ژمارە بڕیار: 3 تایبەت بە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦‏ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو. | 6

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان 

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژمارە بڕیار: 3 

رۆژی بڕیار: 15/9/2008

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (٢)ی رۆژی (15/9/2008)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.

یەکەم: رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦‏ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو.

دووەم: رۆژی کۆچی دوایی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی ٦١/٣/٨٨٩١و‏ دواترە، هەریەک بەپێی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی، نەل له ١٩٨٨/٣/١٣‏ هەروەک رژێمی لە ناوچوو هەوڵی داوە بێچەسپێنێت.

سێیەم: حوکمەکانی ئەم بڕیارە لەسەر هەموو مامەڵەکانی پێش بەرکاربوونی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت

چوارەم: دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجی بکەن

پێنجەم: کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یا بڕیارێک ناکرێت کە ناکۆک بێت لەگەل ئەم بریارە

شەشەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بااودەکرێتەوە.

                                                                                  عدنان موفتی         

                                                    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق