ژماره‌ی بڕیار:4 تایبەت بەچاوخشاندنەوە بەپڕۆژە ی دەستوری هەرێمی کوردستان | 3

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:4

رۆژی بڕیار: 6/8/2005

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)له‌ ماده‌ (56) ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو مادده‌ (6) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق، ئه‌نجومه‌ن له‌دانیشتنی نائاســـــایی ژماره‌)1)ی رۆژی (6/8/2005)، بڕیاری به‌ یاســــــاكاری كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یه‌كه‌م: چاوپێداخشاندنه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان – عیراق كه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره‌ (26) له‌ (7/11/2002) ده‌رچووه‌.

دووه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌یاساناسان و شاره‌زایان بۆ جێ به‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ پێش ئه‌نجومه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن و ڕاده‌ربڕین.

سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                                           عه‌دنان ره‌شاد موفتی

                                                        سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی

                                                          كوردستان  - عیراق