أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن‌دا له كاره‌كانیداو سه‌ربه‌ستی و چاودێری كردنی چالاكی یه‌كانی و له‌وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه‌ی هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداریی و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌یره‌وه و رێنمایییه‌كارپێكراوه‌كاناد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی و ه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یا هه‌ر یه‌كێ كه په‌سه‌ندی بكا بسپێرێ. دووه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپیرێ به‌رپرسیار ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی ده‌فته‌ر و ئه‌وراقه تایبه‌تی یه‌كانی وه‌زیر و چه‌ند مووچه خۆرێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. سێ یه‌م: لقی بانقی ناوه‌ندی له هه‌رێمدا: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سیاسه‌تی دراو و (صیرفه) داده‌نێ و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی بانقه‌كانی ناو هه‌رێم و نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردن (تأمین) له رووی هونه‌ری و ئیدارییه‌وه ده‌كا و مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه بریكرا پێیانی ده‌سپێرێ. شه‌شه‌م: كۆمپیوته‌ر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازاره‌كان: فه‌رمانبه‌رێكی به توانا و لێهاتوو به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زراه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكدێ و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن. 1-بریكاری وه‌زاره‌ت. ئه‌ندام 2-به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام 3-به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ناوه‌ندی بانقی هه‌رێم ئه‌ندام 4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك له ناو وه‌زاره‌ت و ده‌ره‌وه‌ی دا كه وه‌زیر ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یا كاتی سوودیان لێ ببینرێ. ئه‌ندام ب-ئه‌نجوومه‌ن له نه‌خشه‌ی گشتی وه‌زاره‌تدا ده‌كۆلێته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و به‌دوای جێبه‌جێ كردنیدا ده‌چێ و پێشنیازی سیاسه‌تی دارایی وه‌زاره‌ت ده‌كا و له‌و راپۆرته ده‌وریانه ده‌كۆلێته‌وه كه به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كا و له كۆسپه‌كان ده‌كۆلێته‌وه كه رێگه به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌گرن و چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی یان بۆ داده‌نێ و له‌و پرۆژه‌ی یاسا و په‌یره و رێنمایی یانه‌ش ده‌كۆلێته‌وه كه په‌یوه‌ندی یان به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها بیر‌و رای سه‌باره‌ت به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌ربرێ كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌می. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه گشتیه‌كان: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتییه‌كان ئه‌مانه‌ن: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی مووچه. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی میلاك و خزمه‌ت. د- به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌سره‌ف و كاروباری دارایی. ه- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پشكنینی دارایی. 2-گشتیی ده‌سكه‌وت كه ئه‌مانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی باج. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی گومرگ. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی موڵك. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی بازرگانی كه ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ناوخۆ. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ده‌ره‌وه. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. د- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری كردنی بازار. 4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان ئه‌مانه‌نه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كاروباری كه‌سان. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و پێداچوونه‌وه. 5- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم كه به‌رێوه‌رێتی یه‌كانی خانه‌نشینی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: 6- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان به دواداچوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری دارایی و ئابووری هه‌رێم. ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكرنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێك دیاری ده‌كرێ. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌ه‌ی به پێ ی پێویست به‌رێوبه‌رێتی و به‌ش ولقی نوێ پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م:ئامانجه وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی یه‌وه چاودێری كردنی ساغله‌می هه‌ڵسوراندنیان و به‌دیهێنانی به‌كار خستنیان به باشترین شێوه و دانانی مووچه‌ی گشتی هه‌رێم كه‌ل و په‌له بنچینه‌ی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێكخشتنی كه‌رتی تایبه‌تی تێكه‌ڵاو بۆ هانادن (مدخرات)ی نیشتمانی و (استپمار)ی بیانی و له چولرچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمدا.