یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق | 10
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی ڕۆژی 8/7/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق مادده‌ی (1) یاسای ڕەسمى پولی ئیتیحادى ژمارە (71)ى ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق بەرکار و هەموارى پیادەکردنى دەکرێت.مادده‌ی (2) پیادەکردنى حوکمى بڕگەى (پێنجەم)ى ماددە (5)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:پێنجەم: پێدانى ڕەسمى سەپێنراو لەم ماددەیە بەو شێوازە دەبێت کە وەزیر دیاریدەکات، و دەبێت وەزیر لە حاڵەتى دواکەوتن لە پێدانى ڕەسم، سودى دواکەوتن بسەپێنێت، ئەمەش بە ڕێنماییەك ڕێکدەخرێت.مادده‌ی (3)پیادەکردنى حوکمى بڕگەى (سێیەم)ی ماددە (16)ى یاساکە، ڕادەگیرێت.مادده‌ی (4)پیادەکردنى حوکمى هەردوو بڕگەى (پێنجەم) و (شەشەم)ی ماددە (25)ى یاساکە، ڕادەگیرێت.مادده‌ی (5)دامەزراوە و فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستان ـ عێراق و ئەوانەى خاوەن پۆستن تیایاندا، لەهەر شوێنێکى ئەم یاسایەدا هاتبن، جێگەى دامەزراوە و فەرمانگە ئیتیحادییەکان و ئەوانەى خاوەن پۆستن تیایاندا دەگرنەوە.مادده‌ی (6)یاسای ڕەسمى پوول ژمارە (3)ى ساڵى 1993ى هەرێمى کوردستان ـ عێراق هەڵدەوەشێتەوە.مادده‌ی (7)وەزیرى دارایى و ئابورى ڕێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (8)ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ دەکەن.مادده‌ی (9)کار بە هیچ دەقێکى یاسایی یان بڕیارێکى ناکۆك لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکرێت.مادده‌ی (10)ئەم یاسایە لە دواى تێپەڕبوونى (60) رۆژ بەسەر ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هۆیه‌كانی دهرچواندنبە هۆى تێپەڕبوونى ماوەیەکى درێژ بەسەر دەرچوواندنى یاسای ڕەسمى پول ژمارە (3)ى ساڵى 1993 لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، و لەبەر ئەو پێشکەوتنەى ڕوویداوە لە جۆر و قەبارەى ئەو خزمەتگوزارییە حکومییانەى پێشکەش دەکرێن، و بۆ ئەوەى ڕەسم لەگەڵیان بگونجێندرێت، و لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکاریانەى بەسەر بەهاى دراو و چالاکى ئابووریدا هاتووە، و لە پێناو یەکخستنى ڕەسمى پول لە هەرێم لەگەڵ هاوتاکەى لە عێراق، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (40)ی ساڵی 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان | 21
یاسای ژماره (40)ی ساڵی 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان | 21
یاسای ژماره (40)ی ساڵی 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 40رۆژی ده‌رهێنان : 6/10/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (49)ی رۆژی (5/10/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (40)ی ساڵی / 2004یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)یسهندیكای رۆژنامهوانانماددهی یه‌كه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (د،ه) له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:د- رۆژنامه‌وان: هه‌ر كه‌سێ كاری رۆژنامه‌وانی بكا‌و، ئینتیمای سه‌ندیكاكه‌ی كردبێ وئیلتیزامی خۆی به‌جێ هێنابێ.ه- رۆژنامه (صحیفه): ئه‌و چاپكراوه‌یه كه له ژێر ناوێكی دیاركراودا وبه زنجیره ژماره‌یه‌كی رێك‌وپێك، خولاوخول ده‌رده‌چێت و ئاماده ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (دووه‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایێ بۆ رۆژنامه‌وانان سازده‌درێ، پێی ده‌ڵێن سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی عێراق و، باره‌گا سه‌ره‌كییه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكان و له به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵی بكاته‌وه). مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (چواره‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌ندیكا: بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:رێزگرتن و داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانی و ئازادیی راده‌ربڕین، هه‌روه‌ها داكۆكی له مافی رۆژنامه‌وانان و زامنكردنی پاراستنیان به جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانیاندا.ئه‌ركی ده‌ستكه‌وتنی دهنگوباسی و زانیاریه‌كانیان بۆ ئاسان بكا.وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كێتیگه‌لی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانی و ئیقلیمیدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستنی پێل و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا.قاڵكردنی رۆژنامه‌وانان به‌هه‌موو شێوازێ بلوێ وبكرێ.پشتیوانی و لایه‌نگرتن له رۆژنامه‌وانان له حاڵه‌تی زه‌رووردا.به‌رجسته كردنی رژێمی فیدراڵی، یان هه‌ر شتێكی دی كه گه‌لی كوردستان خۆی به دڵی بێ.داكۆكی كردن له بنه‌ماكانی دیموكراسی و، ئازادییه بنه‌ڕه‌ته‌كان و، ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناوی وه‌دیهانینی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی و، ره‌واج پێدانی بنه‌ماي لێبورده‌یی و بێ زه‌بروزه‌نگی له كۆمهڵگهداو، داكوتانی ره‌گی برابوونی نه‌ته‌ویی و ئایینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.به‌شداری كردن له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی ده‌زگاكاری و، به‌هێزكردنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.پاراستنی سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.پاراستن و به‌ره‌وچاكتر گۆڕینی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی (شه‌شه‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(رۆژنامه‌وانان له سجلی گشتی سه‌ندیكادا ده‌كرێن به سێ پۆل:یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وانی به‌رمه‌شق: ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، تا دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌كیش به‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م پیشه‌یه‌یدا تێنه‌په‌ڕێ و ناویشی له سجلی گشتیدا تۆمارنه‌كرێ و له‌و لایه‌نه‌وه‌ش كه ئیشی تێدا ده‌كا ته‌ئیید نه‌كرێ، نازناوی (رۆژنامه‌وانی كارا)ی پێ نابه‌خشرێ و هیچ ئیمتیازێكی وه‌ك ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارای پێ نادرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه ناوی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو لیستی ئه‌و پۆله، جا، ئه‌وجا ماوه‌ی مه‌شقه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی. ماوه‌ی پله‌كاریش بۆ كه‌سێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن یان له هاوتاكانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌دا هه‌بێ، یه‌ك ساڵه.دووه‌م : رۆژنامه‌وانی كارا: ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌ره‌فتار له‌هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریدا، دوو سال كاری كردووه، یان دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كات و كردوونی به پیشه‌ی سه‌ركیی خۆی و، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا دیاركراوه به‌سه‌ر ئیشهكهیدا تێپه‌ڕبووه.سێیه‌م : رۆژنامه‌وانی هاوپشك: ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كا، به‌ڵام نه‌یكردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و، به‌ڵگه‌ی ئه‌وشی گرێبه‌ستیگه‌لێكه كه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆی ده‌سه‌لمێنن. مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵی له‌سه‌ریه‌ك كه‌متر نه‌بێ ناوی خۆی بگوازێته‌وه بۆ سجلی گشتیی رۆژنامه‌وانان و، پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌شی بكات به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م و ریزبه‌ندییه‌كه‌ی هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتیی.نه‌قیب.لیژنه‌ی زه‌بتی.لیژنه‌ی ریقابه.لقه‌كانی سه‌ندیكاكه.مادده‌ی حه‌وته‌م:مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت یان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بێت.ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی ویاسایی هه‌بێت.به‌جینایه‌تێ یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.ده‌بێ عینوانێ له عینوانه رۆژنامه‌گه‌رییه‌كانی مادده‌ی (23)ی هه‌بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی نۆیه‌م به هه‌ردوو بڕگهكهشییهوه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شیوه‌ی خواره‌وه دهخوێیندرێتهوه:به‌ئه‌ندامبوونی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ:داوایه‌ك به نووسین پێشكه‌ش بكا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌و مادده رۆژنامه‌وانیانه‌ی له‌گه‌لدابێ كه خۆی بڵاوی كردووته‌وه یان ههرشتیكی دی گه‌واهی ئه‌وه بدات كه ئیشی رۆژنامه‌وانی كردووه له ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی سی رۆژدا، كه له رۆژی تۆماركردنی داواكه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكه‌ی بكا‌و یه‌كلای بكاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ماوه‌كه‌ش تێپه‌ری وهێشتا داواكه‌ش به بنبڕی سه‌یر نه‌كرابوو ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به قبوڵكرا ولهقهلم ده‌درێ.ئه‌گه‌ر داواكه قبوڵ نه‌كرا لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێویسته هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌كه‌ی پیشان بدات داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی پازده رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یان به ته‌بلیغ كرا‌و داده‌نرێ له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عیراق تانه له بڕیاری قبوڵنه‌كردنه كه بدات ئیدی بڕیاری ته‌مییز بنبڕه.مادده‌ی نۆیه‌م:مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خۆیندرێته‌وه:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه كارا مونته‌سیبانه ده‌گرێته‌وه كه ئیلتیزامی خۆیان بوپێودانگی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه.ده‌سته‌ی گشتی، كۆنگره‌ی خۆی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سێ ساڵ جارێك كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر داوای نه‌قیب ده‌به‌ستێ بۆ هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وسێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و هه‌ردوو لێژنه‌ی زه‌پتی و ریقابه به ده‌نگدانی نهێنی.(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی دێته‌جێ له حاڵه‌تێكیشدا (نصاب) نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌ڵبژاردن پاش پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات وله هه‌مان جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ، جا ئه‌وجا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرێنه‌ی ئه‌ندامه‌كان دێته‌جێ و دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ش یۆیان هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆنگره‌به‌ستن بكه‌ن. له بارێكدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌سته‌كه) له پێنج سه‌د ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له رێگای مه‌ندوبه‌كانه‌وه (نوێنه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌نجام ده‌درێ و، رێژه‌ی نواندنیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیار ده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه. هه‌یئه‌ی گشتی به ده‌نگی دوو سیێه‌كی ئاماده‌بووان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌ی.مادده‌ی ده‌یه‌م:( مادده‌ی یازده) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتگه‌ل وكاروباری سه‌ندیكاوحساب حسابكاری دهكاو راسپارده‌ی خۆیشی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.مادده‌ی یازده:(مادده‌ی دوازده) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مه‌رجه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیبیشه‌وه، سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پله ئه‌ندامی كارایاندا تێپه‌ریبێت.ناشێ ئه‌ندامێتی، له‌و لێژنانه‌دا كه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ڵێبژاردوون، پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه.مادده‌ی دوازده:(مادده‌ی چوارده) له یاساكه له‌غو ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:نه‌قیب راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و، ناشێ بۆ زیاتر له دوو خولی دوا به‌دوای یه‌ك خۆی بۆ پله‌ی نه‌قیب بپاڵێوێ.نه‌قیب ناشێ سه‌رۆكایه‌تی دوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوشێوه له ئامانج و مه‌به‌ستدا وه‌ربگرێ.مادده‌ی سیازده:( مادده‌ی یازده) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:لیژنه‌ی ریقابه له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی ئه‌وه‌یه ته‌دقیقی خه‌سڵه‌تی ئه‌ندامێتی بكا‌و بزانی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌رتوشرووتی یاساییدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه.لێژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی له‌وه‌یه له‌و شكات وسكاڵایانه بپێچێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ هه‌واڵه ده‌كرێ تا به‌پێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یه‌كلاییان بكاته‌وه.مادده‌ی چوارده:بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی شازده هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له پارێزگاكاندا لق بكاته‌وه، لیژنه‌ی لق له بێنچ ئه‌ندام پێك دێت ئه‌ندامانی لق له‌و رۆژنامه‌وانه كارایانه‌ی له پارێزگاكه‌دا به پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه خه‌ریكن هه‌ڵیانده‌بژێرن.مادده‌ی پازده:بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی نۆزده هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: رۆژنامه‌وانێ به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی هه‌رێم خانه‌نشین كرابێ ده‌شێ، له رێگای گرێبه‌ستیی كاره‌وه له داموده‌زگای رۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاند ندا ئیش بكات به ره‌چاو كردنی ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارا.مادده‌ی شازده:بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێویه‌ی خواره‌ره ده‌خوێندرێته‌وه:6- بڕواله‌قكردن به سیته‌می فیدراڵی و ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان ومافی چاره‌ی خۆنووسین وئاسایشی هاووڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ یان لابه‌لاو، وروژاندنی غه‌ریزه‌ی جه‌ماوه‌ر سا به‌هه‌ر رێگایه‌ك ده‌بێ ببێ.مادده‌ی حه‌ڤده:به‌ندی ( سێیه‌م )له مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دهخرێتدرێتهوه:سێیه‌م: رۆژنامه‌وانێ سزا درابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا تانه له بڕیاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ركردن بدات كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌ری هێناون سزاش ناخرێته به‌ر كار تا نه‌گاته پله‌ی یهكلابوونهوهو بنبڕی.مادده‌ی هه‌ژده:بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی بیست دوو هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:6- داهاتی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی نۆزده:مادده‌ی بیست و سێ هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:رۆژنامه‌وان ئه‌و كه‌سه‌یه كه یه‌كێ له‌م عینوانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:خاوه‌ن ئیمتیاز سهرنووسهرجێگری سهرنووسهربهڕێوهبهری نووسینسكرتێری نووسیننووسهر وه‌رگێڕی رۆژنامهوانیپهیامنێری رۆژنامهگهریوێنهگری رۆژنامهگهریشێوهكارو(كاریكاتێر كار)ی رۆژنامه‌گه‌ری ته‌صمیمكاری رۆژنامه هه‌ڵه‌چنی رۆژنامهرێكخهری ئه‌رشیفی رۆژنامهگهریژنهفتكاری رۆژنامهوانیماددهی بیست:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته بهركارماددهی بیست و یه‌ك:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. كمال عبدالكریم فواد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 10رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی (22/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.مادده‌ی دووه‌م:بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له مادده‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه: زنجیرهماددهبڕگهپارهی ره‌سم1-1-1000 دینار2-15یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د3-15دووه‌م(20) بیست دینار4-16-(20) بیست دینار5-17-(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجی له بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌و ده‌عوایانه ره‌سمیان به رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.6-19یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار7-20یه‌كه‌م –أ(50) په‌نجا دینار8-20یه‌كه‌م-ب، ج(4%) چوار له سه‌د9-21یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.10-22یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.11-23یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار12-23دووه‌م(4%) چوار له سه‌د13-24-(50) په‌نجا دینار14-25-(200) دوو سه‌د دینار15-26-(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.16-27یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (200) دینار زیاتر نه‌بێ.17-28یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.18-28سێیه‌م(25) بیست و پێنج دینار19-28چواره‌م(20) بیست دینار20-29-(4%) چوار له سه‌د21-34دووه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.22-34سێیه‌م(20) بیست دینار23-37-به مه‌رجێ له (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ.24-42یه‌كه‌م(0،004) چوار له هه‌زار25-42دووه‌م(20) بیست دینار26-43-(5) پێنج دینار27-44-(5) پێنج دینار28-45-(5) پێنج دینار29-49سێیه‌م(250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به مه‌رجێ له (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به یه‌ك دیناری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.30-49چواره‌م و پێنجه‌م(50) په‌نجا دینار31-53شه‌شه‌م(50) په‌نجا دینار3253ده‌یه‌م(50) په‌نجا دینار مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (41)ی ساڵی 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان | 9
یاسای ژماره (41)ی ساڵی 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان | 9
یاسای ژماره (41)ی ساڵی 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 41رۆژی ده‌رهێنان : 13/10/2004 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (50)ی رۆژی (12/10/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (41)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)یسهندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی نۆیه‌م: دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كشتوكاڵی ته‌نیا ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی ئیجازه‌یه‌ك (مۆڵه‌تێك) كه به مزی (15000)سالانه‌ی پازده هه‌زار دینار له سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵییه‌وه ده‌رچووبێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی دوازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی، له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یان نوێنه‌ره‌كانیان پێك دێت كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه‌ش داده‌نرێ هه‌ر سێ ساڵیش، یه‌ك جار – كه له رۆژی هه‌ڵبژردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداوای نه‌قیب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سازده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ره‌كانیان دێته‌جێ و، ئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان كات و جێگه‌ی دیار كراودا هه‌ڵبژاردنێكی دی ده‌كرێ، له‌م باره‌دا (نصاب) به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامانی یان نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له‌سه‌ر ئه‌رك و فرمانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له ڕێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كات.سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه به ده‌نگدانی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێت.چواره‌م: كه‌سێ بۆ نه‌قیبی بپاڵێورێ، مه‌رجه، ماوه‌یه‌كی له ئیشی هه‌یئه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش كه بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌ن بپاڵێورێ مه‌رجه ماوه‌یه‌كی له پیشه‌كه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سیازده له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی سیازده: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه سازبدات، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكانی لقه‌كانی سه‌ندیكاكه له پارێزگاكاندا ئاماده‌ی ببن، بۆ:ته‌سدیقكردنی بوجه‌ی ساڵانه.گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیقراركردنی.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی شازده له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ و، زنجیره‌ی مادده‌كانی دوای ئه‌م مادده‌یه‌ش به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێن.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌ی یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا، به ده‌نگدانی نهێنی، جێگرێ بۆ نه‌قیب و، سكرتێرێك و به‌رپرسی دارایی له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌ڵاحییاتیشیان له پێڕۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی بیست و سێ، له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: لیژنه‌ی لق له سه‌رۆكێك و چوار ئه‌ندام دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، مه‌رجیشه ماوه‌یه‌ك خزمه‌تیان به‌سه‌ر بردبێ له پێنج سال كه‌متر نه‌بێ، ئه‌ندامانی لق، به‌ده‌نگدانی نهێنی وراسته‌وخۆ، هه‌ر سێ ساڵ، جارێك هه‌ڵیانده‌بژێرن، به‌مه‌رجێ له‌و پارێزگایه‌دا به‌و پیشه‌یه‌وه كاربكه‌ن. له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆشیاندا، جێگرێ بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك و ئه‌میندارێكیش بۆ سندوق هه‌ڵده‌بژێرن . مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته بهركارماددهی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ر كار له (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د. كمال عبدالكریم فۆادسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق ـــ هۆكاره زه‌رووره‌كان -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، له‌ماوه‌ی به‌ركارخستنی یاسای ژماره(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1999)ی ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵدا هه‌ندێ ئالأو گۆڕ‌و كه‌موكورتیی تێ كه‌وت، كه چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به‌م هه‌موار كردنه كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجامدرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 27/5/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.مادده‌ی دووه‌م:به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م:1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت:أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت.ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 27/5/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.مادده‌ی دووه‌م:به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م:1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت:أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت.ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011 یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانی | 10
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011 یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانی | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (32)ی رۆژی 30/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011 یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانیبهشی یهكهمماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌ربڕین و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هــهرێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: لێژنه: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووس كراوه. چواره‌م: زیندانی كراوی سیاسی: ئه‌و كه‌سه‌یه كه گیرابێت یا زیندانی كرابێت به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ربڕینی بۆ رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له عێراق تا 9/4/2003ی رۆژی رووخانی رژێم له عێراق، له‌سه‌ر ڕا ده‌ربڕین و بیر و باوه‌ڕ یان ئینتیمای نیشتیمانی یان سیاسی، یاخود لایه‌نگیری كردنی ئۆپۆزسیۆن، یان یارمه‌تیدانیان یاخود به‌شداریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و بڕیاری حوكمكردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكان یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به رژێمه ناوبراوه‌كان درابێ.پێنجه‌م: گیراوی سیاسی: هه‌ركه‌سێك گیرابێت، یان گلدرابێته‌وه، یان ڕاگیرابێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری حوكمی له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ به‌پێی هه‌مان هۆیه‌كانی كه له (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.به‌شی دووه‌م:ئامانج و بنچینه و كارپێكردنماددهی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌به‌ر كردنی ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی و رێزلێنانیانه به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ی داویانه بگونجێت و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كارانه‌ی كردبێ، به زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناژمێردرێ.یه‌كه‌م: كاری كردبێ له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشوو له دامه‌زراوه سه‌ر كوتكه‌ره جۆاروجۆره‌كان، یا له‌و كه‌سانه بێت كه لهلایهنگیریان بووه، جا به‌ند كرابێ یاخود گیرابێ به‌هۆی پاكتاوكردنی حسابه ناوخۆییه‌كانیان.دووه‌م: كاری له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشوو كردبێ و له كاری تاوانكارییه‌وه له‌كاتی یان له‌دوای گرتن یاخود زیندانی كردنیه‌وه گلابێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك له‌پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێم ده‌یپاڵێوێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند نوێنه‌رێك كه پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ركیان ته‌ماشاكردنی داواكاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه ده‌كه‌ن:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.وه‌زاره‌تی ناوخۆ.وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. نوێنه‌رێك له كۆمه‌ڵه‌ی به‌ندكراوه سیاسیه‌كان له هه‌رێم.دووه‌م: زیندانی كراوی سیاسی یاخود گیراوی سیاسی به‌ڕێگه‌ی یاسایی له‌به‌رده‌م لێژنه‌یی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ساغ ده‌بێته‌وه.سێیه‌م: لێژنه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری خۆی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌ش شایانی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌می دادگای ئیداریدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره (14)ی ساڵی 2008.مادده‌ی پێنجه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه به هاووڵاتی هه‌رێم دیاری كراون. دووه‌م: ئه‌و حوكمدارو گیراوه سیاسیانه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال رزگاریان بووه سوودیان له حوكمه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (11)ی ساڵی 2007 وه‌رنه‌گرتووه. سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی له ناو به‌ندیخانه و زیندانه‌كاندا له دایك بوون له‌كاتی گرتنیاندا. چواره‌م: هه‌ركه‌سێ له هاوڵاتیانی هه‌رێم به هۆكاری سیاسی به‌ندكرابێ یان زیندانی كرابێ یان گیرابێت یان راگیرابێت یان گلدرابێته‌وه.به‌شی سێیه‌م"ماف و ئیمتیازه‌كان"مادده‌ی شه‌شه‌م:زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: پارچه‌یه‌ك زه‌ویی نیشته‌جێ بوونی به‌بێ به‌رامبه‌ر پێده‌درێت، به‌مه‌رجێ پێشتر وه‌كو زیندانی كراوی سیاسی سوودمه‌ند نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ پێشینه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڕی پێشینه‌ی عه‌قار بۆ بینای یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون هاوتا بێت.دووه‌م: ماوه‌ی زیندانی كردن یان گرتن بۆ فه‌رمانبه‌ر به‌خزمه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه و به‌رزبوونه‌وه و خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانی كرا‌و یان گیراو له‌كاتی حوكمدان به زیندانی كردن یان گرتنی ره‌چاو بكرێت. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌وه دۆسییه‌كه‌ی په‌سندده‌كرێ به‌خشیشێكی (منحه) خانه‌نشینی مانگانه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به مه‌رجێك ئه‌و مینحه‌یه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت له هاوتاكانی له حكومه‌تی فیدراڵ‌دا كه‌متر نه‌بێت.چواره‌م: به‌ده‌ر له مه‌رجی ته‌مه‌ن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێت.پێنجه‌م: حكومه‌ت تێچووی خوێندنی خۆی یان یه‌كێك له منداڵه‌كانی له یه‌كێك له‌زانكۆكانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.شه‌شه‌م: حكومه‌ت خه‌رجیی چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.حه‌وته‌م: زیندانی كرا‌و به‌خششێكی (منحه) هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كجار پێ ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی (5.000.000) پێنچ ملیۆن دیناره، به‌مه‌رجێك هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت.هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت بۆی هه‌یه تا ماوه‌ی (10) ده ساڵ به‌خششی (منحه) خانه‌نشینیه‌كه‌ی و مووچه‌ی فهرمانبهرییهكهشی وه‌ربگرێت، وه‌كو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بۆی و ئه‌و مافه‌شی پێ ده‌درێ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ناوبراو كامیان باشتربێت، ئه‌ویان هه‌ڵ بژێرێت.نۆیه‌م: به مه‌دالیا رێز له قوربانیه‌كانی ده‌گیرێت كه له رێگای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان داویه‌تی.ده‌یه‌م: ماف و ئیمتیازاتی مردووه‌كانیان ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو برگه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌م ئه‌م مادده‌یه باس كراون بۆ پاشماوه‌ی وارسی شه‌رعی ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون.یازده: زیندانی كراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی له‌حاڵه‌تی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی تۆماركردنی ئه‌و عه‌قاره‌ی كه پێی به‌خشراوه یان بیناكردنی زه‌ویه‌كه یان مامه‌ڵه‌ی قه‌رز وه‌رگرتن یان ئه‌و به‌خشیشه‌ی (منحه) بۆی ته‌رخان كراوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سم و باجه‌كان ده‌به‌خشرێت.به‌شی چواره‌م"حوكمه گشتیه‌كان"مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێره و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسای یان بڕیارێك ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدللە(د.کەمال کەرکوکی)سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیه پێویستهكانلهمیانهی ره‌وتی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و تووش بوونی زۆرێك له رۆڵه‌كانی به به‌ندكردن و زیندانی كردن و گیران و پێشێڵ كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق. چونكه به‌ڕا و بیر‌و باوه‌ڕ یان ئینتیمای سیاسی یان هاو سۆز و هاكاری به‌رهه‌ڵستكاران بوونه، دژایه‌تی رژێمه‌كانیان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا زیان به زیندانی كرا‌و و گیراوان كه‌وتووه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌م له‌وه‌ی كه فیدای نیشتمانیان كردووه و قوربانیان له پێناو بیر‌و باوه‌ردا به‌خشیووه. ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 40
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 40
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقژمارهی ده‌رهێنان :45روژی ده‌رهێنان :4/11/2004پشت به حوكمه‌كانی برگه (1)ى مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسا ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ى یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردستانی – عیراق و، داوای وه‌زیری ته‌ندروستی وكاروباری كۆمه‌لایه‌تی وموافهقهتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی ( 3/11/2004 )ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه برگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقداماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا.پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن وئامانجه‌كانی)ماددەی دووه‌م:سه‌ندیكا: سه‌ندیكا كه رێكخراوێكی پێشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و، باره‌گاكه‌ی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكاندا بكاته‌وه.مادده‌ی سێه‌م:سه‌ندیكا بۆ وه‌دیهانینی ئه‌م ئامانجانه تێده‌كۆشێ:باڵپشتی كردنی گه‌لی كوردستان وپشتقایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پته‌و كردن وبه‌ره‌و چاكتر گۆڕینی فیدراڵییه‌ت. داكۆكی له مافه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌ندامان.هاوبه‌شكردنی پزیشكانی ددان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا.سه‌رپه‌رشتی ئیشی پیشه‌یی ئه‌ندامان له عیاده تایبه‌ت ونه‌خۆشخانه میللییه‌كاندا تا ره‌فتاری چه‌وت روونه‌دات و حورمه‌تی پیشه‌كه له‌كه‌دار نه‌بێ.رێكخستنی رێسا گه‌لی پیشه‌گوزاری و ریقابه‌ی به‌ركارخستنیان.فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ پزیشكانی ددان له دانیشتوانی هه‌رێم.رێكخستنی سه‌روسه‌ختی (علاقات) ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ودایه‌ره‌و دامه‌زراوه حكومی وغه‌یره حكومیه‌كاندا.هاوكاری له‌گه‌ڵ سهندیكاو كومه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تری هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا. ئه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.به‌هێز كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه ددانسازه‌كانی كورد‌و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.به‌رز كردنه‌و سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌یی وزانستی و رۆشنبیری ئه‌ندامه‌كانی به ئاواتی به‌رز كردنه‌وه‌و پاراستنی پیشه‌كه.له‌سه‌ر پرۆژه گه‌لی یاسا‌و پێروگه‌لێ پێوه‌نديی به پیشه‌ی پزیشكی و رێكه‌وتننامه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێ، رای خۆی ده‌دات.هه‌وڵ ده‌دات ئاینده‌یه‌كی به‌خێر بۆ حاڵاتی نه‌خۆشی و پیری وپه‌ككه‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته به‌ربكا.ریقابه‌كردنی شه‌رتوشروتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ته‌كان، و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه‌ش كه شهرتو شروتیان ته‌واو نییه .به‌شی دووه‌م( ئينتيماو وئه‌ندامێتی )مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌ندام:هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت.به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ.له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا له رێگا داوایه‌كی نووسراوه‌وه ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویسته‌وه.ئه‌م داوای ئینتیمایة له ماوه‌ی (30) رۆژدا – كه له روژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێ ده‌كا – ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه ده‌نا، ماوه‌كه ته‌واو ببێ و ئه‌نجومه‌ن یه‌كلای نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا به‌قبوڵكراو داده‌نرێ.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به بریارێكی هۆدار، داوای ئینتیما كه ره‌تبكاته‌وه، خاوه‌ن داواش بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌بلیغ كراوه تا (30) رۆژ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا، تانه له‌و بڕیاره بدات ئیدی، بڕیاری ئه‌م دادگایه بنبڕه.مادده‌ی شه‌شه‌م:پزیشكی ددان له هه‌رێمدا تا ئینتیمای سه‌ندیكا ئه‌كا وبڕوانامه‌ی تۆماربوونی بۆ نه‌كرێ و ئیجازه‌ی پیشه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێ، ناشێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكا.هه‌ر كه‌سێ به‌بێ شه‌رتوشروتی یاسایی ئه‌م پیشه‌یه بكات، خۆی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كا.مادده‌ی حه‌وته‌م:تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی پیشه‌كه ساڵانه، له مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له‌و ماوه‌یه، به‌بێ پاساوی به‌جێ، دوابكه‌وێ، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ و، تا دووقات ئابوونه‌ی تازه كردنه‌وه نهدهات ئیجازه‌ی بۆ ناكرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌بێ پاساوی به‌جێ دوو ساڵ له سه‌ریه‌ك له تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی دوابكه‌وێ، ناوی له تۆمار كوێر ده‌كرێته‌وه،و پیشه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتیش و ویستی دووباره تۆمار بكرێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته دووقاتی هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئینتیما و تازه كردنه‌وه‌كه‌ش بدات.ئه‌ندام ئه‌گه‌ر شه‌رتێ، له شه‌رتوشروتی ئینتیما له ده‌ست بدات ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌داو، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نیش پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. ئه‌ویش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا –كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم تانه له بڕیاره‌كه بگرێ، ئیدی بڕیار، بڕیاری ئه‌م دادگایه‌یه‌و بنبره. مادده‌ی هه‌شته‌م:نه‌قیب ناشێ نه‌قیبیش بێ و، یه‌كێ له‌م پله‌وپایانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌بێ:سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی.له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا وه‌زیر بێت یان بریكاری وه‌زاره‌ت بێت. مادده‌ی نۆیه‌م:بۆ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا نه‌بێ، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، ده‌نا، هیج كه‌سێ ناشێ ئه‌م پیشه‌یه بكات.دایه‌ره فه‌رمیه‌كان ونیمچه فه‌رمیه‌كان وباقیمه‌نی داموده‌زگاكانی هه‌رێم پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی یان كارپێكردنی پزیشك بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:پزیشكی ددان دوای وه‌رگرتنی ئیجازه، ناشێ له هه‌رێمدا زیاتر له یه‌ك عیاده بكاته‌وه.پزیشكی ددان تا نازناوی پسپوڕی وه‌رنه‌گرێ و له سه‌ندیكا تۆماری نه‌كا مافی ئه‌وه‌ی نابێ، ئه‌و نازناوه له هیچ لقىَ لة لقه‌كانی پزیشككاریی دداندا هه‌ڵبگرێ.پزیشكانی ددان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن یان سه‌ر به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ن، بۆیان هه‌یه به‌پیێ به‌ندو به‌ستێ كه سه‌ندیكا بۆیان دیارده‌كا پیشه‌ی خۆیان دوای ده‌وامی ره‌سمییش، موماره‌سه بكه‌ن.به‌شی سیێهمپێكهاتهكانماددهی یازده:یه‌كه‌م:سه‌ندیكا له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:هه‌یئه‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی زه‌پتی.هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا.دووه‌م:هه‌یئه‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان له هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه پێك دێت كه ئیلتیزامی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ئه‌م هه‌یئه‌ته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، و له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب، هه‌ر سێ ساڵ جارێك – كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، له باره‌گاكه‌ی خۆیدا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن سازده‌دات، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، جا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به پازده رۆژ، هه‌ڵبژاردنێكیدى، لة هةمان كات و جيَطةدا دةكرىَ، لةم بارةدا (نصاب) بة ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان سیێه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌شدا نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له ئیشی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بی.ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام تێپه‌ڕی، ئهوهـ له‌و باره‌داـ هه‌ڵبژاردن له رێگای نوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ.هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌م ئیشانه ده‌كات:ته‌سدیقكردنی بوجه‌و وحساب و حسابكاریی كۆتایی.ئیقراكردنی پێرۆی ناوخۆ‌و هه‌مواركردنی و، سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.مادده‌ی دوازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات:ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی.وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سهندیكاو ئیقراركردنیان.سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی سیازده:ده‌شێ له یه‌ك، له‌م دوو دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی:به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه.به داوایه‌كی نووسراوی هۆدار، سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی بیده‌ن به ئه‌نجومه‌ن و، ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی گه‌یشتنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – بانگهێشت بكا‌و، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا دیاربكا. له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هه‌یئه‌ی گشتیدا، ناشێ، له‌و مه‌سه‌لانه زیاتر، كه له به‌رنامه‌ی كاردا تۆمار كراون و، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ سازدراوه، هیچی دیكه یه‌كلا بكرێته‌وه.مادده‌ی چوارده:هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه.مادده‌ی پازده:ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب كه مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: (6)شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوانی یه‌ده‌گ، به مه‌رجێ (7) له‌وانه ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان به‌سه‌ر بردبێ له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ ، هةرضى هةشتةميانة، دةشىَ خزمةنةكةى لة _5) ساڵ كەمتر نةبێت.مادده‌ی شازده:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات.مادده‌ی حه‌ڤده:یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه. دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه.سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌ندامی لێژنه‌یی له لێژنه‌كانی، به‌بێ پاساوی به‌جێ له سێ كۆبوونه‌وه‌ی بانه‌وبان یه‌كی ماوه‌ی سالێكدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ساڵێكدا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستله‌كار ههڵگرتو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه.به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا ،و به‌ر كارخستنی پلانگه‌ل وبه‌رنامه‌كان.بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی.سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان، و ده‌سه‌به‌ركردنی هاوده‌نگی له چالاكییه‌كانیاندا.ئاماده‌كردنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا.سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا.پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا.ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێ.هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت، هه‌واڵه‌ی لێژنه تایبه‌تكاره‌كانی ده‌كات.له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات.پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی، بۆ وه‌ديهانینی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه.ئیقراركردنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی، له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكادا.ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری. سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب، یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان هی لقه‌كانی سه‌ندیكا، به‌مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بخرێته به‌رده‌می.دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان.قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان.دووه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به نه‌قیب یان به‌سه‌رۆكانی لقه‌كان.ماده‌ی بیست:نه‌قیب، سه‌ره‌رای ئه‌و ئةركوفرمانة تایبه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌به‌خشێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ش ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:له‌به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نوێنه‌ری سه‌ندیكایه.بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته به‌ر كار.له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه.سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن وسه‌رفكردنی ئه‌موالی سه‌ندیكا.ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و، راپۆرتی كۆتایی بۆ حساب وحسابكاریی كۆتایی و، راپۆرتی ساڵانه‌ی بزاڤ و چالاكیی سهندیكاو، پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له واده‌ی دیاركراوی خۆیاندا.به‌پێی میلاك، كه ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیقی كردووه، كارمه‌ندان بۆ سه‌ندیكا داه‌دمه‌زرێنی و، كاروباری خزمه‌ت و زه‌پتیشیان به‌جێ دهگهيينىَ.دووه‌م:نه‌قیب بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له فرمانه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی، به نوێنه‌ره‌كه‌ی یان یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بسپێرێ.مادده‌ی بیست ویه‌ك:به‌پێی پێڕۆی ناوخۆ، لقێ بۆ سه‌ندیكا له هه‌ر پارێزگایێ ده‌كرێته‌وه.سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌كا، یان كه‌سێ ده‌یكا سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێ.ماوه‌ی خولی لق سێ ساڵه، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.مادده‌ی بیست ودوو:یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌نی لق له پێنج ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، شه‌شیان ماوه‌یه‌ك پیشه‌گوزارییان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌رچی حه‌وته‌میانه، ئه‌وه، ده‌شێ خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متربێ.ئه‌ندامی لق، مه‌رجه خه‌ڵكی هه‌رێم بێ و، له هه‌رێمیش دانیشتبێ.سه‌رۆكی لق ونوێنه‌ره‌كه‌شی، له ئه‌ندامانی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن.دووه‌م:لق ئه‌م ئه‌ركه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:به‌ركارخستنی پلانی كار، كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها به‌ر كارخستنی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.كۆشش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌كه.به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی.ئه‌و فرمانه تایبه‌تانه كه نه‌قیب یان ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرێ.دامه‌زراندنی به‌رده‌ستانی لق ودیاریكردنی كرێیه‌كانیان، پاش ته‌سدیقكردنی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه.به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كه‌سێ داده‌نێ نوێنه‌رایه‌تیی لق له دایه‌ره فه‌رمیه‌كاندا بكات.مادده‌ی بیست وسێ:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی دابمهزرێنىَ.دارایی سهندیكاماددهی بیست وجوار:دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:ئابوونه‌ی ئینتیماو به‌شداربوونی ساڵانه.مزی ناوی خۆنوسین.ج.مزی نووسینی نازناوی پسپۆری.د.مزی ئیجازه‌پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌گوزاریی تایبه‌ت بۆ دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.هـ.مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتگه‌لی پزیشكی.و.سوودی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.ز.غه‌رامه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی كه لیژنه‌ی زه‌پتی پارێزگا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دهداتح.دیاری وبه‌خشش وهه‌ر ده‌ستهاتێكی دی.گ.داهاتی یانه‌گه‌لی ومه‌لبه‌نده‌كانی رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ندیكا. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخێكی نا ئاسایی، ته‌سدیقكردنی بوجه له واده‌ی دیاركراوی خوێدا نه‌كرا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كار به‌پێی ده‌روازه‌و به‌شه‌كانی بوجه‌ی پێشتر ده‌كرێ تا بوجه تازةكة ته‌سدیق ده‌كرێ.مادده‌ی بیست وپێنج:يةكةم: ئابوونه‌و مزێ كه سه‌ندیكا وه‌ریانده‌گرێ به‌م شێوه‌یه‌ن:(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئینتیمای پزیشكانی ددانی هه‌رێمه، بۆ غه‌یره عیراقیش (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دیناره.(7500) حه‌وت وهه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه ئابوونه‌ی ئیجازه‌ی سالانهیه یان تازه‌كردنه‌وه‌كه‌یه‌تی بۆ پزیشكانی ددانی هه‌رێم و(27000)بیست وحه‌وت هه‌زار دینار بۆ غه‌یری عیراقی.(45000) چل وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ددانسازییه‌و (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(225000) دووسه‌د و بیست وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ددانه‌و، (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینارییش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی سالانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پسپۆڕه، و (15000)پازده هه‌زار دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(60000) شه‌ست هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئامێر‌و ئامرازی ددانه، و (30000) سی هه‌زار دیناریش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پیشه‌گوزاری گشتیییه، و (7500) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی پیشه‌گوزارییه له عیاده میللیه‌كاندا.(22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی تۆماركردنی نازناوی پسپۆرییه.(1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتی پزشیكییه ئه‌وانه ى له عیاده تایبه‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.(600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی كارطةيةكى دروستكردنى ماددةطةلى ددانةو (300000) سىَ سةد هةزار دیناریش بۆ تازكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.به‌شی چوارهمسزاگهل وحوكمه زهپتییهكانماددهی بیست وشه‌ش:ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن:راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه.ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان.ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان.مادده‌ی بیست وحه‌وت:لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا.مادده‌ی بیست وهه‌شت: لیژنه‌ی زه‌پتی داوای وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچكار، بۆیشی هه‌یه، ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ش بسه‌پێنێ:ئینزار: ئه‌وه‌یه، كه نووسراوێ ئاراسته‌ی سه‌رپێچكار ده‌كا بێزاریی خۆی تێدا له ره‌فتاری نیشان ده‌داو داواشی لێ ده‌كا ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا، سزایه‌كی توندترى به‌سه‌ردا ده‌درێ.غه‌رامه‌یه‌ك له (150000) سه‌دو په‌نچا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نچا هه‌زار دیناریش نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ر نه‌یشی دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، له پیشه‌گوزارییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێ له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر هات و له ماوه‌ی ساڵیكی پاش برواری سةرثيَضييةكةيدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ری، جا، ئه‌وجا غه‌رامه‌كه‌ی له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نابێ وله (1500000) ملێونێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری نه‌ترازێ خۆ ئەگەر ئەمجارەش نيدا، ئەوە، لەبارەدا پيشە تايبەتەكەى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێ.قه‌ده‌غه‌كردنی پیشه‌گوزاریيه ى تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یك له یه‌ك ساڵ نه‌ترازی.هه‌ردوو سزای، غه‌رامه و قه‌ده‌غه‌ی ثيشةگوزاری كه له بڕگه‌ی (3،2)دا هاتوون. مادده‌ی بیست ونۆ:ئه‌گه‌ر، بۆ لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌ركه‌وت ئه‌و ره‌فتاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دكتوره‌كه، خۆی له خۆیدا جه‌ریمه‌یه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ری ده‌عواكه‌ی به هه‌موو ئه‌وڕاقه‌كانییه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، ئه‌گه‌ر حوكمی بێتاوانیشی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێ له ئجرائاتی زه‌پتیی دیكه ناگرێ.مادده‌ی سی:پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ.مادده‌ی سی ویه‌ك:بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه.به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.مادده‌ی سی ودوو:ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار دهكاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا.دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه.مادده‌ی سی وسێ:نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه.مادده‌ی سی وچوار:هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی زه‌پتی، كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدابووه، نه‌قیب بیكا، یان نوێنه‌ره‌كه‌ی له كاتی جێگرتنه‌وه‌یدا بكا، ئه‌وه، ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی زه‌پتیدا له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی گشتی هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتییان ده‌كات.حوكمه گشتییهكانماددهی سی وپێنج:به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یان جێگری (نوێنه‌ری) نه‌قیب، یان سه‌رۆكی لق یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی لق نه‌بێ، ناشێ باره‌گای سه‌ندیكا، یان باره‌گای لقه‌كانى بپشكنرێ.هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له كاتی فرماندا، یان به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌ندام، ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژكاره، حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ كه شه‌رێ فرۆشتبی به فرمانبه‌ر له كاتی به‌رێ خستنی ئه‌ركی خۆیدا.ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه پێویسته پێش لێپێچینه‌وه له جه‌ریمه‌ی به‌چاونه‌دیتراو، درابێته پاڵ ئه‌ندامێ له ئه‌ندامان، پێویسته له‌سه‌ری سه‌ندیكا یان لقه‌كانی سه‌ندیكا ئاگاداربكاته‌وه، سه‌ندیكاش پێویسته نوێنه‌رێكی خۆی بنێری له‌و لێپیچینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێ.ئه‌ندامی نه‌خۆش، له ژووره به كرێ گیراوه‌كانی پله یه‌كه‌می ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كاندا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێ و له مزوكرێ سه‌رفرازه. وه لێ كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا بخه‌وێ یان بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان بچێ، ئه‌وه، له‌و بارده‌دا، ده‌ستهه‌قی پزیشك و نه‌شته‌ر گه‌ره‌كان له لیستی حساباتی خۆی داده‌شكێنرێ.مادده‌ی سی وشه‌ش :هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ.مادده‌ی سی وحه‌وت:پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ.مادده‌ی سی وهه‌شت:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار. مادده‌ی سی ونۆ:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ر كار.مادده‌ی چل:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. كمال عبدالكریم فۆاد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (12)دا كه رۆژی 15/10/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:سندوقێك پێك دێت به‌ناوی (سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه)، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه‌و له ڕووی دارایی وكارگێرییه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی سندوق به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:سندوق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕێكاره‌كانی خۆپاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه هاتوون، كه پێویستیان به پشتگیریه‌كی چڕ هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی چاره‌سه‌ری و داوده‌رمان و ئامێری پزیشكی له بنكه‌ی پسپۆڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.مادده‌ی سێیه‌م: سندوق ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:یه‌كه‌م: دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتی كه‌وا سندوق له سه‌ری ده‌ڕوات و بڕیاردانی ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی كاری تێدا كۆنترۆڵ ده‌كات.دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی شێرپه‌نجه.سێیه‌م: خاوه‌ندارێتی كردن و پاراستنی سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه و به‌كارهێنانیان به‌گوێره‌ی یاسا كار پێكراوه‌كان.چواره‌م: پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی داتا‌و ئاماری پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سندوق.پێنجه‌م: سندوق مافی په‌نا بردنه به‌ر دادگای هه‌یه له‌و مافانه‌ی كه هی خۆیه‌تی و له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌رێتی.شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وێكی ناوه‌خۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق.حه‌وته‌م: دانانی پلانی به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق.مادده‌ی چواره‌م: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:یه‌كه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخانی ده‌كات.دووه‌م: به‌شی سندوق له ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.سێیه‌م: زێده‌كردنی رێژه‌ی (5%) له‌و باج و ڕسوماتانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر شتومه‌ك و به‌رهه‌می زیان به‌خش به ته‌ندروستی، چ هاورده بن یان دروستكراوی خۆماڵی و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوق وه‌رده‌گیرێت.چواره‌م: بژارده‌ی (غرامه) وه‌رگیراو به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان.پێنجه‌م: ڕێژه‌ی (50%) له‌و بژاردانه‌ی كه له شتومه‌ك و خۆراكی سه‌رپێچیكار بۆ مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان وه‌رده‌گیرێن.شه‌شه‌م: ڕێژه‌ی (25%) له‌و بژاردانه‌ی كه به‌پێی یاسای چاودێری ته‌ندروستی وه‌رده‌گیرێن.حه‌وته‌م: پیتاك و كۆمه‌ك و به‌خشین له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێـت.هه‌شته‌م: داهاتی چالاكیه‌كانی سندوق.نۆیه‌م: أ- زێده‌كردنی ڕێژه‌ی (5%) بۆ ڕه‌سمی تۆماركردنی هه‌موو جۆره ئۆتومبیلێك و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یی (سنویه) و، بۆ مه‌به‌ستی سندوق وه‌رده‌گیرێت.ب- ڕێژه‌ی (5%) له‌و بژاردانه‌ی له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ وه‌رده‌گیرێن.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردن به‌ناوی ( ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی سندوق) له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1ـ به‌رێوه‌به‌ری هه‌ر یه‌ك له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.2ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.3ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی. 4ـ شاره‌زایه‌ك و راوێژكارێك له‌وانه‌ی پسپۆرن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.دووه‌م: سه‌رۆك له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت، ماوه‌كه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه‌و له كاتی پێویست به بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاریش به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌بێت و گفتوگۆ‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له تۆمارێكی تایبه‌ت ده‌نووسرێته‌وه.سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن راپۆرته خوولییهكانی خۆی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی سندوق بخاته به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بۆ وه‌رگرتنی ڕای و مافی ئاماده‌بوونی هه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.پێنجه‌م: وه‌زیر به‌دواداچوونی ئاستی پابه‌ندبوونی سندوق به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت هاودژیهك له‌كارو بڕیاره‌كانی سندوق له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌یه، یان سندوق ئامانجه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و كاریگه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه تانه بگرێت، وه له حاڵه‌تی سووربوونی ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ر ڕای خۆی، ئه‌وا وه‌زیر بابه‌ته‌كه، له ماوه‌ی (7) ڕۆژ له رێكه‌وتی تانه‌كه‌دا، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه، و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، له ماوه‌ی (15) رۆژدا، بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سندوق به‌ڕێوه‌به‌رێكی جێبه‌جێكاری ده‌بێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه داده‌مه‌زرێت، و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نسیبیان ده‌كات، یاریده‌ده‌ری ده‌كرێت وبارهگاكهشی له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت.دووه‌م: لادان یان ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌وه ده‌بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: له سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستیه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م:له سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستاندا، و به له‌به‌ر چاوگرتنی تێچوونه زۆره‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه، و بێ توانایی له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م تێچوونانه له لایه‌ن تووشبوانه‌وه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
ياسای ژمارە 16 ی ساڵی 2000 ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە 8 ی ساڵی 1999ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق | 4
ياسای ژمارە 16 ی ساڵی 2000 ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە 8 ی ساڵی 1999ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق | 4
ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠)ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)یسەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراقیهكهم هه‌مواركردنی یاسای ژماره(8)ی ساڵی(1999)یسهندیكای ده‌رمانسازانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 32مێژووی دەرهێنان: 13/12/2000"بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له ماددەی (56) و مادده‌ی (53) لە یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و، ئه‌و یاساكاریيەی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (22)ی‌دا له رۆژی (12/12/2000) یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠)ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)یسەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (٤٠٠) چوار سه‌د دیناره.سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره.چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.مادده‌ی دووه‌م:مادده یازده هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه:شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه.مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه ده‌درێ كه ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ:1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه.2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ.3/ناوه بازرگانییه‌كه‌ی كه ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ.4/رووبه‌ره‌كه‌ی له (20م2) كه‌متر نه‌بێ.5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ.6/كاتی رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه به پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه له هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه به پێی شه‌رتوشروتی خۆی.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی بیست وپێنجه‌م هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه:1/كاروباری لق لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌با له (پێنج) ئه‌ندام پێك دێ واتا (4 ئه‌ندام + سه‌رۆك)، ده‌شبێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان كرد بێ له (پێنج) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ئه‌وانه ئه‌ندامه‌كانی لق به‌ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ڵیانده‌بژێرن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وەقایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (12) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ژماره(13)ی 1999ی هه‌مواركراو | 5
یاسای ژماره (12) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ژماره(13)ی 1999ی هه‌مواركراو | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی پهرلهمانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (32)ی رۆژی 29/6/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (12) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ژماره(13)ی 1999ی ههمواركراواماددهی یه‌كه‌م:ـمادده له مادده‌ی دووه‌م بڕگه(ا) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـیهكهم:ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی یان نه‌توانینی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ی یان نه‌مانی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی(80%)ی سه‌رجه‌م مووچه‌و ده‌رماله‌ی مانگانه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجومه‌ن وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها دوای كۆچی دواییشی پاشه‌واری شایسته هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.دووه‌م:ـ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌واز دێنێ ئه‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر چوار ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن به سه‌ر ئه‌ندامیه‌كه‌یدا ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی وه‌رده‌گرێ كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌كه‌یدا كه‌متر له‌و ماوه‌یه ره‌ت بووبێ. هه‌روه‌ها له كاتی مردنیشیدا پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن. مادده‌ی دووه‌م:ـ مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـیهكهم: ناشێ كۆكردنه‌وه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی تر كه له خه‌زێنه‌وه خه‌رج، بكرێ.دووه‌م: هاوسه‌ری ئه‌ندامی كۆچ كردوو كه مووچه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و مووچه‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وی له مووچه‌ی فرمانه‌كه‌ی خۆی یاخود خانشینیه‌كه‌ی خۆی وكامیان باشتر بێ بۆی.مادده‌ی سێیه‌م:ـحوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)له مادده‌ی یه‌كه‌م و مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه ومووچه‌یان له مێژووی جێبه‌جێ كردنیه‌وه هه‌موارده‌كرێ. مادده‌ی چواره‌م:ـكار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی پێنجه‌م:ـئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای خانه‌نشین بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 24مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كانن.مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرن.ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرن.مووچه‌ی خانه‌نشینی: ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن شیاویه‌تی هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌كه‌ی به هۆی به‌خشین و (ئیعفا)یه‌وه بێت، یان به هۆی خانه‌نشین كردنییه‌وه، یان كۆچی دوایی كردنیه‌وه بێت.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له كاتی به‌كۆتا هاتنی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی مووچه‌یه‌كی خاهنشینی مانگانه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێ ئه‌ویش (75%) ی ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه هاوكاره‌كانی وه‌ری ده‌گرن كه ئه‌ندامی ئهنجومهنن و به‌رده‌وامن له خزمه‌ت دا.ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی پاداشت (مكافئه) یه‌كی ده‌درێتێ كه به‌رامبه‌ره به مووچه و دهركاڵهكانی شه‌ش مانگی و دوا مووچه و دهرماڵهشی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كه ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره، هه‌رچه‌نده كردنی وه‌زیر دووپات ببێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشیی وه‌زیر راده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر له نوێ كرایه‌وه به وه‌زیر و، ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌درێتێ كه شیاویه‌تی.ئه‌گه‌ر وه‌زیری خانه‌نشین له كارێكی گشتی دامه‌زرا مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیفه تازه‌كه‌ی كه‌متر بوو له‌وه‌ی وه‌ری ده‌گرت، ئه‌و كاته ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه هاوتایه له‌گه‌ڵ مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی. مادده‌ی چواره‌م:هه‌موو مانگێك به‌شی خانه‌نشینی به رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی ئه‌سلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بڕدری، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه به یه‌ك گوژمه، یان به قیستی مانگانه لێ ده‌بڕدرێ كه له‌گه‌ڵ پاره كه‌ڵه‌كه بووه‌كه بگونجێ كه له‌سه‌ریه‌تی.میراتگرانی ئه‌ندامی كۆچ كردوو له پاشماوه‌ی ئه‌و قیستانه ده‌به‌خشرێن (عفو) ده‌كرێن كه له‌سه‌ری ماوه.مادده‌ی پێنجه‌م:له‌كاتی كۆچی دوایی وه‌زیری خانه‌نشین میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین بوونی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری خانه‌نشین، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و (أو الخلف) له هه‌موو مافێكی كه‌له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ردانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا، یان حوكمێكی به‌سه‌ردادانێ به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون. مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژبێ.مادده‌ی نۆیه‌م: لهسهرئهنجوومهنی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له (4/7/1992) وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
ژماره (12)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
ژماره (12)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 2٩مێژووی بڕیار: ٧/1٢/2000 بڕیارپشت به حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددەی (٥٦) لە ياسای ژمارە (١) ی هەمواركراوی ساڵی (١٩٩٢) و، لەسەر داواكاری ژمارەی ياسايی ئەندامانی ئەنجومەن، ئەنجومەنی نيشتمانيی كوردستانی عێراق لە دانيشتنی ژمارە (١٩)ی رۆژی (٢٣/١١/٢٠٠٠) يدا بڕياری ئەم ياساكارييەی خوارەوەی دا :یاسایژماره (12)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئابووریناسان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سهندیكاكهنهقیب: نه‌قیبی ئابووریناسان.ئابووریناس: هه‌موو ئه‌ندامێكه له سه‌ندیكاكه‌دا بڕوانامه‌یه‌كی له زانسته‌كانی ئابووریدا هه‌بێ له به‌كالۆریوس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.هه‌ڵسوڕاندنی پیشه: به پێی حوكمه‌كانی هه‌ڵسوراندنی پیشه، له پیشه‌كه‌دا كه‌وتبێته كار.به‌شی یهكهمدامهزاراندن و ئامانجهكاندامهزراندنماددهی دووه‌م:1/به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان، له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ و له دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.2/به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ بۆ ته‌یار وئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌ندیكا له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ نه‌ترازێ.ماددەی سێیه‌م:ئامانجی سه‌ندیكا وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌یه:1/له پشت گرتنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراسیدا به‌شداری ده‌كا و، بۆ را‌گرتن و پته‌وكردن و به‌ره‌وباشتربردنی فیدرالیه‌تیش، ده‌بێته پشت و په‌نا2/به‌زركردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی پیشه‌یی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستيی ئه‌ندامه‌كانی.3/ئاسانكردنی رێگای كاركردنی له باروگونجاو بۆ ئه‌ندامه‌كانی.4/رێكخستنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامه‌كان و، پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم و، داكۆكی كردنیش له مافه‌كانیان.5/هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی هه‌رێم كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.6/مسۆگه‌ر كردنی ئاسووده‌یی دوا رۆژی نه‌خۆشی پیری و زه‌بوونی بۆ ئه‌ندامه‌كانی.7/بزاڤ پێدان و نه‌دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی له فراژوكردنی (التنمیه) ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌شداری بكات.خۆنوسین (ئینتما) و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:شهرتو شروتی ئه‌ندام ئه‌مانه‌یه:1/ هاوڵاتی هه‌رێم یا نیشته‌جێی هه‌رێم بێت.2/به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی حوكم نه‌درابێ، یان به جونحه‌یه‌کی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ.3/له زانسته ئابووریه‌كاندا بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:1/ئینتما له سه‌ندیكادا، به‌داواكردنێكی نووسراو ده‌بێ، هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێويستی له‌گه‌ڵدا بێ و بدرێ به نه‌قیب.2/داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پازده رۆژدا كه له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ماوه‌یه تێ په‌ڕی و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕییه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا به قبوڵ كرا‌و داده‌نرێ.3/ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێ، هۆی دیاریكراوی تێدا بێ، بۆی هه‌یه داواكاریی ئینتما بداته دواوه، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بگرێ، ئیدی، بڕیار، بڕیاری دادگایه وده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1/ئابوونه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره.2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:1/به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م سه‌ندیكایه نه‌بێ و ئیلتيزاماتی خۆی به‌جێ نه‌هێنابێ نابێ پیشه‌كه هه‌ڵسوڕێنێ.2/دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كان هه‌ر ئابووریناسێ له سه‌ر ئێش دابمه‌زرێنن یان هه‌ر ئیشێكی تری پێ بكه‌ن، ده‌بێ وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌شداربووه‌كان:ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه، بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن:1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن.2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌شێ به بڕیارێ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه، ده‌زگا وهه‌یئه‌ت و دامه‌زراوی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و دارایی و ئیداری، به ئه‌ندامی فه‌خری (ئه‌ندامی شاناز)، به ئابوونه‌یه‌كی به‌شداربوونی ره‌مزی كه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاریی ده‌كا، وه‌ربگيرێن.مادده‌ی ده‌یه‌م:به‌شداربووه‌كان و ئه‌ندامه شانازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا ئاماده‌ببن، یان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا خۆیان بپاڵێون.مادده‌ی یازده:ئه‌ندام له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامێتيی نامێنێ:أ/مهرگب/ ده‌ست له كار ههڵگرتنج/ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، شه‌رتێ له شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێ.به‌شی دووهمپێكهینهكانی سهندیكاماددهی دوازده:سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:1/هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط).4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی سیازده:1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا.(نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ.2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.مادده‌ی چوارده‌م:1/ ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، وای به‌باش بزانن كه ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ساز بدا، یان ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات، ئه‌وه له‌م باره‌دا ده‌شێ ئه‌نجومه‌ن به پێی ئوسوڵ بانگهێشته‌كه ده‌ربكا و له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی تۆماركردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات.2/ ده‌سته‌ی گشتی ناشێ گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ سازدراوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه، یان لق و باڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه بن.مادده‌ی پازده:1/ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، نیصاب نایه‌ته‌جێ، له‌و باره‌دا، كه نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا ده‌سته‌ی گشتی، دوای پازده رۆژ، له‌هه‌مان كات و جێگای دیاركراودا كۆده‌بێته‌وه، له‌م باره‌دا، نیصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته جێ، ئه‌وجا هه‌موو بڕیارێ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب به‌ر كام تا بكه‌وێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌ندامێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌ی بێیهش كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا به‌شداری بكات.مادده‌ی شازده:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن.2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی.3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری.4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:1/نه‌قیب: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.2/ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3/ ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی، جێگری نه‌قیب و سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی له‌ناو ئه‌ندامەکانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان له پێرۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێ.4/ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی، له كه‌می، مانگی جارێك سازده‌دا، بۆیشی هه‌يه له سه‌ر داواكردنی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داواكردنی سێیه‌كی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ساز بدات.مادده‌ی هه‌ژده:1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ، بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له ساڵێكدا له سێ دانیشتنی بانه و بانیه‌كدا، یان پێنج دانیشتنی جیاجیادا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ دیارنه‌بوو، ئه‌وه، وا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه خۆی له كار كێشاوه‌ته‌وه.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/ئاماده‌كردن و ته‌سدیقكردنی بودجه‌ی ساڵانه و حسابكاریی كۆتایی.2/به پێی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه، بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا كۆشش ده‌كا.3/پێشنیار له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێڕۆی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا.4/هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.5/كارگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مەز‌رێنێ وكرێیان دیاری ده‌كات.6/سه‌یری داوا كارییه‌كانی ئینتما ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شداربووه‌كانیش ئیقرار ده‌كا.7/له حاڵه‌تێكدا، كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا، ئه‌نجومه‌ن یه‌كێ هه‌ڵده‌بژێرێ كه له لیژنه ره‌سميیه‌كان و هی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا بكات.8/پێشنیار ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی پیشه ئابووریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كا.9/هه‌ر كێشه و شكاتێكی بۆ بێت هاواڵه‌ی لێژنه پێوه‌ندداره‌كانی ده‌كات.10/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا داده‌مه‌زرێنێ.11/لیژنه‌گه‌لی لاوه‌كی (فرعیه) بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.12/ سه‌یری ده‌ست له كارهه‌ڵگرتنی نه‌قیب یان هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا ولیژنه‌كانی ده‌كا و ده‌یبڕێنێته‌وه، به‌مه‌رجێ بیخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا.13/به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان به‌خشش و باربۆ (الهبات والتبرعات) له لایه‌نه ئه‌جنه‌بیيه‌كان قبوڵ ده‌كا.14/چاودێرێكی حسابكاری داده‌نێ و بۆ ته‌دقیقكردنی ساڵانه.15/ئه‌وراقی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه رێك ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات.16/بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه و ئه‌و پێڕۆیانه‌ش كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن رێنمایی ده‌رده‌كا كه له گه‌ڵیاندا بگونجێ.17/به موڵك كردنی موڵك و ماڵ و خانووبه‌ره و قبوڵ كردنی به‌خشش و ده‌سنگه (منح)ش ئیقرار ده‌كا.18/مافی قه‌رز پێدان و قه‌رزكردن و پێشكه‌شكردنی یاریده‌ی دارايیشی هه‌یه.19/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێرۆكانیان، یانه بۆ ئابووریناسان داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌شیان ده‌با.20/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به لیژنه‌كانی لق و نوێنرانی سه‌ندیكاش له پارێزگه و قه‌زاكاندا.مادده‌ی بیست یه‌ك:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات.2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی بیست و دوو:لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.مادده‌ی بیست وسێ:لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌توانێ هه‌ر سزایه‌ك له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدا:1/به ئاگاهێنانه‌وه (الفات النظر)2/ئینزار3/قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.مادده‌ی بیست و چوار:بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنج:1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی بیست و شه‌ش:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته كار.2/خزمه‌تگوزارانی لق داده‌مه‌زرێنێ و كرێیان دیاری ده‌كا.3/نوێنه‌رێ داده‌نێ كه له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا لق بنوێنێ.4/پێشنیار و ئامۆژگاری له باره‌ی كاروباری لقه‌وه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدا.5/له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی لقدا سه‌رف و خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق ئه‌نجام ده‌دا و راپۆرتی دارایی و حسابی كۆتاش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا.6/لێژنه‌گه‌لی لق بۆ وه‌دیهانینی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.7/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌دا، هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وت:دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت:1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه.2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن.4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا.5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ.6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.مادده‌ی بیست وهه‌شت:لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی له هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانی خۆیدا به‌پێی رێساكانی یاسای به‌رزه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ره‌فتار ده‌كا.مادده‌ی بیست و نۆ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته كار.مادده‌ی سی:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی سی و یه‌ك:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 6
یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 6
یاسای وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:39مێژووی بڕیار 23/11/1992ز29/ گهلارێزان/ 2692كبڕیاربهپێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 23/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم.بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری دارایی و ئابووری هه‌رێم.ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م:ئامانجه وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی یه‌وه چاودێری كردنی ساغلهمهیی هه‌ڵسوراندنیان و به‌دیهێنانی به‌كار خستنیان به باشترین شێوه و دانانی مووچه‌ی گشتی هه‌رێم كه‌ل و په‌له بنچینه‌ی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێكخشتنی كه‌رتی تایبه‌تی تێكه‌ڵاو بۆ هانادن (مدخرات)ی نیشتمانی و (استپمار)ی بیانی و له چولرچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمدا.مادده‌ی سێ یه‌م:مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن‌دا له كاره‌كانیداو سه‌ربه‌ستی و چاودێری كردنی چالاكی یه‌كانی و له‌وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه‌ی هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداریی و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌یره‌وه و رێنمایییه‌كارپێكراوه‌كاناد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی و ه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یا هه‌ر یه‌كێ كه په‌سه‌ندی بكا بسپێرێ.دووه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپیرێ به‌رپرسیار ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی ده‌فته‌ر و ئه‌وراقه تایبه‌تی یه‌كانی وه‌زیر و چه‌ند مووچه خۆرێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.سێ یه‌م: لقی بانقی ناوه‌ندی له هه‌رێمدا: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سیاسه‌تی دراو و (صیرفه) داده‌نێ و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی بانقه‌كانی ناو هه‌رێم و نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردن (تأمین) له رووی هونه‌ری و ئیدارییه‌وه ده‌كا و مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه بریكرا پێیانی ده‌سپێرێ.شه‌شه‌م: كۆمپیوته‌ر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازاره‌كان: فه‌رمانبه‌رێكی به توانا و لێهاتوو به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زراه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه.هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكدێ و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن.1-بریكاری وه‌زاره‌ت. ئه‌ندام2-به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام 3-به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ناوه‌ندی بانقی هه‌رێم ئه‌ندام4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك له ناو وه‌زاره‌ت و ده‌ره‌وه‌ی دا كه وه‌زیر ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یا كاتی سوودیان لێ ببینرێ. ئهندامب-ئه‌نجوومه‌ن له نه‌خشه‌ی گشتی وه‌زاره‌تدا ده‌كۆلێته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و به‌دوای جێبه‌جێ كردنیدا ده‌چێ و پێشنیازی سیاسه‌تی دارایی وه‌زاره‌ت ده‌كا و له‌و راپۆرته ده‌وریانه ده‌كۆلێته‌وه كه به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كا و له كۆسپه‌كان ده‌كۆلێته‌وه كه رێگه به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌گرن و چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی یان بۆ داده‌نێ و له‌و پرۆژه‌ی یاسا و په‌یره و رێنمایی یانه‌ش ده‌كۆلێته‌وه كه په‌یوه‌ندی یان به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها بیر‌و رای سه‌باره‌ت به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌ربرێ كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌می.نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه گشتیه‌كان: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتییه‌كان ئه‌مانه‌ن:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی مووچه.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی میلاك و خزمه‌ت.د- به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌سره‌ف و كاروباری دارایی.ه- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پشكنینی دارایی.2-گشتیی ده‌سكه‌وت كه ئه‌مانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی باج.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی گومرگ.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی موڵك.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی بازرگانی كه ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ناوخۆ.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ده‌ره‌وه.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.د- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری كردنی بازار.4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان ئه‌مانه‌نه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كاروباری كه‌سان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و پێداچوونه‌وه.5- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم كه به‌رێوه‌رێتی یه‌كانی خانه‌نشینی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:6- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان به دواداچوون.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێك دیاری ده‌كرێ.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هههی به پێ ی پێویست به‌رێوبه‌رێتی و به‌ش ولقی نوێ پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكرنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانیی عێراق"هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنیادی ژێره‌وه‌ی ئابووری كوردستانی عێراق وێران كراوه میكانیزمی به‌رهه‌م هێنان تیایدا له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یهكهكانهوه كه دواینیان رژێمی ئێستایه تێك شكێنراوه و به مه‌به‌ستی بنیاد نانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان و گه‌شه پێكردنی و رێك خستنی پاره و پوولی هه‌رێم و چاودێری كردنی ساغله‌می هه‌ڵسوراندنی و به‌دی هێنانی باشترین شێوه بۆ به‌كارخستنی و له‌به‌ر پێك هێناننی یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه دیموكراتیه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراق سهركهوتهوانی سازی دا‌و له دایك بوونی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیكوردستانی عێراق له گه‌رمه‌ی كاره‌سات و گۆرانكاری دا‌و له‌به‌ر دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق | 22
یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق | 22
یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 13 رۆژی ده‌رهێنان: 13/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و دهسهڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراقماددهی یه‌كه‌م:له‌م یاسایه‌دا، مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.رۆژنامه‌وان: هه‌ر ئه‌ندامێ ئینتیمای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستاندا كردبێ و ئیلتیزامی خۆی بۆ به‌جێ هێنابێ، ئه‌وه ده‌گرێته‌وه.سندوق: سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان.ده‌سته: ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان.مافی خانه‌نشینی: مووچه‌ی خانه‌نشینی.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق.به‌شی یه‌كه‌م دامهزراندنماددهی دووه‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و یاسایه، سندوقێ به ناوی (سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان) داده‌مه‌زرێ و، ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان)ـه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.دووه‌م: ئه‌م سندوقه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه و مافی مه‌ڵكداربوونی دارایی ده‌ست هه‌ڵگرو ده‌ست هه‌ڵنه‌گر (المنقولة وغير المنقولة)ی هه‌یه‌و، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه یان هه‌ر كه‌سێ كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی بداتێ، ده‌بێته نوێنه‌ری سندوقه‌كه له‌به‌رده‌م دادگا و ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و لایه‌نه‌كانی تردا.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ:یه‌كه‌م:ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ.ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ.ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه.دووه‌م:نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا.ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته:ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێرێ:یه‌كه‌م: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی (استثمارها) دابین ده‌كا و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی سندوقه‌كه ده‌یانخاته گه‌ڕ.دووه‌م: رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا.سێیه‌م: دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان و حساب كردنیشی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.چواره‌م: بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان و، دوای مه‌رگیشیان بۆ خاو خێزانیان.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و، ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن و، رێكخستنی جه‌دوه‌لی مانگ به مانگی سه‌رجه‌م حیساباتی سندوقه‌كه.شه‌شه‌م: به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشوكاری سندوقه‌كه داده‌مه‌زرێنێ و، كۆتاییش به خزمه‌تیان دێنێ.حه‌وته‌م: له بانكێ له بانكه‌كانی هه‌رێمدا حسابی تایبه‌ت بۆ دارایی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌و بانكه‌ی ده‌سپێرێ و، لێ كێشانه‌وه و خه‌رج و مه‌سره‌فیش به بڕیاری ده‌سته و ئیمزای سه‌رۆكی ده‌سته و به‌رپرسی دارایی ده‌كرێ.هه‌شته‌م: هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان به یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی. نۆیه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی ئیداره‌ی سندوقه‌كه.به‌شی دووهمحوكمه داراییهكانماددهی پێنجه‌م:داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت:ئابوونه‌ی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وانان.ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم.وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ.ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ.ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر، دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه، له هه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی ده‌نگوباس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رده‌گێرێ، سا هی چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دابه‌ش كردن بن، به مه‌رجێ له هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.داهاته‌كانی وه‌به‌رهانینی پاره‌ی سندوقه‌كه.قازانجی ئه‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سندوقه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقه‌كه ده‌یگێڕێ.هه‌ر داهاتێكی دیكه كه موسته‌هه‌قی سندوقه‌كه بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:بۆ ده‌سته هه‌یه داهاته‌كانی سندوق به‌م شێوه‌یەی خواره‌وه وه‌به‌ربهێنێ.دانانی له یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌رێم به گوێره‌ی ئه‌و رێژه و سوودانه‌ی كه بڕیار دراوه.كرین و فرۆشتنی به‌شه‌كان (الأسهم)و سەنه‌داتی دارایی حكومه‌ت.قه‌رزدان به قازانج به ده‌زگا ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان به زه‌مانه‌تی یه‌كێك له بانكه‌كان كه ماوه‌كه‌شی له سێ ساڵ تێپه‌ر نه‌كات.وه‌به‌رهانینی ماڵ و موڵكی ده‌ست هه‌ڵگر و ده‌ست هه‌ڵنه‌گری سندوقه‌كه.مادده‌ی حه‌وته‌م:شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه:ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ.نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه.ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه.مادده‌ی هه‌شته‌م:رۆژنامه‌وان ده‌بێ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی خۆی، هه‌مووی به جارێ، به‌ر له كۆتایی دوا مانگی هه‌موو ساڵێ بدات و، ئه‌گه‌ر له واده‌ی موسته‌هه‌قی خۆی ترازاو نه‌یدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (60) شەست دیناره.هه‌ر ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی یان راگه‌یاندن كه رۆژنامه‌وان كار تێدا ده‌كا، پێویسته ساڵانه دوو قاتی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، بدات به سندوقه‌كه، به مه‌رجێ شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی بووبێ.هه‌ر رۆژنامه‌وانێ به‌شداربووبێ و ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ری نه‌یدابێ یان ئابوونه‌ی ساڵانی پێشتری نه‌دابێ، سه‌ندیكا ناشێ ناسنامه‌كه‌ی بۆ تازه بكاته‌وه.رۆژنامه‌وانێ حوكمه‌كانی بڕگه (4) بیگرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و ئابوونانه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه و نه‌یداوه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌مووی به چه‌ند قیستێ بداته‌وه.ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان مودده و ماوه‌ی هه‌ڵسوڕاندنی دیكه‌ی پیشه‌كه‌ی بووبێ و، بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆی حساب كرابێ، ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ئه‌و مودده و ماوه‌یه‌ش بدات.به‌شی سێیهمحاڵهتهكانی موستهههقبوونی مووچه‌ی خانهنشینیماددهی نۆیه‌م:رۆژنامه‌وان له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا موسته‌هه‌قی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه:ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك كه له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پیشەكه‌ی كردبێ، سا ئه‌و ماوه‌یه سه‌رومڕ (دائم) بووبێ یان پچر پچڕ.ئه‌گه‌ر (63) ساڵ ته‌مه‌نی به‌سه‌ر بردبێ و بە خزمه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وە ماوه‌یه‌كی لێ به‌سه‌ر بردبێ له (20) بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه بیگرێته‌وه، مافی خانه‌نشینی ته‌واوی ده‌كه‌وێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:رۆژنامه‌وان شایسته‌ی ته‌واوی مافه‌كانی خانه‌نشینه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانێ له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه ئه‌مری خوا بكا یان شه‌هید ببێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا خاووخێزانی موسته‌هه‌قی مافی خانه‌نشینی ده‌بن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه دوچاری په‌ككه‌وته‌یی بوو و، به ته‌واوی و به‌رده‌وام له كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی خست، به مه‌رجێ بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ‌و ره‌سمیی بۆ ده‌رچووبێ.مادده‌ی یازده:رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات و به بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ و ره‌سمی ده‌ركه‌وت كه له كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێ و، به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی خانه‌نشینی پێ ده‌درێ:ماوه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی چه‌ند مانگ بووبێ، هه‌ر مانگه‌و موسته‌هه‌قی (2,500) دوو دینار‌و نیوە، مانگی نا ته‌واویشی به مانگی ته‌واو بۆ حساب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی، به مه‌رجێ له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین ئه‌مری خوا بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا، مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی، له رۆژی مه‌رگی یه‌وه ده‌چێ بۆ خاووخێزانی و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌قی حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی خانه‌نشینی مه‌ده‌نیی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.مادده‌ی دوازده:ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان ئه‌مری خوای كرد، ماوه‌ی ئیقراركراوی هه‌ڵسوڕاندنی كار‌و پیشه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو یان به پێی خزمه‌تی ئیقراركراو ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی ته‌واو كردبوو، یان ته‌واو نه‌كردبوو، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خاووخێزانی ده‌بڕدرێته‌وه.به‌شی چوارهممافهكانی خزمهتماددهی سیازده:ئه‌گه‌ر شه‌رتوشرووتی ته‌واوی هه‌بێ، ئه‌وا سندوق (720) دینار مووچه‌ی خانه‌نشینی، مانگانه، به رۆژنامه‌وان ده‌دا.ئه‌و مافه خانه‌نشینی یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه دراوه، له‌گه‌ڵ هیچ مافێكی خانه‌نشینی دیكه‌دا کە یاسایه‌كی خانه‌نشینی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی دیكه پێی دانێ ناشێ كۆبكرێته‌وه و له دوو لایه‌نه‌وه مافی خانه‌نشینی وه‌ربگرێ.مادده‌ی چوارده:ئه‌و ماوه‌و مووده‌تانه‌ی خواره‌وه، بۆ خانه‌نشینی به خزمه‌ت داده‌نرێن:ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆری له‌گه‌ڵ بێ.ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ و ئازادیی لێ به‌ربه‌ست كردبێ یان ماوه‌ی گرتنی یان ده‌ست به‌سه‌ر كردنی كه هۆی سیاسی‌یان بووبێ و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و فیدرالیزمی هه‌رێمی كوردستان لایان نه‌دابێ.ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی بەهۆی داخستنی ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی یه یان ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنه كه ئیشی تێدا ده‌كات، به‌مه‌رجێ ئه‌و له كار بێ به‌شبوونه یان ئه‌و داخستنه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌بووبێ.ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی به دووربووه، به مه‌رجێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئیش و كارێكی دیكه‌ی نه‌كردبێ یاسایه‌كی دیكه بیگرێته‌وه.ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه، به‌مه‌رجێ له چوار ساڵ نه‌ترازێ و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستیی بڕوا پێكراو بووبێ.مادده‌ی پازده:یه‌كه‌م: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ.دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت.سێیه‌م:لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ.ئه‌و لیژنه‌یه سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كراون و له‌گه‌ڵ ته‌وسیاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی ده‌كات بۆ بنبڕكردن (للبت). بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق.مادده‌ی شازده:چ رۆژنامه‌وان چ خاووخێزانی دوای مردنی خۆی، بۆیان هه‌یه داوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش بكه‌ن كه له ده‌زگای رۆژنامه‌وانی یا ئعلامیدا بوویه‌تی كه بخرێته سه‌ر خزمه‌تی فیعلی یه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.مادده‌ی حه‌ڤده:یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه.به‌شی پێنجهمحوكمه گشتی یهكانماددەی هه‌ژده:ناوی رۆژنامه‌وانه‌كه له تۆماری سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی هه‌رێمه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ تۆماری رۆژنامه‌وانه خانه‌نشینه‌كان.رۆژنامه‌وان، كه بڕیاری خانه‌نشینی یه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرت، ئیدی دوای (3) سێ مانگ له وه‌رگرتنی بریاره‌كه پێویسته ده‌ست له ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵبگرێ، خۆئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی كرد، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان ئینزاری ده‌كا كه واز له‌و سه‌رپێچی یه بهێنێ، خۆئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جاره‌ش وازی نه‌هێنا ئه‌وه، له‌و باره‌دا مووچه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ تا ماوه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و ماوه‌یه دیارده‌كا.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی بیست:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و یه‌ك:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (13) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا | 3
یاسای ژماره (13) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا | 3
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی پهرلهمانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (2)ی رۆژی 15/9/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (13) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدااماددهی یه‌كه‌م:ـمادده برگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (پێنجه‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:شه‌شه‌م:براو خوشك و منداڵی قوربانیانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له برگه‌كانی (3،2)ی سه‌ره‌وه داهاتوون به‌ده‌رده‌بن تا كاتی قه‌ره‌بوو كردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه.مادده‌ی دووه‌م:ـپێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ـئه‌م یاسایه له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیااتی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراق | 10
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراق | 10
یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 25مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌وه گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم.ئه‌ندام: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن.مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامی به‌رده‌وامی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرێ.ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ئه‌ندامی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرێ.مووچه‌ی خانه‌نشینی: تێكرای ئه‌و مووچه‌یه‌ی ئه‌ندام پاش به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامییه‌تی، یان له ده‌ستدانی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێ.مادده‌ی دووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام دوای به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامییه‌تیان، یان له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی مانگانه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن كه بڕه‌كه‌ی (65%) ی ئه‌وه ده‌بێ كه هاوكاره به‌رده‌وامه‌كانیان له ئه‌نجومه‌ندا مانگانه وه‌ری ده‌گرن.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندام له كاتی به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی، یان له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه پاداشت (مكافأ) یه‌كی پێ ده‌درێ كه به‌رامبه‌ره به مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی شه‌ش مانگی و، دوا مووچه و ده‌رماڵه‌كانیشی به بنه‌ما وه‌رده‌گیرێ بۆ حساب كردنی ئه‌مه بۆ ته‌نها یه‌ك جار، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامییه‌تی له خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا دووپات ببێته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت ناتوانێ مووچه و ده‌رماڵه‌كانی كه وه‌ری ده‌گرێ له هه‌مان كاتدا كۆیان كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه شیاویه‌تی له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجومه‌ن.ناكرێ مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی تردا پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه جا له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ.له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌ندامی خانه‌نشین له پایه‌ی وه‌زیری، یان له وه‌زیفه‌یه‌كی گشتیدا ده‌توانێ سه‌رپشك بێ له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كامێك له‌وه‌ی كه به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ، یان ئه‌وه‌ی كه‌شیاویه‌تی پێی بدرێ له وه‌زیفه تازه‌كه‌یدا.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌ندامی خانه‌نشین له هه‌موو مافێكی كه له‌و یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆبهردا، یان حوكم به‌سه‌ردادانی به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌موو مانگێك به‌شی خانه‌نشینی به رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی ئه‌سڵی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بڕدرێ، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه به یه‌ك گوژمه، یان به قیستی مانگانه لێی ده‌بڕدرێ به گوێره‌ی ئاره‌زووی ئه‌ندامه‌كه.میراتگرانی ئه‌ندامی كۆچ كردوو له پاشماوه‌ی ئه‌و قیستانه ده‌به‌خشرێن (عفو) ده‌كرێن كه له سه‌ری ماوه. مادده‌ی شه‌شه‌م:له كاتی كۆچی دوایی ئه‌ندامی خانه‌نشین، میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی ئه‌م یاسایه‌و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌ن حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ.مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له (4/6/1992)وه جێبه‌جی ده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 4
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 13رۆژی ده‌رهێنان: 1/7/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26)ی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عهدلییهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و ره‌سمه‌ی كه له زنجیره‌ی (21)ی مادده‌ی (دووه‌م)دا هاتووه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: (2%) به مه‌رجێ له (1000) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2010 یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و جێگره‌كه‌ی | 8
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2010 یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و جێگره‌كه‌ی | 8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی برگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 9/11/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2010 یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و جێگرهكهیماددهی یه‌كه‌م:سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مووچه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت بڕه‌كه‌ی(15) ملیۆن دیناری عیراقیه.مادده‌ی دووه‌م:ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌رمووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له كاتی خانه‌نشین بوون، مووچه‌ی خانه‌نشین وه‌رده‌گرێت، كه ده‌كاته(80%)ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی.مادده‌ی چواره‌م:جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مووچه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته(13) ملیۆن دیناری عیراقی.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.مادده‌ی شه‌شه‌م: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له كاتی خانه‌نشین بوون مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته(80%)ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی.مادده‌ی حه‌وته‌م: پاش ته‌واو بوونی ئه‌ركی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی، حكومه‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كانی نیشته‌جێ بوون و پارێزگاری كردن و گواستنه‌وه‌ی گونجاو و، ئیمتیازاتی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم یا نه‌ریتی نیشتمانیی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌یان به‌خشێ.مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی دهرچوواندنیئاماژه به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عێراق ژماره(1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، له پێناوی ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 30مێژووی بڕیار: 7/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌یی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌و یاساكاريیهش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی‌دا له ڕۆژی (6/12/2000) دا كردوویه‌تی بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق2/دیوان: دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم.3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم.4/سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم.5/ده‌سه‌ڵاتی ریقابه: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه، یان هه‌ر فەرمانبه‌رێكی دیوانه كه یه‌كێ له‌و دوانه (اختصاص) ێكی دارایی پێ دابێ.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك بۆ ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێمدا به‌ناوی (دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ، كه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌بێ و بۆیشی هه‌بێ هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ وه‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پیاده بكات، نوێنه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ ده‌دا.مادده‌ی سێیه‌م:دیوان به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورده‌وه پێوه‌نده.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكی دیوان له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به فه‌رمانبه‌رێكی ڕابه‌ری رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێ، سه‌رۆكی دیوان پله‌ی وه‌زیریی هه‌یه وله ڕووی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ته‌شریفاته‌وه مافی وه‌زیريی هه‌یه.مادده‌ی پێنجه‌م:ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌ن (4) چوار ساڵە و تازه‌بوونه‌وه‌شی له‌باردا هه‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و مه‌نسه‌به ئیعفای بكات و ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانەی گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه قبوڵی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی بكات.پێكهاته‌كانی دیوانماددهی شه‌شه‌م:دیوان له‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م:1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ:1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان.2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی دیوان دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شهرتو شروته‌ی هه‌بێ:1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.2/ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی دارایی یا ئابووری، یا یاساییدا هه‌بێ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، ماوه‌یه‌ك، به‌كردار خزمه‌تی هه‌بێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا، له (10 ساڵ) كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرایش له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا له (7ساڵ) كه‌متر نه‌بێ، یان زوتر وه‌زیر بووبێ.3/نابێ به تاوانێك حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ئه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه به ره‌فتاری ره‌سمی ئه‌رك و فەرمانی ریقابه‌ی دارایی، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌سوورێنێ، ناشێ به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و فەرمانه‌وه ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكرێ مه‌گه‌ر به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌ڵام ده‌رهه‌ق به نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و فەرمانبه‌ره‌كانی دیكه ئه‌وه به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق ده‌كرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م:1/نوێنه‌ری سه‌رۆك پله‌ی تایبه‌تی هه‌یه.2/ئه‌وه‌ی به نوێنه‌ری سه‌رۆك دابمه‌زرێ، ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروتانه‌ی تێدا هه‌بێ:أ ـ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.ب ـ ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانسته‌كانی دارایی یا ئابووری یان یاساییدا هه‌بێ و له ئه‌رك و فەرمانێكیشدا په‌یوه‌ندی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیفه‌ی دیبێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌بێ خزمه‌تی له (١٠) ساڵ كەمتر نەبێ وئەوەش كە دكتۆرای وەرگرتووە دەبێ خزمەتی لە (7) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ج ـ نابێ به تاوانێ حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروته‌ی تێدا بێ:1/ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.2/ده‌بێ، لە كەمی، بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له پسپۆرییه‌كدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ ببێ و، ده‌بێ دوای وه‌گرتنی بڕوانامه‌كه‌ش له ئه‌رك وفەرمانێكدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك به كردار وه‌زیفه‌ی دیبێ له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی دیوان و نوێنه‌ره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كان و كارمه‌ندانی ریقابه و ته‌دقیقكردن، خۆیان بۆ ئه‌رك و فەرمانی وه‌زیفه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆشیان نییه له كتێب دانان و موحازه‌ره به‌ولاوه، له دوای ده‌وامی ره‌سمیش هیچ پیشه و كارێ هه‌ڵسوڕێنن.مادده‌ی دوازده:سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ له پێكهاته‌كانی دیواندا بكاته‌وه یان دابخات.مادده‌ی سیازده:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ونه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه:1/هه‌ر دایره‌یه‌ك له دایره‌كانی هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، دارایی گشتی له رێگه‌ی جیبایه، یا خه‌رجكردن، یا پلاندانان، یا سه‌یره‌فه، یا بازرگانی، یا ره‌نێوهانینی شمه‌ك یا پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌ڵسووڕێنێ.2/سه‌ندیكا و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و هه‌یئه و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه مه‌نفه‌عه‌تێكی گشتی له خۆی گرتبێ.3/ ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتبێ بیخاته ژێر ركێفی ریقابه‌ی دیوانه‌وه.ئه‌رك و فەرمانی دیوانماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م: دیوان حساباتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وتبنه ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه وریقابه و ته‌دقیقی ده‌كا تا دڵنیابێ له‌وه كه یاسا وپێرۆ و ڕێنماییه‌كان به دروستی به پێی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی كارپێكراو رێگا و شێوازی باو‌و به‌رده‌ست خراونه‌ته كار و، بۆیشی هه‌یه كه:1/هه‌موو موعامه‌له‌كانی خه‌رجی گشتی (الانفاق العام)، به مووچه و ده‌رماڵه و خه‌ڵاتیشه‌وه فه‌حس و ته‌دقیق بكا تا له دروستی‌یان دڵنیا بێ.2/دڵنیا بێ له‌وه كه له (ئیعتيمادات)ی به‌شه بودجه‌ی خۆی زیاد نه‌رۆیشتبێ.3/دڵنیا بێ له‌وه كه ئه‌و داراییه گشتییه له‌و پێناوه‌دا خرابێته كار كه بۆی دانراوه و، به‌فیرۆ نه‌چوه، یا ده‌ست بڵاوی، یا خراپ ره‌فتاریی تێدا نه‌كراوه ،و داهات و سووده‌كانیشی له سه‌نگ ده‌دا.دووه‌م: فه‌حس و ته‌دقیقكردنی معامه‌له‌كانی خه‌مڵاندن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی جیبایه و داهاتی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له دروستیی شێوازی ئیجرائاتی كارپێكراوو سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێ كردنیان دڵنیابێ.سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی هونه‌ری له‌هه‌موو بوارێكی حسابكاری و ریقابه‌كاری و هه‌موو كاروبارێكی ئیداری و رێكخستنیش كه په‌یوه‌نديی پێیانه‌وه هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دانان و به‌رچاوتر گۆڕینی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی حسابكاری و ریقابه‌كاریشدا هاوبه‌شی ده‌كا.چواره‌م: خولی خوێندن و به‌كارخستن، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هی دیكه‌ش رێك ده‌خا و، ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌رماڵه‌شیان بداتێ.پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، دیوان ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خشته و به‌یانات و راپۆرته‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به ئیش و بزاڤ و بارودۆخی داراییه‌وه هه‌بێ ده‌رده‌بڕێ، وبۆیشیان روون ده‌كاته‌وه كه تا چ راده‌یێك به پێی یاسا و رێسا و ئوسوڵی كارپێكراوی حسابی رێك خراون و تا چ رادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی مه‌ركه‌زی دارایی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بزاڤانه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.شه‌شه‌م: دیوان راپۆرتێكی (نیوساڵ جارێ) پێشكه‌ش به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و رای خۆی تێدا ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی و ئیداری وئابووری بواری ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رك وفەرمانه‌ش كه خۆی ئه‌نجامی داوه ده‌رده‌بڕێ.حه‌وته‌م: دیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئیزباره و معامه‌له وكاغه‌زێ پێوه‌ندییان به كاروباری ریقابه‌ی دارایی ئاشكرا و نهێنیشه‌وه هه‌بێ، ببینێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌لای ده‌خا.مادده‌ی پازده‌م:ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.كاره تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئهنجومهنمادده شازده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان:1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ.2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ.3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ.دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان.چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه.پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ.ده‌سه‌ڵاته‌كانی سهرۆكماددهی حه‌ڤده:سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن:یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه.دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ.سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی.چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات:1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا.2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ.3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.مادده‌ی هه‌ژده:ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك كه‌وته نێوان دیوان و لایه‌نێ كه كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، خۆیان یه‌كسه‌ر بۆیان یه‌كلا نه‌كراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه، ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌ست ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و، بڕیاریش، بڕیاری ئه‌وه‌و ده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی نۆزده:ئه‌م ئوسوڵ و ره‌فتارانه‌ی خواره‌وه به سه‌رپێچی كردنی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت:1/ئیلتزام نه‌كردن به یاسا و پێڕۆ و رێنمایی و به‌یاناتی داراییه‌وه.2/پشتگوێ خستن یا كه‌مته‌رخه‌می كه ده‌بێته هۆی به فێڕۆدانی دارایی گشتی یان زیادبوونی ئه‌رك و مه‌سره‌ف (كلفه) یان زیادبوونی خه‌رج یان بزربوون یا فه‌وتان.3/وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نامه‌كانی دیوان، یان به گوێ نه‌كردنی تێبینیيه‌كانی، یان دواخستنی وه‌ڵامه‌كان پتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌عزه‌ره‌تێك هه‌بێ.4/شاردنه‌وه‌ی كاری سه‌رپێچی، یان دواخستنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دیوان له ره‌فتاری سه‌رپێچی.5/به‌كار نه‌خستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ئیداری بۆ وه‌ستاندنی پێ لێ راكێشانی ره‌فتاری سه‌رپێچی و به‌ربڕكردنی سه‌رپێچیكاران.6/جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن.حوكمه كۆتاییهكانماددهی بیسته‌م:فەرمانبه‌رانی دیوان، لە ڕووی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و ته‌فیعه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای میلاك و یاسای به‌رزه‌پتیی فەرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:ئه‌رك و فرمان و (ئیختیصاصی) به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیوان به پێرۆ دیار ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و دوو:سه‌رۆك بۆی هه‌یه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی بیست و چوار:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی بیست و پێنج:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...