یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه‌ عه‌دلییه‌كان | 5

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان: 10

رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002

پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (17)ی رۆژی (22/5/2002)یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:

یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 2002

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بڕه‌ پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه‌ عه‌دلییه‌كان كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره‌ (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه‌ عه‌دلییه‌كاندا هاتووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.

مادده‌ی دووه‌م:

بڕه‌ پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه‌ عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له‌ مادده‌كانی یاسای ژماره‌ (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه‌ عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه‌:

 

زنجیره‌مادده‌بڕگه‌پاره‌ی ره‌سم
1-1-1000 دینار
2-15یه‌كه‌م(4%) چوار له‌ سه‌د
3-15دووه‌م(20) بیست دینار
4-16-(20) بیست دینار
5-17-(4%) چوار له‌ سه‌د به‌ مه‌رجی له‌ بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ بڕگه‌ (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه‌، ئه‌و ده‌عوایانه‌ ره‌سمیان به‌ رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره‌ داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.
6-19یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار
7-20یه‌كه‌م –أ(50) په‌نجا دینار
8-20یه‌كه‌م-ب، ج(4%) چوار له‌ سه‌د
9-21یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به‌ رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.
10-22یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به‌ رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.
11-23یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار
12-23دووه‌م(4%) چوار له‌ سه‌د
13-24-(50) په‌نجا دینار
14-25-(200) دوو سه‌د دینار
15-26-(4%) چوار له‌ سه‌د به‌ مه‌رجێ له‌ (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.
16-27یه‌كه‌م(4%) چوار له‌ سه‌د به‌ مه‌رجێ له‌ (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ (200) دینار زیاتر نه‌بێ.
17-28یه‌كه‌م(4%) چوار له‌ سه‌د به‌ مه‌رجێ له‌ (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.
18-28سێیه‌م(25) بیست و پێنج دینار
19-28چواره‌م(20) بیست دینار
20-29-(4%) چوار له‌ سه‌د
21-34دووه‌م(4%) چوار له‌ سه‌د به‌ مه‌رجێ له‌ (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.
22-34سێیه‌م(20) بیست دینار
23-37-به‌ مه‌رجێ له‌ (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ.
24-42یه‌كه‌م(0،004) چوار له‌ هه‌زار
25-42دووه‌م(20) بیست دینار
26-43-(5) پێنج دینار
27-44-(5) پێنج دینار
28-45-(5) پێنج دینار
29-49سێیه‌م(250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له‌ هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به‌ مه‌رجێ له‌ (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به‌ یه‌ك دیناری ته‌واو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
30-49چواره‌م و پێنجه‌م(50) په‌نجا دینار
31-53شه‌شه‌م(50) په‌نجا دینار
3253ده‌یه‌م(50) په‌نجا دینار

 

مادده‌ی سێیه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی چواره‌م:

پێویسته‌ وه‌زیره‌ پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار.

مادده‌ی پێنجه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.

                               د.رۆژ نوری شاوه‌یس

                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی

                                   كوردستانی – عێراق