ژمارەی بڕیار: 7تایبەت بە موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زارو خانووبەرە (العقارات) | 5

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

بەناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق

ژمارەی بڕیار: 7

رۆژی بڕیار: 30/6/2002

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری داد و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران،  ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (30/6/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-

یەكەم: حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، هەموو موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زارو خانووبەرە (العقارات) كە لە رۆژی (5/3/1991)ەوە جارییە. دەگرێتەوە، بەڵام ئەو حوكمانە ئەو موعامەلانەی سەرلەنوێ تۆماركردنەوانە ناگرێتەوە كە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون

دووەم: لە ماوەی تانە ڵێدان كە دەقەكەی لە بڕگە (1)ی ماددەی پێنجەمی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)دا هاتووە، لە رۆژی تەبلیغ كردنی پێوەندیدارەكانەوە دەست پێ دەكات.

سێیەم: وەزیری داد بۆی هەیە رێنماییگەلێ بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001) و حوكمەكانی ئەم بڕیارەش دەربهێنێ.

چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.

                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس

                                      سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی  كوردستانی – عێراق