مادده‌ی سێ یه‌م:
مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێ:
یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن‌دا له كاره‌كانیداو سه‌ربه‌ستی و چاودێری كردنی چالاكی یه‌كانی و له‌وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه‌ی هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداریی و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌یره‌وه و رێنمایییه‌كارپێكراوه‌كاناد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی و ه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یا هه‌ر یه‌كێ كه په‌سه‌ندی بكا بسپێرێ.
دووه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپیرێ به‌رپرسیار ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی ده‌فته‌ر و ئه‌وراقه تایبه‌تی یه‌كانی وه‌زیر و چه‌ند مووچه خۆرێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
سێ یه‌م: لقی بانقی ناوه‌ندی له هه‌رێمدا: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سیاسه‌تی دراو و (صیرفه) داده‌نێ و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی بانقه‌كانی ناو هه‌رێم و نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردن (تأمین) له رووی هونه‌ری و ئیدارییه‌وه ده‌كا و مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.
پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه بریكرا پێیانی ده‌سپێرێ.
شه‌شه‌م: كۆمپیوته‌ر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازاره‌كان: فه‌رمانبه‌رێكی به توانا و لێهاتوو به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زراه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه.
هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكدێ و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن.
1-بریكاری وه‌زاره‌ت. ئه‌ندام
2-به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام
3-به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ناوه‌ندی بانقی هه‌رێم ئه‌ندام
4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك له ناو وه‌زاره‌ت و ده‌ره‌وه‌ی دا كه وه‌زیر ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یا كاتی سوودیان لێ ببینرێ. ئه‌ندام
ب-ئه‌نجوومه‌ن له نه‌خشه‌ی گشتی وه‌زاره‌تدا ده‌كۆلێته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و به‌دوای جێبه‌جێ كردنیدا ده‌چێ و پێشنیازی سیاسه‌تی دارایی وه‌زاره‌ت ده‌كا و له‌و راپۆرته ده‌وریانه ده‌كۆلێته‌وه كه به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كا و له كۆسپه‌كان ده‌كۆلێته‌وه كه رێگه به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌گرن و چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی یان بۆ داده‌نێ و له‌و پرۆژه‌ی یاسا و په‌یره و رێنمایی یانه‌ش ده‌كۆلێته‌وه كه په‌یوه‌ندی یان به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها بیر‌و رای سه‌باره‌ت به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌ربرێ كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌می.
نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه گشتیه‌كان: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
أ- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی مووچه.
ج- به‌رێوه‌به‌رێتی میلاك و خزمه‌ت.
د- به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌سره‌ف و كاروباری دارایی.
ه- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پشكنینی دارایی.
2-گشتیی ده‌سكه‌وت كه ئه‌مانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه:
أ- به‌رێوه‌به‌رێتی باج.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی گومرگ.
ج- به‌رێوه‌به‌رێتی موڵك.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی بازرگانی كه ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ- به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ناوخۆ.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ده‌ره‌وه.
ج- به‌رێوه‌به‌رێتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
د- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری كردنی بازار.
4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان ئه‌مانه‌نه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كاروباری كه‌سان.
ج- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و پێداچوونه‌وه.
5- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم كه به‌رێوه‌رێتی یه‌كانی خانه‌نشینی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
6- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان به دواداچوون.
الموضوع: مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت,نوسینگه‌ی وه‌زیر,لقی بانقی ناوه‌ندی له هه‌رێمدا,بریكاری وه‌زاره‌ت,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,كۆمپیوته‌ر,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازاره‌كان,ئه‌نجومه‌ن