أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و ره‌سمه‌ی كه له زنجیره‌ی (21)ی مادده‌ی (دووه‌م)دا هاتووه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: (2%) به مه‌رجێ له (1000) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.