زانیارییانەى پەیوەندارن بە کارمەند و ئەوانەى تر کە لەلایان کاردەکەن، ئوتۆمبێل، چەک، تەقەمەنى و کەلوپەلەکانى. سێیەم: ڕێکخستنى دۆسیە بۆ سەرجەم کارمەندانى، و ئەوانەى تر کە لای کۆمپانیا کاردەکەن، کە بەجۆرێك داتاى هەر یەکێکیان لەخۆ بگرێت.چوارەم: هەبوونى تێنووسى بازرگانى کە بە یاسا بڕیارى لێدراوە، و بەجۆرێك كە ئەم تۆمارنامانەى خوارەوە ڕێکبخات:-تۆمارنامەى چەک و کەلوپەلى دیکەى کۆمپانیا و چۆنیەتى بردنە دەرەوەى چەکەکان و بەکارهێنانیان.تۆمارنامەى جوڵە و هاتوچۆى کارمەندان و ئوتۆمبێلەکانى کۆمپانیا.هەر تۆمارنامەیەکى دیکە کە وەزارەت داواى بکات.پێنجەم: زانیارى بداتە وەزارەت دەربارەى ئەو ئوتۆمبێلە قەڵغانانەى (درع) کە کۆمپانیا خاوەنیانە یان بەکاریان دەهێنێت.شەشەم: وەرگرتنى ڕەزامەندى پێشوەختەى وەزارەت بەر لە گرێبەستکردن لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک، و پێدانى وێنەیەکى گرێبەستەکە بە وەزارەت لە ماوەیەک كە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى ئەنجامدانى تێپەڕ نەکات.حەوتەم: دەبێت هاووڵاتیانی نیشتەجێی هەرێم، ڕێژەیەك كە كەمترنەبێت لە (90%) نەوەت لەسەدی كارمەندەكانی بۆ كۆمپانیای نیشتمانی و كەمترنەبێت لە (70%) حەفتا لەسەدی كارمەندەكانی بۆ لقی كۆمپانیای بیانی، پێكبهێنن.هەشتەم: دانەمەزراندنى هیچ کارمەندێک بەبێ ڕەزامەندى وەزارەت.نۆیەم: پابەندکردنى کارمەندەکانى بە پۆشینى جلوبەرگى تایبەت بە کۆمپانیا کە لەلایەن وەزارەت دیارى کراوە، و پێویستە ئاڕم یان لوگۆى کۆمپانیا و ئاڵاى کوردستانى لەسەردانرابێت، و نابێت جلوبەرگى کارمەندانى کۆمپانیا لێکچوو بێت لەگەڵ جلوبەرگى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانى پێشمەرگە.دەیەم: ڕادەستکردنەوەى چەک و تەقەمەنییەکان لەلایەن کارمەندانەوە بە کۆگاى کۆمپانیا لەدواى کۆتایى هاتنى هەر ئەرکێک.یازدەیەم: ئاگادارکردنەوەى وەزارەت و فەرمانگەکانى ئاسایشى پارێزگاکان سەبارەت بە هەر تاوانێک کە لەسنورى کارى کۆمپانیا ڕوودەدات یان گومانى ڕوودانى لێدەکرێت.دوازدەیەم: بەکارنەهێنانى هێز دژى هەر کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک، بێجگە لەحاڵەتى بەرگریکردنى ڕەوا، بەپێى حوکمەکانى یاساى سزادانى عێراقى ژمارە (111)ى ساڵى 1969ى هەموارکراوى بەرکار یان هەر یاسایەکى دیکە کە جێگەى بگرێتەوە و یاساکانى دیکەى پەیوەندیدار.سێزدەیەم: دڵنیاییکردن (تأمین) بەرامبەر بەو مەترسییانەى دەرئەنجامى چالاکییەکانى ڕوودەدەن، لاى کۆمپانیایەکى دڵنیایى متمانەپێکراو لە هەرێم.چواردەیەم: دانى ئەو ڕەسمانەى لە ئەستۆیەتى بەپێى خشتەى پاشکۆى ئەم یاسایە.پازدەیەم: دروستکردنى ناسنامەى کارمەندان لە وەزارەت و نوێکردنەوەى بەشێوەیەکى ساڵانە.شازدەیەم: دەرکردنى ناسنامەى هەڵگرتنى چەک بۆ کارمەندان لە وەزارەت و نوێکردنەوەى بەشێوەى ساڵانە.حەڤدەیەم: دەرکردنى باجى بەکارهێنانى ئوتومبێلى کۆمپانیا لە وەزارەت و نوێکردنەوەى بەشێوەى ساڵانە.مادده‌ی (8)قەدەغەیە كۆمپانیا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدات:-یەکەم: هەر چالاکییەک لە دەرەوەى چوارچێوەى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.دووەم: بەکارهێنانى چەک و تەقەمەنى و ئامێرەکانى پەیوەندیکردن بێجگە لەو بوارانەى ڕێگە پێدراون.سێیەم: بەکارهێنانى چەک و ئوتۆمبێلەکانى کۆمپانیا لە دەرەوەى ئەو ناوچانەى بۆیان دیاریکراوە.چوارەم: خاوەندارێتى یان بەکارهێنانى هەر ئوتۆمبێلێکى قەڵغان تەنها لەو بارەدا نەبێت كە بە ڕەزامەندى وەزارەت هێنرابێتە ناوەوەى هەرێم ئەگەر هاوردەکرابێت، یان لەلایەن کارگەى موڵەتدراو لەلایەن وەزارەتەوە لەناو هەرێم کرابێتە قەڵغان.پێنجەم: دەستداریی یان عەمبارکردن یان مامەڵە پێکردنى چەکى ئاگرینی موڵەت پێنەدراو و چەکى جەنگى و کەرەستەى شیاو بۆ تەقینەوە یان تەقەمەنى. شەشەم: هەر چالاکییەک ببێتە مایەى هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیرى هەرێم یان یەکێتى گەل و خاکەکەى.حەوتەم: دروستکردنى ڕێکخستنێکى سەربازى یان ناسەربازى.هەشتەم: هەر کارێک ببێتە مایەى دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆى هەر وڵاتێکى دیکە یان لێدانى بەرژەوەندییەکانیان.نۆیەم: هەر کارێک ببێتە مایەى دەستدرێژى کردنە سەر ماف و ئازادییەکانى هاوڵاتیان و نیشتەجێبووانی هەرێم.دەیەم: خاوەندارێتى ئەو چەکەى قەبارەى فیشکەکانى لە (7,62)ملم زیاتر بێت، جگە لەو دەمانچانەى قەبارەى فیشەکەکانیان لە (9) نۆ ملم زیاتر نییە.یازدەیەم: خاوەندارێتى یان بەکارهێنانى چەکى بێدەنگ.دوازدەیەم: گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلى سەربازى لە شوێنێک بۆ شوێنێکى دیکە بەبێ ڕەزامەندى پێشوەختەى وەزارەت.سێزدەیەم: گواستنەوەى هەر زانیارییەک کە پەیوەندى بە ئاسایشى هەرێمەوە هەیە.مادده‌ی (9)کارمەند پێویستە ئەم مەرجانەى تێدابێت:یەکەم: ئەگەر عێراقى بێت:نیشتەجێى هەرێم بێت.تەمەنى لە (21) بیست و یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە (50) پەنجا ساڵ زیاتر نەبێت.تواناى خوێندنەوە و نووسینى هەبێت.لە پشکنینى تەندروستى دەرچووبێت، بەپێى ڕاپۆرتى لێژنەیەکى پزیشکى پسپۆر لە وەزارەتى تەندروستى، و بەو مەرجە تەندروستییانەى کە وەزارەت دیاریاندەکات.بەسەرکەوتوویى لە خولەکانى پەیمانگاى پەرەپێدانى ئەمنى و کارگێڕى و تەکنولۆجیاى زانیارى لە وەزارەت دەرچووبێت.ناوبانگ چاک بێت و بە تاوانێک یان کەتنێکى ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت.فەرمانبەرى حکومى نەبێت، چ لە ڕاژەى مەدەنى یان سەربازى، بەشێوەى هەمیشەیى یان گرێبەست.دەستەبەرێکى کەسى وەک بارمتە بە بڕى (3,000,000) سێ ملیۆن دینارى عێراقى، پێشکەش بە وەزارەت بکات، یان ئەم بڕە پارەیە لەسەر ژمێرەى وەزارەت تۆمار بکات.ڕەزامەندى لایەنى ئەمنیى وەرگرتبێت بۆ دامەزراندنى.دەستەبەرکراوبێت بەپێى یاسا بەرکارەکان لە هەرێم.لەو خولانەى مەشق و ڕاهێنان دەربچێت کە لەلایەن وەزارەتەوە ڕێکدەخرێت و جێبەجێ دەکرێت.دووەم: ئەگەر بیانى بێت:ڕەزامەندى وەزارەت وەربگرێت.دەستەبەرێکى کەسى وەک بارمتە بە بڕى (7,000,000) حەوت ملیۆن دینارى عێراقى پیشکەش بە وەزارەت بکات یان ئەم بڕە پارەیە لەسەر ژمێرەى وەزارەت تۆمار بکات .بەڵێنامەیەک لەلایەن بەرێوەبەرى لقى کۆمپانیا پێشکەش بکرێت بۆ ئامادەکردنى کارمەند لەبەردەم دەسەڵاتە تایبەتمەندەکان لەکاتى داواکردنیدا، و بەرپرسیارێتى کۆمپانیا بەشێوەى پێکەوەیى (تضامن)ى دەبێت لەو کردارانەى لە هەرێم ئەنجامیان دەدات.مادده‌ی (10)کۆمپانیا بۆى هەیە سەگى پاسەوانى بەکاربهێنێت بەم مەرجانەى خوارەوە:یەکەم: جۆر و ژمارەى دیاریکراوبێت.دووەم: ڕاهێنراوبێت و بەڵگەنامەى ڕاهێنانى لەگەڵدابێت.سێیەم: ئەگەر هاوردەکراوبێت پێویستە پاسپۆڕت و بەڵگەنامەى خاوەندارێتى و سەرچاوەى هاوردەکردنى لەگەڵدابێت.چوارەم: شوێنى تایبەت بە بەخێوکردنى بۆ ئامادەکرابێت.مادده‌ی (11)لەکاتى سەرپێچیکردنى کومپانیا بۆ حوکمەکانى ماددەى (7) و (8)ى ئەم یاسایە، وەزیر بۆى هەیە ئەم ڕێکار و سزاییانەى خوارەوە بسەپێنێت:یەکەم: ڕاگرتنى چالاکى کۆمپانیا بۆ ماوەیەکى کاتى.دووەم: هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەت.سێیەم: دەستبەسەرداگرتنى هەموو یان بەشێکى بڕە پارەى بارمتە بەپێى قەبارەى پێشێلكاریەكە و لێکەوتەکانى.چوارەم: پێبژاردنێک بەبڕى (100,000) سەد هەزار دینار، بەرامبەر دواکەوتنى هەر ڕۆژێک لە نوێکردنەوەوى موڵەت.پێنجەم: پێبژاردنێک بەبڕى (25,000) بیست و پێنج هەزار دینار، بەرامبەر دواکەوتنى هەر ڕۆژێک لە نوێکردنەوەى ناسنامەى کارمەندەکان و هەڵگرتنى چەک و باجى ئۆتۆمبێلەکان.مادده‌ی (12)یەکەم: لەکاتى هەڵوەشاندنەوەى موڵەتى کۆمپانیا بەشێوەیەکى هەمیشەیى، یان پاکتاوکردنى کۆمپانیا لەبەر هەر هۆیەک بێت، پێویستە لەسەر کۆمپانیا گشت موڵەتەکانى چەک و موڵەتەکانى ڕێگەپێدان بە ئوتۆمبێل و ناسنامەکان بۆ وەزارەت بگەرێنێتەوە.دووەم: لەکاتى پاکتاوکردنى ئارەزوومەندانەى کۆمپانیا، پێویستە لەسەر کۆمپانیا لەماوەى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى پاکتاوکردنى، بە ڕەزامەندى وەزارەت سەرجەم چەک و تەقەمەنى و ئامێرە بێتەل و ئۆتۆمبێلە قەڵغانەکانى بفرۆشێتە لایەنێکى دیکەى موڵەتدراو ، و بە پێچەوانەوە، لەلایەن وەزارەتەوە بە زیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشرێتە لایەنە موڵەتدراوەکان، و ئەمەش بەڕێنمایى ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.سێیەم: لەکاتى هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کۆمپانیا، وەک جێبەجێکردنێک بۆ حوکمى بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (11)ى ئەم یاسایە، پێویستە لەسەر کۆمپانیا سەرجەم چەک و تەقەمەنى و ئامێرە بێتەل و ئۆتۆمبێلە قەڵغانەکانى ڕادەست بکات، و دەبنە موڵکى وەزارەت، و بڕە پارەى بارمتەی سپاردەکراو لە ژمێرەى وەزارەت وەک داهاتێکى کۆتایى بۆ گەنجینەى هەرێم تۆماردەکرێت.مادده‌ی (13)لەکاتى سەرپێچيکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە جگە لە حوکمى ماددەکانى (7) و (8)، وەزیر بۆى هەیە کۆمپانیای سەرپێچیكار بە پێبژاردنێک کە لە (3,000,000) سێ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (20,000,000) بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزابدات.مادده‌ی (14)ئەو ڕێکار و سزایانەى لە ماددەکانى (11) و (12) و (13)ى ئەم یاسایەدا دەقنووسکراون ڕێگرنابن لە داواکردنى قەرەبوو لە کۆمپانیاى سەرپێچیکار، لە برى ئەو زیانانەى دەرئەنجامی چالاکییەکانى ڕوودەدەن بەپێى حوکمى یاسا بەرکارەکان.مادده‌ی (15)سزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، ڕێگرنابن لە سەپاندنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتبێت.مادده‌ی (16)هەر کەسێکى خاوەن بەرژەوەندى دەتوانێت تانە لەو بڕیارانەبدات كە پاڵپشت بە حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەچن، بەپێى حوکمەکانى یاساى ئەنجوومەنى شوراى بەرکار لە هەرێم.مادده‌ی (17)ئەو بڕە پارانەى لە پیادەکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە وەردەگیرێن، وەک داهاتێک بۆ گەنجینەى هەرێم تۆمار دەکرێن، بەمەرجێك ڕێژەى (30%) سى لەسەدی بۆ وەزارەت، بە مەبەستى پەرەپێدانى پێکهاتەکانى و دابینکردنى پێداویستییەکانى تەرخان بکرێت.مادده‌ی (18)پێویستە لەسەر هەر کۆمپانیایەکى ئەمنى تایبەت، کە پێش بەرکاربوونى ئەم یاسایە دامەزراوە یان تۆمارکراوە لە ماوەیەک كە لە (90) نەوەت ڕۆژ لەڕێكەوتی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئەم یاسایە تێپەڕنەكات، خۆی لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە بگونجێنێت.مادده‌ی (19)پێویستە وەزیر ڕێنمایى بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەربکات.مادده‌ی (20)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (21)کار بە دەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (22)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندندواى ئەوەى ڕێگەدرا بە كۆمپانیاكانی کەرتى تایبەت کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لە هەرێم پێشکەش بکەن، و لەبەر گرنگى و هەستیارى کارى ئەم کۆمپانیایانە و کاریگەرى ڕاستەوخۆیان لەسەر گیان و سەروماڵى گشتى و تایبەت لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
7
یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (18)ی رۆژی (31/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:یاسای كۆمپانیاكانی عیراقی ژماره(21)ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا ده‌رده‌چوێنرێ.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق- هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری ژماره(11)ی ساڵی 1992ی په‌رله‌مان كاركردنی به‌و یاسایانه قه‌ده‌غه كردووه كه پاش كێشانه‌وه‌ی ((ئیدارات)) له 23/10/1991 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رچوون، مه‌گه‌ر دوای شه‌رعییه‌ت پێدان به‌كار پێكردنی بێ له هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و، له‌به‌ر پێویستی هه‌رێم به یاسای ناوبراو تا كاتی ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره( 29 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی بریكارنامه‌ی بازرگانی فیدراڵی ژماره(51)ی ساڵی 2000 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
7
یاسای ژماره( 29 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی بریكارنامه‌ی بازرگانی فیدراڵی ژماره(51)ی ساڵی 2000 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (18)ی رۆژی (31/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 29 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی بریكارنامه‌ی بازرگانی فیدراڵی ژماره(51)ی ساڵی 2000 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:یاسای رێكخستنی بریكارنامه‌ی بازرگانی عیراقی ژماره(51)ی ساڵی 2000 له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێ و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی بریكارنامه ی بازرگانی له هه‌رێمدا ده‌رده‌چوێنرێ.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بریاریان له‌سه‌ر دراوه، به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق- هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی بریكارنامه‌ی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری ژماره(11)ی ساڵی 1992ی په‌رله‌مان كاركردنی به‌و یاسایانه قه‌ده‌غه كردووه كه پاش كێشانه‌وه‌ی ((ئیدارات)) له 23/10/1991 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رچوون، مه‌گه‌ر دوای شه‌رعییه‌ت پێدان به‌كار پێكردنی بێ له هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و، له‌به‌ر پێویستی هه‌رێم به یاسای ناوبراو تا كاتی ده‌رچواندنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی بریكارنامه‌ی بازرگانی له هه‌رێم، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره(7 )ی ساڵی / 2008 یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێ بوون بۆ دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
11
یاسای ژماره(7 )ی ساڵی / 2008 یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێ بوون بۆ دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشــت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ســـــاڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشـــتنی ژماره (23)ی رۆژی (3/6/2008) بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(7 )ی ساڵی / 2008 یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێ بوون بۆ دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م: بۆدابین كردنی نوا بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن داهاتی سنووردار، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن شوقه و خانووی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات و به‌ناویان ده‌كات.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م:بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات، بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شوقه وخانووی نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ر دروست بكات.دووه‌م: نرخی شوقه و خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون به پێ ی ئه‌و خه‌رجیه دیارده‌كرێت كه به‌كرده‌نی تێیچووه له‌گه‌لأ زیادكردنی (1%)ی تێچووه‌كه‌ی وه‌ك خه‌رجییه‌كانی كارگێڕی . به‌مه‌رجێك نرخی زه‌ویه‌كه ئه‌ژمار نه‌كرێت.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای به ناوكردنی نیشته‌جێبوون ده‌كات هیچ شوقه، یان خانوویه‌كی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه‌خۆی به‌ناو نه‌بێت و سوودمه‌ند نه‌بووبێت له:یه‌كه‌م: هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی دیكه له هه‌رێمدا.دووه‌م: ئه‌و سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داویه‌تی.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: له ماوه‌ی سی رۆژ دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی، داوا كاری به ناوكردنی شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (10%)ی تێچووی خه‌ملێنراوی به‌رایی ده‌دات.دووه‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه به گوژمه‌ی مانگانه یان ساڵانه ده‌یداته‌وه له ماوه‌یه‌ك دا كه له بیست وپێنج ساڵ تێپه‌رنه‌كات.سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كه به ناوی ده‌بێت بۆی هه‌یه دوای (10) سالأ له رۆژی به‌ناو كردنه‌كه‌یه‌وه بیفرۆشێته‌وه به مه‌رجێك ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه، یه‌ك جێ بیداته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێش دانه‌وه‌ی ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه كۆچی دوایی كرد، میراتگره‌كان له‌و گوژمانه ده‌بووردڕێن كه له ئه‌ستۆی كۆچكردوو ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی، پاره‌ی پێویست بۆ بنیات نانی شوقه و خانوه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به ئاماده‌كراوی بۆ نیشته‌جێبوون راده‌ستی داواكار بكات له ماوه‌یه‌ك كه له دوو سالأ تێپه‌ر نه‌كات دوای پێشه‌كی دانه‌كه.مادده‌ی حه‌فته‌م:شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له فه‌رمانگه‌ی تۆمارگه‌ی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند به مولكی صرف به‌ناوی داواكار تۆمار ده‌كرێت و مه‌رونه (رهن) ده‌كڕێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه.مادده‌ی هه‌شته‌م:شوقه یان خانووی نیشته‌جێبوون به‌ناوكراو له ره‌سمی تۆماركردن بۆیه‌ك جار ده‌بووردرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ریه‌ك به پێ ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پێڕه‌وو رێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقهویهكانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان دا كێشه‌یه‌كی به‌ر چاوو دیاره كه زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی كه مدرامهتی گرتۆته‌وه، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتیه‌كیش مافی خۆیه‌تی شوێنی نیشــتهجێبوونی هه‌بێت و، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشــته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دا ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 13 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق |
9
یاسای ژماره( 13 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق |
9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (11/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 13 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی بازرگانی.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری بازرگانی.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی. مادده‌ی دووه‌م :ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی چاكتركردنی سه‌رله‌به‌ری( الشامل) ئابووریدا، ئیش و كاری ئه‌م وه‌زاره‌ته له فراژوكاری( التنمیه) و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیدا، به‌جۆرێ رێك بخات، كه به‌كردار له سه‌رچاوه‌و وزه‌و توانسته‌كانی به‌رده‌ست، پڕ به‌پێست به‌رخوردار،( الاستغلال الامپل) بێت. ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بێ كه به‌پێی راو ئاواتی هه‌رێم پێشنیازی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی بۆ فراژوكاری و هاوسه‌نگ ڕاگرتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات.(ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی سێ یه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: رێكخستنی بزاڤی بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی بۆ كه‌رته‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.دووه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵ، به‌جۆرێ كه بنه‌ماكانی ره‌نێوهانین( عناصر الإنتاج) له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، به‌ئاسانی بێن وبچن.سێیه‌م: به‌شداری كردن له رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌و كۆمپانیا بازرگانییانه‌دا كه خاوه‌ن مۆركی بازرگانی و ئابوورین، به‌جۆرێ كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانی تێدابێت.چواره‌م: هاندانی به‌كارخستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و، وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌ی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان و فراژوكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌رێمدا، زامن ببێ و، كه‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ فه‌راهه‌م بكرێ.پینجه‌م: به‌ره‌وچاكتر گۆڕین(تگویر)و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌جۆرێ، كه بتوانێ رۆڵی خۆی له وه‌دی هێنانی ئاواتی فراژوكاریی ( التنمیه) ئابووری و بازرگانیدا، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی ئابووریدا بگێڕێ.شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌ری باری یاسایی و ئابووریی ئه‌و كۆمپانیانه بكات كه ئێستا هه‌ن و سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیان بۆ دابنێ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی وه‌هایان بۆ بدۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی به‌كارخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بگونجێ.حه‌وته‌م: به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی هه‌رێم، به‌جۆرێ كه سوود به هه‌ردوو بزاڤی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ.هه‌شته‌م: زامنكردنی هاوبه‌شبوونی هه‌رێم له دانوستان و به‌ستنی رێكه‌وتننامه و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی دانوستان و رێكه‌وتننامه‌و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان پیاده‌ی ده‌كات.نۆیه‌م: سازدانی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا به‌جۆڕێكی ئه‌وتۆ كه بزاڤی ئابووری و بازرگانیی به‌هێز بكات.ده‌یه‌م: ئه‌ركوفرمانی تۆماركردن و ریقابه‌كردنی بزاڤی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و كۆمپانیای بیانی و لقه‌كانیان و وه‌كاله‌ته بازرگانییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.یازدهم: ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی بازرگانی به‌ره‌و كاراكردنی بزاڤی ره‌نێوهێنه‌كی ( الانشگه الإنتاجیه) بۆ هاندانی به‌ده‌ره‌وه فرۆشتن به‌جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی له‌باوی ئابووریدا بگونجێ.دوازدهم: هاندان و فه‌راهه‌مكردنی پشتگیری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌م كه‌رته بۆ كردنه‌وه‌و رێكخستنی پێشانگا له هه‌رێمداو، خۆسازدان بۆ به‌شداریكردن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.سیازده‌م: موراقهبهكردنی شمه‌كی هاورده‌و، مادده‌ی خۆراك و، پاراستنی به‌كاربه‌ر( المستهلك). (پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی چواره‌م :وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بن.شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتبی بازرگانی.مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زیر، بۆی هه‌یه، له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تدا، رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌ویی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕدا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كار‌و ئه‌ركیان پێ بسپێرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه خۆی به گونجاوی بزانێ، ماف و ئیلتیزاماتیشیان، وه‌زیر خۆی دیاریان ده‌كا.مادده‌ی شه‌شه‌م :یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ركام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به‌پێی پێداویستی كاره‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا، یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته كار.مادده‌ی هه‌شته‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زاره‌تێكی تازه‌یه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش كه به‌پێی ره‌وشی یاسایی هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌و ئامانج و ئهركوفرمانهكانی دیاربكرێن و، بزاڤی بازرگانیی له هه‌موو ئاسته‌كاندا رێك بخرێت به جۆرێ كه فراژووكاریی( التنمیه) ئابووری له هه‌رێمدا بێته‌دی، له‌به‌ر ئه‌وه، به‌زه‌روور زانرا، كه یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ دابنرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2019 یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان -عێراق |
8
یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2019 یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان -عێراق |
8
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەپەرلەمانی كوردستان -عێراقبەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەموارکراو، بڕیارماندا بە دەرکردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2019ی پەرلەمانی کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی ڕۆژی 16/12/2019 پەسەندی کردووە.یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2019 یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان -عێراقزاراوەكانماددەی (1):مەبەست لەو زاراوانەی لەم یاسایەدا هاتوون، ماناكانیان لە بەرامبەریاندا نووسراوە:یەكەم: هەرێم: هەرێمی كوردستان -عێراق.دووەم: حكومەت: حكومەتی هەرێمی كوردستان -عێراق.سێیەم: وەزیر: وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان -عێراق.چوارەم: وەزارەت: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان -عێراق.پێنجەم: ئامرازەكانی میدیا: تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، تۆڕ و ماڵپەرە ئەلیكترۆنییەكان، رۆژنامە و گۆڤار و چاپكراوی دیكە.شەشەم: ئامرازەكانی پەیوەندیكردن: هێڵەكانی تەلەفۆن، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و ئامرازەكانی دیكەی پەیوەندیكردن دەگرێتەوە.حەوتەم: رێكلامی بازرگانی: خزمەتگوزاریەكە، لە رێی بەكارهێنانانی ئامرازەكانی میدیا و ئامرازەكانی پەیوەندیكردن و هەر شێوازێك لە شێوازەكانی ڕاگەیاندن و هۆیەكانی گواستنەوەی زەمینی و ئاوی و ئاسمانی لە رێگەی تابلۆ و دیوار و سكرین، بە ئامانجی ڕەواجدان بە كاڵا یان خزمەتگوزاری یان بەرهەم، بۆ مەبەستی هاندانی بەكاربەر بۆ كڕینی یان بەكارهێنانی.مەرجە گشتییەكانماددەی (2):مەرجە گشتییەكان بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ریكلام:یەكەم: پێویستە هەموو ریكلامێك مۆڵەتی لایەنی پەیوەندیداری بەرهەمەكەی هەبێت، پێش بڵاوكردنەوەی.دووەم: دەبێت پەیامی ریكلام ڕاستگویانە و ڕوون و ڕەوان بێت.سێیەم: لەكاتی بەكارهێنانی توێژینەوە زانستیەكان پێویستە سەرچاوە بەكارهێنراوەكان، ئەكادیمی و پشت ڕاستكراوەبن.چوارەم: جگە لەو حاڵەتانەی لە یاسادا دیاریكراون، ریكلام لەسەر هۆیەكانی گواستنەوە بەڕەزامەندی خاوەنەكەی یان نوێنەری خاوەنی هۆیەكانی گواستنەوە، ئەنجام دەدرێت.پێنجەم: ڕادەی تیشكی ڕوناكی سەر شاشەكانی ریكلامی ئەلیكترۆنی سەر شەقامەكان لە ڕۆژدا لە (5000) لۆكس (لومنز/ م2) زیاتر نەبێت و لە شەوانیشدا لە (200) لۆكس (لومنز/م2) زیاتر بێت.شەشەم: دەبێت ئامرازەكانی میدیا، ریكلامی هۆشیاری نشتیمانی، رۆشنبیری، تەندروستی، هاتووچۆ و ئەو ریكلامانەی كە تایبەتن بە پاراستنی مافی مرۆڤ و ژنان، بێ بەرامبەر بڵاوبكەنەوە، بۆ تەلەفزیۆنەكان لە (1) یەك خوولەك بۆ (4) چوار خولەك لە ماوەی (24) بیست و چوار كاتژمێری پەخش، و بۆ چاپكراوەكان بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت.رێگەپێنەدراوەكانماددەی (3):هەموو ئەو ریكلامە بازرگانییانەی كە پێچەوانەی (سیستمی گشتی، ئادابی گشتی، ئاسایشی گشتی، تەندروستی گشتی و مافەكانی مرۆڤن)، رێگە پێنەدراون لە هەرێمی كوردستان -عێراق.حوكمە سزاییەكانماددەی (4):یەكەم: ئەگەر ریكلامێك بڵاوكرایەوە، پێشێلی مەرجە ڕێگاپێنەدراوەكانی ماددەكانی (2، 3)ی ئەم یاسایە بوو، دەبێت:1-ڕاستەوخۆ بڵاوكردنەوەی ریكلامەكە، ڕابگیرێت.2-داخوازیكاری ریكلام، بەرهەمهێنی ریكلام و بڵاوكەرەوەی ریكلام، سزادەدرێن بە غەرامەكردن بە بڕێك كە لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار كەمتر نەبێت و لە (15.000.000) پانزە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.دووەم: هەركەسێك بە مەبەست ریكلامێك لێبكاتەوە، یان بیدڕێنێت، یاخود بیشێوێنێت، سزا دەدرێت بە:1-غەرامەیەك كە لە (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزرا دینار كەمتر نەبێت و لە (1.000.000) یەك ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.2-پابەندكردنی بە چاككردنەوە و دانانی ریكلامەكە وەك خۆی.3-قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوو.سێیەم: لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی پێشێلكارییەكانی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە، سزاكە دووهێندە دەبێت.ماددەی (5):لەكاتێكدا ئەگەر سزایەكی توندتر بۆ ئەم كردارە تاوانكارییانە لە یاسا كارپێكراوەكان دا هەبوو، ئەوا سزا تووندەكە جێبەجێ دەكرێت.حوكمە كۆتاییەكانماددەی (6):پێویستە لەسەر (وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی (شارەوانی و گەشت و گوزار) و (وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی) و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم یاسایە دەربكات.ماددەی (7):بەدەر لە حوكمی ماددە (5)ی ئەم یاسایە، كار بە هیچ دەقێكی یاسایی ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە ناكۆك بێت.ماددەی (8):ئەم یاسایە دوای (60) رۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا، جێبەجێ دەكرێت. د.رێواز فایق حسێن ســــه‌رۆكی پهرلهمـــانی كوردسـتان-عیراقهۆكارەكانی دەرچوواندنلەبەر گرنگی رێكخستنی ریكلام بۆ خزمەتكردنی بەكاربەر و گەشەپێدانی ئابوری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیان، و دروستكردنی كێبڕكێی دروست بۆ بەبازاڕكردن، و كەمكردنەوەی لایەنە خراپ و زیانبەخشەكانی ریكلام، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
ژمارەی بڕیار: 13 دەسەڵاتدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق |
5
ژمارەی بڕیار: 13 دەسەڵاتدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق |
5
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 13رۆژی بڕیار: 3/10/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (3/10/2002)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق كە بەپێی هەل ومەرجی دارایی و ئابووریی هەرێم رێژەی باج و رسوم و كرێ كە لە یاسا‌و بڕیارگەلی بەركارخراوی هەرێمدا هاتوون، هەموار بكات.دووەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رسومی نوێ لەسەر ئەو خزمەتانەی كە وەزارەت و دەزگاو دایەرەكانی هەرێم پێشكەشی دەكەن، ئیلغا بكات یا بسەپێنێ.سێیەم: سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆی هەیە رێنماییەگەلی پێویست بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە تا 31/12/2002 دەخرێتە بەركارو لە وەقایعی كوردستانیشدا بڵاو دەكرێتەوە. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارە بڕیار: 1 تایبەت بەژینگە |
3
ژمارە بڕیار: 1 تایبەت بەژینگە |
3
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 1 رۆژی بڕیار: 7/4/2008 بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (5)ی رۆژی (7/4/2008)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.یەکەم: دانانی ڕۆژی (١٦/٤)ی هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان عێراق بە ڕۆژی ژینگە.دووەم: پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەم بریارە جێبەجێ بکەن.سێیەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆیە پێویستییەکانلەجیهاندا بایەخێکی زۆر بە ژینگە دەدرێت و، لە پیسبوون و کاریگەرییە ترسناکەکانی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و تەقەمەنیەکانی تری دەپارێزێ...هەرێمی کوردستانیش دووچاری ئەو جەنگانە هاتووە و بەشێوەیەکی بەربڵاویش چەکی کیمیاوی دژی بەکارهێنراوە. ئەو جەنگ و چەکە کیمیاییە ژینگەی پیس کردووە و کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی گشتی هاوولاتیان داناوە لەبەر ئەوەی رژێمی دکتاتۆری لەناوچوو ڕۆژی ١٦/٤/١٩٨٧ چەکی کیمیاوی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گوندی شێخ وەسان و گوندەکانی تری دۆڵی بالیسانی بەکارهێناو بە هۆیەوە دەیان هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی هەر لە درێژەپێدانی سیاسەتە شۆڤینییە بەرنامە دارێژراویکەی بۆ قڕکردنی گەلی کوردستان گوندەکانی خاپوور کرد‌و، سووتاند و چەکی کیمیایی لە ناوچەیەکی بەرفراوانی پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و ، هەولێر و، دهۆک ، بەکارهێناو بەهەزاران خەڵکی سڤیلی ناوچەکانی دۆڵی بلەو مەلەکان، جافایەتی ، دۆڵی ئالانە ، بازێ ، زێوەشکان ، عەسکەر ، گۆبتەپە قەرەداغ : سیوسێنان ، وەرێ ، دۆڵی ئاکۆیان ، وەرتێ، بناری چیای قەندیل ناوچەی کۆیەو ناوچەکانی دیکە بوونە قوربانی و، ترۆپکی تاوانەکانیشی بۆردومانکردنی شاری هەلەبجە، بوو بە چەکی کیمیایی کە بووە هۆی شەهید بوونی پتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار کەس و بە جێهێشتنی شوێنەواری خراپ کە تاکو ئێستاش کاریگەریەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤی کوردستان هەیە.لە پێناو بایەخدان بە ژینگە و باڵوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و بۆ پاراستنی پاکژی و کارکردن بۆ پاکژکردنەوەی لە ژەهر و پاشماوە زیانبەخشەکان و کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر مرۆڤ و ژینگەکەی ئەم بڕیارە دەرکرا....
ژمارە بڕیار: 1تایبەت بەخۆپیشاندان |
3
ژمارە بڕیار: 1تایبەت بەخۆپیشاندان |
3
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبانبە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 1مێژووی بڕیار: 23/2/2011بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (23/2/2011)ی‌دا ئەم بڕیارەی دا.یەكەم:1. ئیدانەو تەحریم و تەجریمكردنی توندوتیژی و تەقەكردن لە هاوڵاتیان و هەڵكوتانە سەر بارەگا فەرمیەكان و حزبیەكان و زیان گەیاندن بە ماڵی گشتی و تایبەتی لەهەر لایەنێكەوە.2. كشانەوەی دەست بەجێی سەرجەم هێزە جووڵە پێكراوەكان، كەبەهۆی رووداوەكانی 17/2/2011 جوڵەیان پێكراوە بۆ گشت شارەكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی و گەرانەوەیان بۆ بارەگاكانیان.3. ئازادكردنی سەرجەم ئەوانەی بەهۆكاری بەشداربوون لە خۆپیشاندان دەستگیر كراون، ئەوانەش تاوانیان كردووە، رادەستی دەسەڵاتی دادوەری و پۆلیس بكرێن.4. حكومەت بەگێرەی یاسا، قەرەبووی ماددی و مەعنەوی سەرجەم ئەو كەس و لایەن و دەزگاو هێزانە بكات كە بەهۆی پەلامار و توند‌و تیژیەوە زەرەرمەندبوون.5. پاراستن و رێكخستنی خۆپیشاندان، تەنها بەهێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان بسپێردرێت، شوناس(ناو،باج، شوێنی كار)ی هێزە پارێزگارەكان ئاشكرا بێت و نەهێڵدرێت هیچ كەسێك بەدەمامك و ئۆتۆمبیلی جام رەش هاتووچۆ بكات.6. هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەموو جۆرە ململانێیەكی سیاسی ناوخۆیی بەدووربێ و ئەركی نیشتیمانی خۆی وەك هێزێكی نیشتیمانی و پاراستنی دەسكەوتەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكات.7. پێویستە لیژنەی باڵای لێكۆلینەوە، كە لەلایەن حكومەتەوە پێكهاتووە، لەلایەن ئەندامێكی دادگای تەمیزەوە سەرۆكایەتی بكرێت و ئەندامەكانی كەسانی شارەزا و بێ لایەن بن و بەزووترین كات ئەنجامەكەی بخەنە بەردەم رای گشتی.8. لە مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخەكەدا، كەمتەرخەمی لەلایەن دام و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش دا هەبوەو دوای ئەنجامدانی لێكۆلینەوە دەبێ لایەنی كەمتەرخەم ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ بكرێت، هەروەها بەرپرسی دەزگا ئەمنیەكان ئەوانەی كەمتەرخەمیان نواندوە، بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ.9. نابێ بەبێ بڕیاری دادگا هیچ كەسێك بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندان دەستگیر بكرێ.10. بڕیاری جوڵاندنی هێزی سەربازی لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر نابێت ئەنجام بدرێ تەنها لە حاڵەتی بوونی مەترسی دەرەكی نەبێت.11. دەستبەجێ ئەنجام دەرانی سوتاندنی كەناڵی نالیا، و رادیۆ و تەلەفزیۆنی گۆران، رێ‌و شوێنی یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر و بدرێنە دادگا.12. بەمەبەستی چاكسازی ریشەیی و گشتی لەلایەن فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی ناو پەرلەمانەوە، بە هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و سوود وەرگرتن لە لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران و خەڵكانی بێ لایەن و دڵسۆز پرۆژەی چاكسازی ئامادە و پێشكەش بە پەرلەمان بكرێ بۆ گفتوگۆ كردن و چاودێری جێبەجێكردن بەزووترین كات.13. پێویستە حكومەت دەست بەجێ بریاری گرنگ و بە پەلە دەربكات، دەربارەی باشتر كردنی باری گوزەرانی خەڵكی و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و كرانەوەی زیاتری فەزای سیاسی و ئازادی.14. هەموو لایەك هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە و راگرتنی هێرشی راگەیاندن بدات لە لایەن حزب و لایەنەكانەوە.15. بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بۆ پەرلەمان بۆ روونكردنەوە و لێپرسینەوە، بەپێی رێكارە یاساییەكان.16. زەمینە سازكردن و پشتگیریكردنی ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی سیاسی لەنێوان ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی نوێنەریان لەپەرلەمانی كوردستان هەیە، بەمەبەستی هێنانە ئارای پێكەوە سازانی یاسایی و سیاسی بۆ هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی كە رەهەندی سیاسیی و نیشتمانیان هەیە.17. پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بەمەبەستی بەدواداچوون و گویِ گرتن لە داخوازی خۆپیشاندەران.دووەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانە، ئەم بریارە جێبەجێ بكەن.سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی پەسندكدنییەوە لە 23/2/2011 جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی(وقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە. دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق ...
ژمارەی بڕیار: 2 تایبەت بەداواکاری گشتی |
4
ژمارەی بڕیار: 2 تایبەت بەداواکاری گشتی |
4
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ـ عێراقژمارەی بڕیار: 2ڕۆژی بڕیار: 29/5/2007بڕیارپشت بە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو وبەپێی پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (20)ی ئاسایی خۆی لە ڕێكەوتی 29/5/2007 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: ڕاگرتنی كاركردن بە مەرجی (هاوسەربوون) كە لە دەقی بڕگەی یەكەمی ماددەی (41) لە یاسای داواكاری گشتی ژمارە (159)ی ساڵی 1979لە هەرێمی كوردستان- عێراق دا.دووەم:كار بەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت. عەدنان موفتی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عێراق...
ژمارە بڕیار: 2 تایبەت بەو تاوانانەی دەرهەق بەگەلی کورد کراون |
10
ژمارە بڕیار: 2 تایبەت بەو تاوانانەی دەرهەق بەگەلی کورد کراون |
10
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 2 رۆژی بڕیار: 14/4/2008 بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (7)ی رۆژی (14/4/2008)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.ماف کوردە وەکو هەموو میللەتانی سەر زەوی، بە شکۆمەندی و ئاشتی و ئارامی بژیت و وەکو گشت ئەو نەتەوانەش کە بە مافە رەواکانی خۆیان گەیشتوون، ئەمیشلە کاتێکدا زۆربەی نەتەوەو میللەتان لە پاش جەنگی یەکەمی جیهانییەوە لە ژێر چەپۆکی ئ داگیرکەران رزگاریان بوو و بەپێی بەندەکانی((٢٦،٣٦،٤٦))ی پەیماننامەی سیڤەری ساڵی (٠٢٩١)یش دان بە هەندێک لە مافەکانی میللەتی کورد دانرا. بەلام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە خۆی لە ولاتە سەرکەوتووەکانی جەنگی یەکەمی جیهانییدا دەبینییەوە لەبەر وە دیهێنانی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی خۆیان و دابەشبوونی دەسەلاتیان بەپێی پەیماننامەی لۆزانی ساڵی ( ٣٢٩١ )لە باریان برد و، کوردستانی باشوور ( ویلایەتی موسڵ) ساڵی ( ١٩٢٥ )بە عێراقەوە لکێنرا، کاتێکیش عێراق لە ساڵی(٢٣٢٩١)لە کۆمەڵەی میللەتاندا وەرگیرا: ئەو وەرگرتنە بە مەرجی پابەند بوونی عێراق بەو ئیلتیزاماتانەی کە کۆمەڵەی میللەتان داینابوو هەڵپەسێردرا ، لەوانەش: رێزگرتنی عێراق لە مافە مرۆیی و رۆشنبیری و کارگێرییەکانی کورد و ئەو کەمە نەتەوەییانەی کە لە ویلایەتی موسل و ئەربیل و کەرکوول و سلێمانی نیشتەجێ بوون و، ئەو پابەندییانە وەل خۆیان مانەوە تا بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمەڵەی میللەتان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوێزرایەوە: بەلام حکومەتە یەن لە دوای یەکەکان دانیان بەو مافانەدا نەناو سیاسەتی سەرکوت کردن و چەوساندنەوەو راگواستنی زۆرە ملێ و جۆرەها کاری نا مرۆڤانەی دژی میللەتی کورد پەیرەو کرد، تا لە سەردەمە تاریکەکانی رژێمی بەعسی لە ناوچوودا گەیشتە ترۆپن و گەورەترین تاوانی لە دژی مافەکانی مرۆڤ بە کارهێنا و هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی گەلی کوردستان لە تورکمان و ئاشووری و کلدان و ئەرمەن لێی رزگار نەبوون و، هەموو پێگەو پایەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەبەر چاوو گوێی جیهان بەکارهێنا بەبێ ئەوەی جوولە بکەن، بەڵکو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نێو بێ دەنگییەکی مەترسیدار و گوماناوییدا مایەوە. ئەمەش وای کرد رژێم لەو سیاسەتە داپڵۆسێنەرەی بەردەوام بێت، تا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەهاری ساڵی١٩٩١ بە دەنگ بانگەوازی ڕای جیهانی گشتی و رابوونی ویژدانەوە لە بەرامبەر سەرکوتکردنی ئەو رژێمە بۆ راپەرینی گەلی کوردستانی عێراق هات، کە ناچاری کرد نیشتمانی خۆی بەجێ بهێڵێت و کۆرەوێکی ملیۆنی بەرەو سنووری ولاتانی دراوسێ لە ژێر تۆپباران و بۆردوومانی فرۆکە بۆ سەر شارە ئارامەکانی دەست پێ‌کرد و دەزگاکانی راگەیاندن وێنەی کارەساتی دەیان هەزار کوردی کۆچکردووی بالاوکردەوە، ئەمەش وایکرد ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارە مێژووییەکەی بە ژمارە(٨٨٦) دەربکات، بۆ ئەوەی سەرکوتکردنی گەلی کوردستان و گەلی عێراق بە گشتی رابگیرێت و ، ئەمەش رێگای خۆشکرد بۆ ئەوەی ولاتە سەرکەوتووەکان لە جەنگی کەنداوی ١٩٩١ بڕیار بدەن و ناوچەی کوردستان بە ناوچەیەکی ئارام رابگەیەنن و، رادەیەک بۆ سیاسەتی رژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوو دابنێن کە سێ دەیەی خایاند و سیاسەتی رەگەز پەرستی و شۆڤێنیەتی و گەورەترین تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژی گەلی کوردستان بەکارهێنا کە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە:یەکەم: دوورخستنەوەی سەدان هەزار لە کوردە فەیلیەکان بۆ دەرەوەی عێراق لەماوەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دوای لێسەندنەوەی هەموو بەڵگەنامە یاساییەکانیان کە عێراقێتیانیدەسەڵماند، و دابڕینی پتر لە پازدە هەزار لاو لە خێزانەکانیانو بردنیان بۆ چارەنووسێکی نادیار، کە لەدواجار بەڵگەنامەکان ئەوەیان بەدیارخست کە ئەوانە وەکو نموونەیەل بەکارهاتن بۆ تاقی کردنەوەی چەکی کیمیاویی.دووەم: ڕەوانەکردنی پتر لە هەشت هەزار بارزانی بێ چەک لە ماوەی ساڵی ١٩٨٣ بۆ شوێنێ نادیار، وهیچ شوێنەوارێکیان لێ بەدەست نەهات؛ تا دوای ڕووخانی ڕژێمی دکتاتۆری، کە پاشان تواندرا ئێسەو پروسکی ژمارەیەکی زۆریان لەچەند گۆڕێکی بەکۆمەل لە شوێنە هەمەجۆرەکانی عێراق دەربهێنرێت.سێیەم: بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی لەسالانی ١٩٨٨-١٩٨٧ دژ بەدانیشتوانی مەدەنی پتر لە هەشتا گوند‌و شوێن لە کوردستانی عێراق کە گرینگتری بوون.چوارەم: لەناو بردنی پتر لە (٠٠٠٢٨١)ڕ سەد وهەشتا و دووهەزار هاوولاتی مەدەنی لەماوەی هەڵمەتە سەربازییە بەدناوەکان کە بەهەڵمەتەکانی ئەنفال ناونران و لە گۆری بەکۆمەڵ لەباشووری عێراقدا زیندە بەچاڵ کران.پێنجەم: بوردومانکردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ بەچەکی کیمیاویی کە پتر لە پێنج هەزار شەهیدی لێکەوتەوە و هەزارانی دیکەیان تووشی پەککەوتەیی و نەخۆشی ترسنان بوونەوە و تا ئێستاش لە دایکبووانی ئەو شارە بەدەست نەخۆشی و تەشەوهاتی خوڵقیەوە دەناڵن.شەشەم: ڕاگەیاندنی بەشی زۆری ناوچەکانی کوردستانی عێراق بەناوچەی سەربازی حەرامکراو قەدەغەکراو لە نیشتەجێبوون و ژیان تێیداو یان لە هاتووچۆکردن تێیانداو، هەزاران هاوڵاتی لەوانەی ئاماده نەبوون چۆڵی بکەن بەئامانجی سەربازی بۆ کوشتن بەرەوا دانران و ئەوەی بەزیندووییش دەستگیری دەکردن بەبێ دادگایی کردن لەسێدارەی دەدان.حەوتەم: لە سێدارەدانی هەرکەسێک لەبوردمانی کیمیاویی رزگاری بووبێ و ڕووی کردبێتە ناوچەکانی دەسەڵاتی حکومەت بۆ خۆپاراستن یان چووبێتە نەخۆشخانەکانی بۆ چارەسەرکردن.هەشتەم: سووتان و رووخاندن و نەهێشتنی پتر لە چوار هەزارو پێنج سەد گوند‌و شارۆچکە بە مزگەوت و كڵێساکانیانەوە و راگواستنی دانیشتوانیان وداماڵینیان لە سامانەکانیان ونیشتەجێ کردنیان بە زۆرەملێ لە کۆمەڵگاکان وقەدەغە کردنیان لە گۆڕینی شوێنی نیشتەجێ بوونیان.نۆیەم: گۆڕینی پێناسەی نەتەوەیی هاووڵاتیانی کوردستان - عێراق بە هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانیان بە (کورد وتورکمان و کلدان و ئاشووری و ئەرمەنییەوە ). دەیەم: گۆڕینی واقیعی دیموگرافی کوردستانی عێراق بەراگواستنی هاوولاتیە رەسەنەکانی بەجۆرەها بەهانەو ێکردنی خەڵکی دیکە لەشوێنیان .یازدەم: کێشانەوەی ئیدارەکانی حکومەت لەکوردستان لەساڵی ١٩٩١ وبێ بەشکردنیان لەخزمەتگوزارییەکانی حكومه‌ت.دوازدەم: سەپاندنی ئابلووقەی ئابووری لەسەر کوردستان وکۆتکردنی هاتووچۆی دانیشتوان تێیدا و بۆیدا بڕیاری داداگای گەورەتاوانی باڵای عێراقی ژمارە (١/ج٢/٢٠٠٦) لە(٢٤/٦/٢٠٠٧) کە بەپێ یاسای دادگای گەورەتاوانی باڵای عێراقی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٥ پێکهات، دەرکەوت کە ئەم گەلە تووشی لەناو بردنی بە کۆمەڵ (جینۆساید) بووەو ئەمەی خوارەوە لە بڕیارەکەیدا هاتووە:دانانی تاوانی قەسابخانەکانی ئەنفال ( پرۆسەکانی ئەنفال) بە تاوانی کۆمەڵکوژی( جینۆساید) و بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی وتاوانی جەنگ دەرهەق بەرۆڵەکانی نەتەوەی کورد و ئەم تۆمەتبارانە تاوانبار کران : ا. عەلی حەسەن مەجیدب. سوڵتان هاشم ئەحمەدج. حوسێن رەشید تکریتی .ه. صابر عبد العزیز الدوری:د. فەرحا ن موتەلەل ئەلجبوری حوکمدرانی ڵەڵەسێدارە دان تاکو مردن.دەرکردنی حوکم بە ئازادکردنی تۆمەتبار تاهیر تۆفیق ئەلعانی لەبەر تەواو نەبوونی بەڵگە یاساییەکان لەدژی کردنەوەی دۆزێکی سەربەخۆ دەرهەق بە(٣٢٤)تۆمەتباری دیکە کە لەکاتی لێکۆلینەوەو دادگاییکردندا ناوەکانیان هاتبوو و، لەتۆمەتبار وەفیق عەجیل ئەلسامەرائی دەست پێدەکات بە سەعید ئەحمەد هارونی کۆتایی پێدێت. داواکارانی مافی مەدەنی مافی ئەوەیان بۆ پارێزراوە کە بگەرێنەوە بۆ دادگاکانی مەدەنی تایبەتمەند بۆ داواکردنی قەرەبۆکردنەوە سەبارەت بەو زیانانەی کەلەمیانەی ئەو تاوانانەوە پێیان گەیشت لە رێکەوتی(٤٢/٧/٧٠٠٢)دەستەی پێداچوونەوەی دادگای ئاوانی بالای تاوانبارکردن وحوکم کردنی کە لە دۆزەکەوە دەرکراوە پەسندکرد و بڕیارەکە بەڵگەنامەی فەرمانی حوکمپێدراوی تێدا وەرگرت لەبەر ئەمە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق وبە پێی بەرپرسیاریەتییە دەستووری و یاسایی و سیاسییەکانی، داوا دەکات کە پێویستە مامەلە لەگەل ئەو سیاسەتانەدا بکرێت کە لەلایەن حکومەتە یەکێ لەدوای یەکە دیکتاتۆریەکان دژ بە گەلی کوردستان پەیڕەوکراوە و ئەوتاوانانەی دەرهەقی ئەنجامدراون، بەو ناوەی کە شایانییەتی بە پێی بەڵگەنامەو ئەو بڕیارانەی کە لەگەڵ گەورەیی و مەترسیەکانی دەگونجێت بۆ وەدێهینانی دادپەروەری ومسۆگەرکردنی دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانە ئاماژە بۆ کراوانەو بۆ ئەوەی لە یادوەری نەوەکانی داهاتوودا بمێنێتەوە، ئەم بریارەی خوارەوەیدا:- یەکەم: کردەوەکانی ئەنفال وبەکارهێنانی چەکی کیمیاویی کە دەرهەق بەگەلی کورد ئەنجامدراوە، تاوانی کۆمەڵکوژی(جینۆساید)ن بۆیە رۆژی چواردەم لەمانگی نیسانی هەموو ساڵێت(٤١/٤) بەرۆژی بەرزراگرتنی یادەوەری کارەساتی کردەوەکانی ئەنفال دەرهەق بەگەلی کوردستان-عێراق دەستنیشان دەکرێ. دووەم: داواکردن لە حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی کەهاتووەتە سەری بەپێی یاری دادگای تاوانی بالای عێراقی ژمارە(١/ج٢/٦٠٠٢)٧٨٤٢/٦/٧٠٠٢ وبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەدانیشتنی ئاسایی نۆیەمی لە(٤١/٤/٨٠٠٢)وەرگیراوە، چونکە ئەوەی کە گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بووە لە سەربڕین و کۆمەڵکوژی بە هەموو پێوانەکان کۆمەڵکوژی(جینۆساید) بووە. سێیەم: داواکردن لە حکومەتی فیدراڵ پشتگیری ئەم بابەتە بکات و بەرێگاکانی دبلۆماسی لە گۆرەپانەکانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی دیکە لەوانەش یەکێتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپاو کۆنگرەی ئیسلامی و کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان و یەکێتی پەرلەمانەکانی نێودەوڵەتی بیورووژێنێ، و بە هەموو توانای خۆی هەوڵبدات بۆ ئەوەی ئەو لایەنە هەمان هەڵوێست لەسەر پێناسەکردنی تاوانەکانی ئەنفال ڕو بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە تاوانەکانی. جەنگ وتاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی(جینۆساید)، وەربگرن: کە بەبڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانێ ژمارە (٢٦٠ أ) (د-٣) لە ١٠/کانونی یەکەم(دیسیمبەر) ١٩٤٨ وەرگیراوە و، بڕیاری دادگای تاوان و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (١٤/٤/٢٠٠٨) بۆ سەر زمانەزیندووەکانی جیهانی وەربگێڕدرێت و بەسەر رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەموو دەوڵەتانی جیهاندا دابەش بکرێ. چوارەم: داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وحکومەتی فیدرال بکرێت بۆ پەلە کردن لە دەرکردنی یاسایەن بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لە کۆمەڵکوژی بە تایبەتی زیندووەکانی خاوەن قوربانییەکان و قەرەبوکردنەوەی تاک و ناوچە زەرەرمەندەکان لە ئەنجامی ئەو تاوانانەو بەشداریکردنی کاریگەرانە لە دووبارە بنیاتنانەوەن و پەرەپێدانیان، و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی. پێنجەم: داوا لەحکومەتی فیدراڵی وحکومەتی هەرێم بکرێ کەدەست پێشخەری لە تۆمارکردنی داوا لە دژی دەوڵەت و کۆمپانیاو لایەن و ئەو کەسانەی چەکی قەدەغەکراو و کاڵای دروستکردنی و کەرەستە و پاشکۆکانیان بەرژێمی بەسەرچوو داوە یان نێوانکاری وئاسانکاری بەدەستهێنانیان بۆی کردووە تاکو بەپێی یاسا راوەدوویان بکرێ، ئەمەش بۆ جێ و داوای قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان بکرێ. شەشەم: سیاسەتی کۆمەڵکوژی(جینۆساید) کە ناوچەیەکی فراوانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە هەمە جۆرەکانی لە کوردی فەیلی و ئێزیدییەکان گرتەوە، کە (٠٠٠٤)چوار هەزار کەس لە ئێزیدیەکان کوژران و هەروەها لە تورکمان و کلدان و ئاشووروو ئەرمەنی، ئەوەی دوچاریان هات لە راگواستن و تواندنەوەی نەتەوەیی، لەوانەش گۆرانکاری دیموگرافی لە ناوچەکانیاندا. بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات شوێنەواری ئەو سیاسەتانە نەهێڵن. لەوانەش پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی (٠٤١)لە دەستووری عێراق و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان لە کوردە فەیلیەکان وگەڕاندنەوەی سامانەکانیان و قەرەبۆکردنەوەی ئەو زیانانەی پێیان کەوتووە و لابردنی کۆسپەکانی بەردەم دەسپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی جارانیان و گەراندنەوەی مافە زەوتگراوەکانیان. حەوتەم: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێ پتر بایەخ بەو ناوچانە بدات کە بەر ئەنفال کەوتوون ێێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان و دامەزراندنەوەی ژێرخانیان. هەشتەم: پێویستە حکومەتی هەرێم سەنتەرێکی گشتی و یەکگرتوو بۆ بە بەڵگەکردن و لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکانی تایبەت بە تاوانەکانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی کەدژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدراوە دابمەزرێنێ و هۆشیارکردنەوەو وەبیرهێنانەوەی رۆلەکانی کوردستان بەو تاوانانە و بەسەر هاتەکانی ئەو گەلە لە نەهامەتییەکانی و دروستکردنی پردێک لەنێوان ئەم ئەوەیە و نەوەکانی داهاتوو و پەرپێدانی بابەتەکانی خوێندن لە پرۆگرامی قوتابخانەکان لەم بارەیەوە. نۆیەم: رێکخستن وبەبەڵگەکردنی پرۆسەکانی گەڕان بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان و کارکردن بۆ گواستنەوەی هێسک و پروسکی قوربانیەکان بۆ ناوچەکانیان و شاردنەوەیان لە گۆڕستانی تایبەتی بۆ ئەوەی ببێتە نیشانەی مێژوویی دیار لەسەر رادەی بایەخدانی ئەم گەلە بەرێزگرتن و بەرز راگرتنی شەهیدەکانی:لە کاتێکدا ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو تاوانانەی سەرەوە بەفاکتەری کات بەسەر ناچێ و ناسڕێتەوە، چونکە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژین، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانی ترسناکن و جیهانی شارستانی مەحکومی دەکەن، بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق شی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە ٩ لە (١٤/٤/٢٠٠٨) وەری گرتووە کە لەدەقەکەیدا هاتووە:( لەژێر رۆشنایی ئەوەی دەستووری عێراق لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بۆ کردووە، کە ئەو ئازارەکانی گەلی عێراقە لەوانەش ئازارەکانی سەرکوتکردنی نەتەوەیی لە قەسابخانەکانی هەڵەبجە و بارزان و ئەنفالکردنی کوردە فەیلیەکان لە هەمان کاتدا دووپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانی بالای عێراقی تایبەت دەربارەی گونجاندنی ئەو رووداوانەی کە شان بەشانی کردەوەکانی ئەنفالە بەدناوەکان بەرێوەبوو کە تاوانی کۆمەڵکوژین، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار دەدات ئەوەی گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بوو سیاسەتی سەرکوت کردن وچەوسانەوەوەو تاوانە، ئەم بڕیارە وێنەو رووداوەکانی خستەڕوو کە تاوانی کومەڵکوژین بە هەموو پێوەرەکان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین .)دەیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆبڕیارەدا هاتووە بکەن. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
ژمارە بڕیار: 3 تایبەت بە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو. |
6
ژمارە بڕیار: 3 تایبەت بە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو. |
6
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 3 رۆژی بڕیار: 15/9/2008بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (٢)ی رۆژی (15/9/2008)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.یەکەم: رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو.دووەم: رۆژی کۆچی دوایی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی ٦١/٣/٨٨٩١و دواترە، هەریەک بەپێی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی، نەل له ١٩٨٨/٣/١٣ هەروەک رژێمی لە ناوچوو هەوڵی داوە بێچەسپێنێت.سێیەم: حوکمەکانی ئەم بڕیارە لەسەر هەموو مامەڵەکانی پێش بەرکاربوونی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێتچوارەم: دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجی بکەنپێنجەم: کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یا بڕیارێک ناکرێت کە ناکۆک بێت لەگەل ئەم بریارەشەشەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بااودەکرێتەوە. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
ژمارەی بڕیار: 4 تایبەت بەسەرپەرشتی مزگەوتەکان |
4
ژمارەی بڕیار: 4 تایبەت بەسەرپەرشتی مزگەوتەکان |
4
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 4رۆژی بڕیار: 13/5/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (13/5/2002)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: هەر كەسێ، لەسەر زەوییەكی سەر بە حكومەتی هەرێم جامعێ یان مزگەوتێ یان تەكیەیەك دروست بكات بە سەرپەرشت (مشرف) دادەمەزرێ و، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی‌یش بەڕێوەبردنی كاروباری دارایی و ئیدارەكەشی دەگرێتە ئەستۆی خۆی و، بەپێی رێنماییگەلێكیش كە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی دەری دەهێنێ ماف و ئەركی سەرشانی سەرپەرشتەكە دیار دەكات.دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.سێیەم: پێویستە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژماره‌ی بڕیار:4 تایبەت بەچاوخشاندنەوە بەپڕۆژە ی دەستوری هەرێمی کوردستان |
3
ژماره‌ی بڕیار:4 تایبەت بەچاوخشاندنەوە بەپڕۆژە ی دەستوری هەرێمی کوردستان |
3
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:4رۆژی بڕیار: 6/8/2005بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)له ماده (56) ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو مادده (6) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق، ئه‌نجومه‌ن له‌دانیشتنی نائاســـــایی ژماره)1)ی رۆژی (6/8/2005)، بڕیاری به یاســــــاكاری كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:یه‌كه‌م: چاوپێداخشاندنه‌وه به پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان – عیراق كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره (26) له (7/11/2002) ده‌رچووه.دووه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌یاساناسان و شاره‌زایان بۆ جێ به‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته پێش ئه‌نجومه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن و ڕاده‌ربڕین.سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عیراق...
ژمارەی بڕیار: 6 ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە. |
4
ژمارەی بڕیار: 6 ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە. |
4
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 6رۆژی بڕیار: 28/5/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (28/5/2002)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە.دووەم:هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.سێیەم:پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.چوارەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارە بڕیار: 6 تایبەت بەجەژنی سەری سالی ئێزدی |
4
ژمارە بڕیار: 6 تایبەت بەجەژنی سەری سالی ئێزدی |
4
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبانبە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 6مێژووی بڕیار: 26/10/2010بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (26/10/2010)ی‌دا ئەم بڕیارەی دا.یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت.دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن:١.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (٧)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (١٣)ی لە هەموو سالێکدا.٢.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (٣١)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (٢)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .٣.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .چوارەم:ئەم بریارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە. دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق ...
ژمارەی بڕیار: 7تایبەت بە موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زار‌و خانووبەرە (العقارات) |
5
ژمارەی بڕیار: 7تایبەت بە موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زار‌و خانووبەرە (العقارات) |
5
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 7رۆژی بڕیار: 30/6/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری داد و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، هەموو موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زار‌و خانووبەرە (العقارات) كە لە رۆژی (5/3/1991)ەوە جارییە. دەگرێتەوە، بەڵام ئەو حوكمانە ئەو موعامەلانەی سەرلەنوێ تۆماركردنەوانە ناگرێتەوە كە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوندووەم: لە ماوەی تانە ڵێدان كە دەقەكەی لە بڕگە (1)ی ماددەی پێنجەمی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)دا هاتووە، لە رۆژی تەبلیغ كردنی پێوەندیدارەكانەوە دەست پێ دەكات.سێیەم: وەزیری داد بۆی هەیە رێنماییگەلێ بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001) و حوكمەكانی ئەم بڕیارەش دەربهێنێ.چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارەی بڕیار: 16 تایبەت بەڕێکاری کردن لەڕێکخراوو کۆمپانیا بیانیاکان |
8
ژمارەی بڕیار: 16 تایبەت بەڕێکاری کردن لەڕێکخراوو کۆمپانیا بیانیاکان |
8
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 16رۆژی بڕیار: 3/10/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (3/10/2002)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەر عێراقییەكیش كە لە هەرێمدا نیشتەجێن و ئارەزوو دەكەن لە رێكخراوە نێودەوڵەتی یان لە رێكخراوە بیانییە غەیرە حكومییەكان "NGO" یان لە كۆمپانیا بیانییە وەگەڕكەوتووەكانی ناو هەرێم، ئیش بكەن، پێویستە لەسەریان ئیزن لە وەزیری ناوخۆی هەرێم وەربگرن بۆ ئەوەی لەو جێگایانەدا ئیش بكەن. ئەو ئیزنەش بۆ ماوەی ساڵێك بڕدەكات و تازەبوونەوەشی لەباردا هەیە.دووەم: پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە پێش بەركارخستنی ئەم بڕیارە، لەو رێكخراو‌و كۆمپانیانەدا كەوتوونەتە كار‌و تا ئێستاش ئیش دەكەن، لە ماوەی ئەو پەڕی دوو مانگا (كە لە رۆژی بەركارخستنی ئەم بڕیارەوە دەست پێ دەكات) موراجەعەی وەزارەتی ناوخۆ بكەن بۆ ئەوەی ئیزنی تایبەت بەو ئیشەیان وەربگرن.سێیەم: هەر كەسێ سەرپێچی لە حوكمەكانی ئەم بڕیارە بكات سزا دەدرێت بە حەپس كردن بۆ ماوەیەك لە شەش مانگ كەمتر نەبێ و لە دوو ساڵیش نەترازێ و غەرامەیەكیش دەكرێت لە (10000) دە هەزار دینار كەمتر نەبێ و لە (30000) لە سی هەزار دیناریش زیاتر نەبێ.چوارەم: پێویستە وەزارەتی ناوخۆ حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.پێنجەم: پێویستە وەزارەتە پێوەندیدارەكان و لایەنە ەپێوەندیدارەكانیش بۆ بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هاوكۆمەك بن.شەشەم: وەزیری ناوخۆ بۆی هەیە رێنماییگەلی پێویست بۆ ساناكردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.حەوتەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.هەشتەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...