مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
الموضوع: هه‌موارده‌کرنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002,رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان,ده‌قه‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981),كاركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا