ژمارەی بڕیار: 6 ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە. | 4

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

بەناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق

ژمارەی بڕیار: 6

رۆژی بڕیار: 28/5/2002

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران،  ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (28/5/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-

یەكەم: 

ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە.

دووەم:

هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

سێیەم:

پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.

چوارەم:

ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.

                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس

                                                          سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی

                                                                    كوردستانی – عێراق