ژمارە بڕیار: 6 تایبەت بەجەژنی سەری سالی ئێزدی | 4

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژمارە بڕیار: 6

مێژووی بڕیار: 26/10/2010

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (26/10/2010)یدا ئەم بڕیارەی دا.

یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت.

دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ‌ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن:

١.جەژنی جەمایێ لە ‌حەوتی (٧)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (١٣)ی لە هەموو سالێکدا.

٢.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (٣١)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (٢)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ‌‌ساڵێکدا .

٣.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .

سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .

چوارەم:ئەم بریارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە.

                                                   دکتۆر کەمال کەرکوکی 

                                                      سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق