ژماره‌ی بڕیار : 1تایبەت بەجەژنی نیشتمانی و پشوی ڕەسمی |
٢
ژماره‌ی بڕیار : 1تایبەت بەجەژنی نیشتمانی و پشوی ڕەسمی |
٢
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار : 1مێژووی بڕیار: 11/3/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا، ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:دانانی رۆژی 14/3 له هه‌موو ساڵێكدا كه رۆژی له‌دایك بوونی پێشه‌وای نه‌مر (مصطفی بارزانی) ره‌مزی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی كورده، بهجهژنێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو لاييَكى كوردستان و ده‌كرێت به پشووی ره‌سمی له‌هه‌رێمدا.ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژماره‌ی بڕیار:1 دانانی رۆژی (5/3) ی هه‌موو ساڵێك كه رۆژی ده‌سپێكردنی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا. |
3
ژماره‌ی بڕیار:1 دانانی رۆژی (5/3) ی هه‌موو ساڵێك كه رۆژی ده‌سپێكردنی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا. |
3
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:1رۆژی بڕیار: 18/3/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له‌یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكه‌ی داناوه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:یه‌كه‌م/ دانانی رۆژی (5/3) ی هه‌موو ساڵێك كه رۆژی ده‌سپێكردنی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا.دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ كرد.سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژمارەی بڕیار: 1تایبەت بەپاڵاوتن و پەسەندکردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لەهەرێمی کوردستان |
6
ژمارەی بڕیار: 1تایبەت بەپاڵاوتن و پەسەندکردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لەهەرێمی کوردستان |
6
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عێراقژمارەی بڕیار: 1ڕۆژی بڕیار: 3/3/2015بڕیار بڕیاری پاڵاوتن و پەسەندكردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لە كوردستان ـ عێراقبەپێی ئەو دەسەڵاتەی بڕگەی (1)ی ماددەی (10)ی ( یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عیراق)ی ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو پێمان دراوە، بڕیارماندا بە دەركردنی بریاری ژمارە (1) ساڵی 2015 كە پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق لە دانیشتنی دەسپێكی خولی بەهارە لە 3/3/2015 پەسەندی كردووە:یەكەم: مەبەست لەم دەستەواژانەی خوارەوە ماناكانی بەرامبەریانە: 1ـ ئەنجومەنی وەزیران: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.2ـ وەزارەتی ناوخۆ: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان. 3ـ یاسای پارێزگاكان: یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 2009ی هەمواركراو. دووەم: 1ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان ـ عێراق بە هەمان ئەو مەرج و پلە و ئەرك و دەسەڵاتانەی لە یاسای پارێزگاكان دەق نووس كراون بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق پەسەند دەكرێن لە ماوەی (15) رۆژ دوای پێشكەش كردنی ناوی یەك پاڵێوراو لەلایەن پارێزگار.2ـ ئەگەر پاڵێوراوەكە زۆرینەی پێویستی بە دەست نەهێنا، پارێزگار لە ماوەی (15) رۆژدا ناوی كاندیدێكی تر بە هەمان میكانیزم رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات، ئەو میكانیزمە بەردەوام دەبێت تا كاندید دەنگی پێویست بەدەست دێنێ. 3ـ ناوی پەسەندكراو لە رێگەی پارێزگا بەرز دەكرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەركردنی فەرمانی دامەزراندن لە ماوەی (15) رۆژ لە رۆژی پەسەندكردنی. سێیەم: 1ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دەبن، بەهەمان میكانیزمی چاودێری كردنی پارێزگار وەك لە بڕگەی (دووەم)ی ماددەی شەشەمی یاسای پارێزگاكان ئاماژەی بۆ كراوە. 2ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان ـ عێراق لەلایەنی كارگێڕییەوە پەیوەست دەبن بە وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگای پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، پارێزگار یان وەزیری ناوخۆ بۆی هەیە داوای لادانی قائمقام یان بەڕێوەبەری ناحیە بكات، لەسەر كارلادانیان بە رەزامەندی (2/3) دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت. چوارەم: 1ـ ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكرێت تا كاتی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكانی هەرێم ژمارە (4)ی ساڵی 2009ی هەمواركراو. 2ـ ئەم بڕیارە پارێزگای هەڵەبجە ناگرێتەوە. پێنجەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن. شەشەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیەكانی دەرچوواندنبەهۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی2009ی هەمواركراو، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا. ...
برياری ژمارە (1)ى سالى 2020 تایبەت بەرۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان - عێراق |
3
برياری ژمارە (1)ى سالى 2020 تایبەت بەرۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان - عێراق |
3
كومارى عيراقهەرێمی كوردستانعیراقبــــڕیــــاری ژمارە (3)ى سالى 2020بەپێی ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دەیەم) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ى هەموارکراو، بڕیارماندا بە دەرکردنی بڕیاری ژمارە (1)ى ساڵی 2020ى پەرلەمانى کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە (13)ى ئاسایی ڕۆژی 12/1/2020 پەسەندی کردووە:برياری ژمارە (1)ى سالى 2020 تایبەت بەرۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان - عێراق پشت بە حوکمەکانی برگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان -عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، برگەی (یەکەم)ی ماددەی (77) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (13)ی رۆژی 12/1/2020 ئەم بریارەی خوارەوەدا:یەكەم: ئەم بۆنانەی خوارەوە بە بۆنەی فەرمی بۆ پێكهاتەی توركمان دادەنرێت:1- (17)ی مانگی (11)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی زمان و كولتوری پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.2- (25)ی مانگی (2)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ڕۆژنامەگەریی پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە. د.ریواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیەكانی دەرچواندنبۆ بەفەرمی كردنی بۆنە نەتەوەیی و كولتوریەكانی پێكهاتەی توركمان، و پتەوكردن و دەوڵەمەنكردنی فرەیی كولتوری لە هەرێمی كوردستان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا....
ژماره‌ی بڕیار:2 تایبەت بەئاهه‌نگ گێرانی ره‌سمی و میللی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه |
3
ژماره‌ی بڕیار:2 تایبەت بەئاهه‌نگ گێرانی ره‌سمی و میللی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه |
3
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:2مێژووی بڕیار: 11/3/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق وله‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:ئاهه‌نگ گێرانی ره‌سمی و میللی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌بێ له رۆژی (21/3)ـه‌وه و له‌هه‌موو ساڵێكدا.رۆژانی ئاهه‌نگ گێران پشووی ره‌سمی ده‌بن له هه‌موو لایێکی هه‌رێمدا.ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونی یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژماره‌ی بڕیار:2 تایبەت بەدانانی رۆژی (11/3)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا. |
3
ژماره‌ی بڕیار:2 تایبەت بەدانانی رۆژی (11/3)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا. |
3
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:2رۆژی بڕیار: 18/3/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه(3)ی مادده (2) له‌یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكه‌ی داناوه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:یه‌كه‌م/ دانانی رۆژی (11/3)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا.دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌یی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژماره بڕیار: 3 تایبەت بەهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 ده‌رچوون |
٦
ژماره بڕیار: 3 تایبەت بەهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 ده‌رچوون |
٦
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 3مێژووی بڕیار 28/4/1999 بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌ماندا:یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 ده‌رچوون و (ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و زه‌ویانه‌ی له نێوانی پێشخابوور و باستكی هه‌ڵكه‌وتوون و كه‌وتوونه‌ته نێوان مووسڵ- زاخۆ- زنجیره چیای بێ خێر و رووباری دیجله و هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێوان رووباری خابوور و چیای بێ خێر و رێگای ابراهیم خلیل و پێشخابوور ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌ن).دووه‌م: مافی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه بڕگه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هی كێ بن، به ناوی ئه‌وانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه كه له پێش ده‌رچوونی ئه‌م دوو بڕیاره ناوبراوه خاوه‌نیان بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌سمێكیان بۆ تۆمار كردنه‌وه‌ی مافی به‌كارهێنانیان به ناوی خۆیان لێ وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای ژماره (90)ی ساڵی 1975 دا.سێیه‌م: قه‌یده‌كانی تۆمار كردنی ئه‌و خانوانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، كه له ناو ئۆردوگاكانی به عه‌ره‌ب كردن دا بنیاد نراون و به ناوی ڕۆڵه‌كانی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌باكانه‌وه تۆمار كراون و بۆ جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن لێی دانیشتوون، به ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه تۆمار ده‌كرێن.چواره‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه بینا و دروستكراوی گشتییان له‌سه‌ر دروستكراوه به‌ده‌ر ده‌كرێن له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و به زه‌وی و بیناوه به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابن.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات. شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویسته‌كان)سیاسه‌تی گۆرینی واقعی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی عێراقدا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا په‌یره‌وی ده‌كات، گه‌لێك شكل و شێوه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌ر له نێوانی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ و سیاسه‌تی زه‌وی سوتێنراو و موڵكی تایبه‌تی به زۆر لێ سه‌ندنه‌وه به پێی یاسا و بڕیاری به‌ده‌ر له یاسا و كردنیان به موڵكی گشتی و تۆمار كردنیان به ناوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی یاخود لایه‌نه سه‌ربازییه‌كان، به بیانووی جۆراو جۆر، كه به ناو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستییه‌كانی ئاسایش یاخود په‌ره‌پێدانی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئه‌و كرداره ناوبراوانه ده‌یان گرێته‌وه. كه‌چی راستییه‌كه‌ی گۆرینی واقعی نه‌ته‌وه‌ییه و رووتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستانه له مافی موڵكایه‌تی كردنی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه به بێ كێشه له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه‌وه ته‌سه‌روفیان پێ كردووه، تاكو مافی وه‌ده‌ست هاتوویان كه له باوك و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه، پاكتاو بكرێت و په‌یوه‌ندی مێژوویی له نێوان ڕۆڵه‌كانی كوردستان و نیشتمانه‌كه‌یان بپچرێنن، تاكو به ئاسانی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن و گۆرینی واقیعی نه‌ته‌وه‌ییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو بڕیاره‌ی كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه یه‌كێكن له ئامرازه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی ناوبراو، بۆیه ئه‌م بڕیاره ده‌رهێنرا....
ژماره‌ی بڕیار: 4 تایبەت بەهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی به‌كارهێنانی (تصرف) |
5
ژماره‌ی بڕیار: 4 تایبەت بەهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی به‌كارهێنانی (تصرف) |
5
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 4مێژووی بڕیار: 28/4/1999 بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌مان دا:یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی به‌كارهێنانی (تصرف)ی ئه‌و پارچه و كه‌رته زه‌ویانه‌ی گرتۆته خۆ كه ئه‌و بڕیاره ده‌یان گرێته‌وه و له لیسته هاوپێچه‌كانی بڕیاری ناوبراو دا هاتوون.دووه‌م: مافی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بڕیاری به موڵك كردنی ناوبراو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه، دووباره به ناوی خاوه‌نه‌كانی پێش ده‌رچوونی بڕیاری ناوبراو تۆمار ده‌كرێنه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌سمی تۆمار كردنه‌وه‌ی مافی به‌كار هێنانیان (تصرف) به ناو ده‌ربچێته‌وه لێ وه‌ربگیرێت.سێیه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه دامه‌زرا و بینای گشتیان له‌سه‌ر بنیاد نراوه به ده‌ر ده‌كرێت له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و زه‌وی و بینایه‌كه‌یان به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌ت له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابێ.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.پێنجه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویسته‌كان)سیاسه‌تی گۆرینی واقیعی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی عێراقدا كه حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا په‌یره‌وی ده‌كات، گه‌لێك شكل و شیوه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌ر له نێوانی هه‌ڵمه‌تی له ناو بردنی به‌كۆمه‌ڵ و سیاسه‌تی زه‌وی سوتێنراو و موڵكی تایبه‌تی به زۆر لێ سه‌ندنه‌وه به پێی یاسا و بڕیاری به‌ده‌ر له یاسا و كردنیان به موڵكی گشتی و تۆمار كردنیان به ناوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی یاخود لایه‌نه سه‌ربازییه‌كان، به بیانووی جۆراو جۆر، كه به‌ناو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستییه‌كانی ئاسایش یاخود په‌ره پێدانی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئه‌و كرداره ناوبراوانه ده‌یان گرێته‌وه، كه‌چی راستییه‌كه‌ی گۆرینی واقعی نه‌ته‌وه‌ییه و رووتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستانه له مافی موڵكایه‌تی كردنی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه به‌بێ كێشه له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه‌وه ته‌سه‌روفیان پێ كردووه، تاكو مافی وه‌ده‌ست هاتوویان كه له باوك و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه، پاكتاو بكرێت و په‌یوه‌ندی مێژوویی له نێوان ڕۆڵه‌كانی كوردستان و نیشتمانه‌كه‌یان بپچرێنن، تاكو به ئاسانی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن و گۆرینی واقعی نه‌ته‌وه‌ییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی ناوبراو، بۆیه ئه‌م بڕیاره ده‌رهێنرا....
ژماره‌ی بڕیار: 4 تایبەت بەڕۆژی (22)ی نیسانی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی دادەنرێت |
4
ژماره‌ی بڕیار: 4 تایبەت بەڕۆژی (22)ی نیسانی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی دادەنرێت |
4
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقژمارهی بڕیار: 4مێژووی بڕیار: 21/4/2021بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردیپاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (9)ی ڕۆژی 21/4/2021 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:یه‌كه‌م: ڕۆژی (22)ی نیسانی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی دادەنرێت.دووه‌م: لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی، وەك بۆنەیەكی نیشتیمانی یادی ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن و حكومەتی هەرێم هاوكار دەبێت بۆ یادكردنەوەی.سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.چوارەم: ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی دهرچوونیەوە كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. د. رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبۆ بە فەرمی ناساندنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی، كە یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن (میقداد میدحەت بەدرخان)ەوە لە 22ی نیسانی 1898 لە قاهیرە دەرچووە، بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆڵە مێژوویی و بەرچاوەی كە ڕۆژنامەگەری كوردیی لە پاراستنی زمان و كو‌لتور و پیشەی ڕۆژنامەگەریی و بڵاوكردنەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و بەرەو پێشتبردنی كۆمەڵگادا بینوویەتی، ئەم بڕیارە دەرچوێنرا....
ژماره‌ی بڕیار: 5 تایبەت بە دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق |
6
ژماره‌ی بڕیار: 5 تایبەت بە دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق |
6
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 5مێژووی بڕیار:28/1/19938/رێبه‌ندان/2692بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 26/1/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:یه‌كه‌م: دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق.دووه‌م: دانانی رۆژ 20/ئاداری/1991 به رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی كوردستانی عێراق.سێیه‌م: یادی رۆژی راپه‌رین و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو ساڵی ناههنگ به بۆنهیانهوه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمی و میللی سازده‌كرێ.چواره‌م: هه‌ر شارێكی كوردستانی عێراق یادی رۆژی راپه‌رینی خۆی ده‌كاته‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی تایبه‌تی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ.پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژمارەی بڕیار: 5 تایبەت ببەچارەسەرکردنی خانووی نشینەیی |
9
ژمارەی بڕیار: 5 تایبەت ببەچارەسەرکردنی خانووی نشینەیی |
9
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 5رۆژی بڕیار: 27/5/2002"بڕیار"پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری شارەوانی و گەشت گوزار و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی (18)ی ڕۆژی (27/5/2002)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم:1-هەموو ئەو زەوی وزارە كشتوكاڵییانەی كە موڵكی پوختی (صرف) ئەشخاصی تەبیعین و زەوییەكانی موڵكی دەوڵەت كە كەسانێك مافی تەسەڕوفیان تێدا هەیە كە لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەویانەی لەم خشتە هاوپێچانەدا دیاری كراون و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی نایاسایی بەر لە ساڵی (1975) خانووی نشینەییان لەسەر دروست كردووەو بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەكانەوە بەناوی ئەو شارەوانییەوە تۆمار دەكرێن كە ئەو زەوییانەیان تێدایە.2- پێویستە لەسەر شارەوانییەكان ئەو زەویانە بەپێی واقیعی حاڵی خانووە دروستكراوەكان دابڕ دابڕ (فرز) بكەن و قەرەبووی خاوەن ئەو زەوییانەو خاوەن كێَڵگە تەصەڕوفكراوەكان بدەنەوە بەوەی كە هەر مەترێكی چوارگۆشە لە زەویی موڵكی صرفی ئەشخاص (200)دوو سەد فلسی بدەنێ و، هەر مەترێكی چوارگۆشەیش كە موڵكی دەوڵەتەو كەسانێك مافی تەصەڕوفیان تێیدا هەیە (50) پەنجا فلسی بدەنێ.3- ئەو پێ لێ ڕاكێشاوە (المتجاوز)ی كە خانووی نشینەی خۆی لەسەر ئەو زەوییانە دروست كردووە یان وەرەسە شەرعیەكانی مافی ئەوەی هەیە كە بەرامبەر بە هەر مەترە چوارگۆشەیەك (4) چوار دینار بدات پارچەكەی بكات بە موڵكی خۆی.دووەم:ئەو كەسانەی كە خانووی نشینەییان، بۆ خۆیان، بەر لە (1/1/2000) لەسەر زەویی موڵكی هەرێم یان موڵكی دەوڵەت دروست كردووەو مافی تەصەڕوفی شەخاصیان تێدا هەیەو لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەوییانەی لەم خشتە هاوپێچەدا دیاری كراون و بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەییەكانەوە، شارەوانیەكان بۆیان هەیە بیكەن بە موڵكیان بە نرخێكی گونجاو، ئەو نرخەش لەلایەن لیژنەگەلی خەمڵەوە كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوبەشیی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری و دایەرەكانی تۆماری عقاری پێكیان دەهێنێ، دەخەمڵێنرێت.سێیەم:1-پێ لێ راكێش (المتجاوز) خۆی یان وەرەسە شەرعیەكان لە ماوەی یەك ساڵدا (كە لە ڕۆژی بەركارخستنی ئەم بڕیارەوە دەست پێ دەكا) داواكارییەك بۆ بە موڵك كردنەكە پێشكەش دەكەن بە شارەوانیی مەڵبەندی عقارەكە، بە مەرجێ ناوی سیانی و پیشەو جێگای كاروكاسبی و جێگا و رووبەری عقارە پێ لەسەر درێژكراوەكە (المتجاوز علیه) و جۆری بینایەكەو ماددە بەكارهێنراوەكانی تێدا بنووسێ و هەموو بەڵگەنامە داواكراوەكانیشی لەگەڵدا بێ. شارەوانیەكەش دوای تەواوكردنی تەدقیق داواكارییەكان هەواڵەی وەزارت دەكات و، پێ لێ ڕاكێشیش دەبێ لە ماوەی (3) سێ مانگدا (كە لە ڕۆژی پێشكەش كردنی داواكەیەوە دەست پێ دەكا) موڕاجەعەی شارەوانییەكە بكات بۆ ئەوەی پارەی تەملیك و ڕەسمی ئیجازەی بینا كردن و ڕەسمەكانی دی كە دەكەوێتە ئەستۆی بدات.2- ئەگەر پێ لێ ڕاكێش، لەو ماوەیەدا كە لە بڕگە (1)ی سەرەوەدا دیاری كراوە بەبێ مەعزەرەتێكی بەجێ داواكاریی بە موڵك كردنەكەی پێشكەش نەكرد یان پارەی بە موڵك كردنەكە یان ئەرك و مەسرەفی تری نەدا، ئەوە لەو بارەدا مافی بەموڵك كردنەكەی نامێنێ و هەرچیەكیشی دروست كردبێ، بە زەوی و بیناكەیشەوە بەناوی شارەوانییەكەوە تۆمار دەكرێت و شارەوانییەكەش بەپێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت بۆی هەیە تەسەڕوفی تێدا بكات.3- بینایەك پێ لێ ڕاكێشی تێدا كرابێ شەرت و شرووتی ئەوەیە كە بە ماددەگەلێ دروست كرا بێ پێڕۆ و ڕێنماییەكان ڕێگا بدات كە خانوویان پێ دروست بكرێت.4- ناشێ لە یەك پارچە زەوی زیاتر بكرێت بە موڵكی خاوەن داواكارییەكە، بە مەرجێكیش كە ڕووبەری ئەو پارچە زەوییە لە مەركەزی پارێزگادا لە (250م2) نەترازێ و، لە مەركەزی قەزادا لە (350م2) نەترازێ و، لە مەركەزی ناحیەدا لە (400م2) نەترازێ و، ئەو رووبەرانەش كە زیاترن نرخەكانیان بەپێی نرخی باو (السائدە) دەخەمڵێنرێن بە مەرجێ كە لە هەموو حاڵەتێكدا رووبەری پارچەیەك لە (800م2) تێنەپەڕێ.5- پێ لێ ڕاكێش پێویستە لەسەری بەڵێننامەیەكی نووسراو (تعهد خگی) پێشكەش بكات كە نەخۆی، نە هاوسەرەكەی، نە منداڵە ناباڵغەكانی خانوویان نییەو پێشتریش بە هیچ شێوەیەك نە لە دەوڵەت و نە لە هەرێمیش سوودمەند نەبووبن.6- ئەگەر هات و داواكاریی بە موڵك كردنەكە، درایە دواوە بە هۆی ئەوەی كە جێگای عقارەكە پێچەوانەی تەصامیمی بنەڕەتی یا تەفصیلییە، ئەوە لەو بارەدا پێویستە لەسەر شارەوانی، بەخۆڕایی، بە پارچە زەویی لەبار قەرەبوویان بكاتەوە بە مەرجێ لە هەموو حاڵەتێكدا رووبەرەكەی لە (200م2) زیاتر نەبێ و لە جێگایەكی لەباریشدا بێت و، پێ لێ ڕاكێشیش مافی خۆیەتی لە كیسەی خۆی، خانووەكەی بڕووخێنێ و داروپەردووەكەی (انقاص) ببات.چوارەم:1-هەر بینایەك بە پێ لێ ڕاكێشان دوای (1/1/2002) دروست كرا بێ، لادەبرێ.2- هەر كەسێ، دوای بەركارخستنی ئەم بڕیارە، بەپێ لێ ڕاكێشی بینا لەسەر زەویی شارەوانی یان هەرێم لە سنووری شارەوانیدا دروست بكات ماوەیەك حەپس دەكرێ لە شەش مانگ كەمتر نەبێ یان (10000) دە هەزار دینار غەرامە دەكرێت و بەپێی یاساگەلی بەركاریش خانووەكەی، لەسەر ئەرك و مەسرەفی خۆی، دەڕووخێنرێت.پێنجەم:قەدەغەیە دادگاكان گوێ لەو دەعوایانە بگرن كە لە بەكارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارەوە سەرهەڵدەدەن.شەشەم:سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆی هەیە ڕێنماییگەلی پێویست بۆ ساناكردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.حەوتەم:هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.هەشتەم:پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.نۆیەم:ئەم بڕیارە لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقلیستە هاوپێچەكان:1-لیستی تایبەت بە پێ لێ درێژكارییەكان لە مەركەزی پارێزگای هەولێر.2- لیستی تایبەت بە پێ لێ درێژكارییەكان لە قەزاو ناحیەكانی پارێزگای هەولێر.3- لیستی تایبەت بە پێ لێ درێژكارییەكان لە مەركەزی پارێزگای دهۆك.4- لیستی تایبەت بە پێ لێ درێژكارییەكان لە قەزاو ناحیەكانی پارێزگای دهۆك.لیستی ناو‌و ژمارەی پارچەو ژمارەی پێ لێ درێژكردووەكانی سەر ئەو پارچانەلە مەركەزی پارێزگای هەولێرژ ژمارەی پێ لێ درێژكردووەكان ژمارەی پارچە ژمارەی موقاتەعە تێبینی1 211 تەیراوە پشت مزگەوتی حاجی عبدالله حەمامچی 689 208 وارش تەیراوە بەر لە ساڵی 1975 پێی لەسەر درێژ كراوە.2 47 سەیداوا 358 45 وارش بەر لە ساڵی 1975 پێی لەسەر درێژ كراوە.3 524 سەیداوای سەید بهیە 106 45 وارش بەر لە ساڵی 1975 پێی لەسەر درێژ كراوە.4 1144 گەڕەكی بەهار (گێ مەدێ) رێگای مەخمور 72 44 وارش بەر لە ساڵی 1975 پێی لەسەر درێژ كراوە.5 97 تەیراوا پشت قوتابخانەی ئەیبوبیە 777 208 وارش تەیراوە بەر لە ساڵی 1975 پێی لەسەر درێژ كراوە.6 405 گەڕەكی كڵكەند 108 45 وارش بەر لە ساڵی 1975 پێی لەسەر درێژ كراوە.7 778 دەروبەری شاری مەحتەو، سایلۆو، منارەو، دووری ئەمن و 80 تورق و جێگای دی – دوای راپەرین هەولێر و گەڕەكەكانی. پێی لەسەر درێژ كراوە8 155 رێگای حەسارۆك و كۆیە 7,113 93 حەسارۆك دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.9 30 سێ تاقان، نزیك برایەتی 114 45 وارش بەر لە راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.10 145 گەڕەكی سێ تاقان 120 45 وارش بەر لە راپەڕین ساڵی 1985 پێی لەسەر درێژكراوە.11 3272 گەڕەكی باداوە 48، 42،54، 50، 35،36، 45، 53(وتختلف) 94 باداوە بەر لە راپەڕین ساڵی 1983 پێی لەسەر درێژكراوە.كۆی پێ لێ درێژكردووەكانی مەركەزی شاری هەولێر بریتییە لە (7351).لیستی ناو‌و ژمارەی پارچە زەوی و ژمارەی پێ لێ درێژكردووەكانی سەر ئەو پارچانە لە قەزاو ناحیەكانی پارێزگای هەولێرژ ژمارەی پێ لێ درێژكردووەكان ژمارەی پارچە ژمارەی موقاتەعە تێبینی1 124 كانی قرژاڵە 43 دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.2 650 شارەوانی خەبات 63 دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.3 270 شارۆچكەی قوشتەپە 101 پێش راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.4 65 گەراجی بێتورمە شەقلاوە 16 شەقلاوە پێش راپەڕین پێی لەسەر درێژ كراوە. 5 سابیراوە - شەقلاوە 16 شەقلاوە پێش راپەڕین پێی لەسەر درێژ كراوە. 9 سابیراوە - شەقلاوە 16 شەقلاوە پێش راپەڕین پێی لەسەر درێژ كراوە. 11 پشت مزگەوتی حاجی رشید مەیدان شەقلاوە 16 شەقلاوە پێش راپەڕین پێی لەسەر درێژ كراوە.5 216 چۆمان 32 چۆمان دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.6 38 شارەوانی شۆڕش 23 شۆڕش دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.7 137 خەلیفان 1 زار كلی دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.8 257 دارەتو 72 دارەتو دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.9 421 كەسنەزان 95كەسنەزان علی پاشا دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.10 440 كوران عەینكاوە - بەلاشاوە 5 عەینكاوە پێش راپەڕین پێی لەسەر درێژ كراوە.11 175 ناحیەی صلاح ا‌لدین 9 صلاح ا‌لدین دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.12 172 پێ لێ درێژكاریی ئەوانەی لە ئێرانەوە دەگەڕاونەتەوە دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.13 432 خەلیفان 1 زار كلی دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.14 1569 شاروچكەی هەریر 89 90 هەریر دوای راپەڕین پێی لەسەر درێژكراوە.كۆی پێ لێ درێژكردووەكانی قەزاو ناحیەكانی پارێزگای هەولێر بریتییە لە (4880).ژمارەی پێ لێ درێژكارانی قەزاو ناحیەكانی دهۆكژ ژمارەی پێ لێ درێژكردووەكان ژمارەی پارچە ژمارەی موقاتەعە تێبینی1 64 گەڕەكی بەردەڕەش 1/6 60 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.2 18 گەڕەكی بەردەڕەش 1/138 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژییە لەسەركراوە. و 1/776 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. 1/774 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. 1/769 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژییە لەسەركراوە. 1/765 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. 1/752 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. و 5/63 63 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.3 52 بەردەڕەش 9/406 87 خێلكی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. و 9/5 87 خێلكی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. و 11/1 87 خبًلكی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.4 5 بەردەڕەش 1/6 بەردەڕەشی گچكە. ساڵی 1979 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.5 28 بەردەڕەش 1/897 و 1/755 چیای دهۆك. ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. و 1/385 ئاخكی و شەقامی (20). ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە. و 1/628 و 4/13م 63 ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.6 88 بەردەڕەشی گچكە و 628/1 و 4/13م 63 ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.7 180بەردەڕەشی عەشائیری سەبعە ناو ئاوەڕۆی رووبار. ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.8 843 ناوچەی جۆربەجۆری زاخۆ 2/147 و 2/432 حی العسكری خوار مزگەوتەكە ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژییە لەسەركراوە. و 2/429 حی العسكری خوار مزگەوتەكە ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژییە لەسەركراوە. 617 16 خرابەی بایك پارچە 3/523و پارچەی جۆربەجۆری دیكە. ساڵی 1991 و پاشانیش پێ درێژیی لەسەركراوە.9 369 سمێل 1 و2 سمێل دەروبەری قەزای سمێل بەر لە راپەڕٍین و پاش ئەوەش پێ درێژیی لەسەر كراوە.كۆی ژمارەی پێ لێ درێژكارانی قەزاو ناحیەكانی دهۆك بریتییە لە (1646).ژمارەی پێ لێ درێژكارانی قەزاو ناحیەكانی دهۆكژ ژمارەی پێ لێ درێژكردووەكان ژمارەی پارچە ژمارەی موقاتەعە تێبینی1 110 بەرامبەر صەناعەی دهۆك باكوور موفرەزاتی پارچە 2 لە دەرەوەی ئیفراز دوای ساڵی 1996 پێی لەسەر درێژكراوە.2 340 باكووری شەقامی قیشرین 18,1 84 بروشكی دوای ساڵی 1992 پێی لەسەر درێژكراوە.3 87 ملگای خواروو 12 نصارە دوای ساڵی 1992 پێی لەسەر درێژكراوە.4 315 مالگای ژوروو 13 نصارە دوای ساڵی 1992 پێی لەسەر درێژكراوە.5 201 پارچەكانی شندوخە خاوەن موڵكەكانی سەروو گوندەكەن ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.6 95 شەهیدان 1 شەندوخەی خۆرهەڵات ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.7 5 كفری و شندخە باشوور موفرەزاتی پارچەی (1) ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.8 360 پارچە 30 گەڕەكی مهاباد موجاوری شەقامی 30م 30 ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.9 21 متفرقات ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.10 435 كزا برای 20 دارستانی كلی ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.11 303 باكوری شەقامی 18 ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.12 192 باشوری كۆمەڵگەی برۆشكێ 22 78 دهۆكی خوارین ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.13 10 دهوكی باكور 1 110 چیای دهۆك ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.14 111 (المتحاوزین) 60 شاخكی شەقامی (20) ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.15 12 گەڕەكی عولەما 2 گەڕەكی عەلەماو باشووری كۆمەڵگەی برۆشكی ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.16 137 پایانی كۆمەڵگە پایانی كۆمەڵگەی ئێران صەناعەو موفرەزاتی پارچە (20) ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.17 18 گەڕەكی شیلێ ناو مەجرای رووبار. ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.18 25 گەڕەكی عەسكەری گەڕەكی عەسكەری خوار مزگەوتەكە. ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.19 199 باكوری موفرەزاتی پارچەی 20 نزاركێ ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.20 83 بەرامبەر صلاوی لە 8/739 تا 8/746 84 بروشكێ ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.21 10 لە چوارچێوەی ناوچەی پیشەسازی ساڵی 1992 و پاشانیش پێی لەسەر درێژكراوە.2927 كۆی پێ لێ درێژكارانی مەركەزی پارێزگای دهۆك1646 كۆی پێ لێ درێژكارانی قەزاو ناحیەكانی دهۆك4573 كۆی گشتیی پێ لێ درێژكارانی پارێزگای دهۆك...
بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2020 تایبەت بەپێشکەشکردنی پێشنیازە یاسا‌و بڕیار |
4
بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2020 تایبەت بەپێشکەشکردنی پێشنیازە یاسا‌و بڕیار |
4
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقژمارهی بڕیار: 5مێژووی بڕیار: 29/6/2020بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2020یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه، بۆماوه‌ی (30) سی رۆژ، ده‌توانن پێشنیازه یاسا و بڕیار پێشكه‌ش بكه‌ن.دووه‌م: حوكمی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م بڕیاره، ته‌نها بۆ وه‌رزی گرێدانی یه‌كه‌م (خولی به‌هاره) له ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن و ته‌نها بۆ یه‌ك جار، جێبه‌جێده‌كرێت.سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكۆك بێت.چواره‌م: ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنلهبهر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی گرێدانی یه‌كه‌می ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌م، به‌هۆی په‌تای جیهانی كۆرۆناوه ده‌وامی ئاسایی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مان ده‌رفه‌تی یه‌كسان و گونجاویان له كاری په‌رله‌مانی بۆ بره‌خسێت بۆ پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه یاسا و بڕیاره‌كان، له پێناو خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م بڕیاره په‌سه‌ندكرا....
ژمارە بڕیار: 8 تایبەت بەبریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ |
5
ژمارە بڕیار: 8 تایبەت بەبریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ |
5
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبانبە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 8رۆژی بڕیار: 28/6/2001بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.ماددەی یەكەم:بریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ.ماددەی دووەم:دیدەنی منداڵ لە لایەن و دایك و باوكی یان دایكییەوە بەپێی ئەو حوكمەی كەلە دادگای ئەحوالی شەخصیەوە دەردەچێ لەم جێگەیەدا دەكرێ كە هەردووكیان لەسەر پێك دێن، جا ئەگەر هات و ئەو پێكهاتنە نەلواو نەكرا، ئەوە، لەو بارەدا هەڵسورێنەری داد (منفژ العدل) لەو شارەدا كە منداڵەكە لە كەنەفی پەروەشتكارەكەیدا دەژی، بە بڕیارێك جێگەی دیدەنییەكە دیار دەكات.ماددەی سێیەم: هەر دەقی پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.ماددەی چوارەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.ماددەی پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار. د. رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
بڕیارى ژمارە (8)ى ساڵى 2009 تایبەت بەپەسەندکردنی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان |
4
بڕیارى ژمارە (8)ى ساڵى 2009 تایبەت بەپەسەندکردنی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان |
4
بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبانبەناوى گەلەوەپەرلەمانی کوردستان - عێراقبڕیارى ژمارە (8)ى ساڵى 2009پشت بەستن بە بڕگەى (1)ى ماددەى (56) لەیاساى ژمارە (1)ى ساڵى 1992ى هەموارکراو، ماددەى یەکەم/ یەکەم و دووەم لەیاساى ژمارە (16)ى ساڵى 2008ى هەموارکراو، پەرلەمانى کوردستان ـ عێراق لەدانیشتنى ئاسایى ژمارە (21)ى رۆژى 24/6/2009ى ئەم بڕیارەى دا: یەکەم: پەسند کردنى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان ـ عێراق بە (95) دەنگ لەکۆى دەنگى (96) ئەندامى ئامادەبوو ئامادەنەبوونى (14) ئەندام.دووەم: پڕۆژەى دەستوور بەرچاوگەلى هەرێمى کوردستان ـ عێراق لەراپرسیەکى گشتیدا دەخرێ کە رۆژى شەممەى رێکەوتى 25/7/2009، ئەنجام دەدرێ.سێیەم: لەسەر ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانە حوکمەکانى ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن. چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژى دەرچوونیەوە جێ بەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائیعى کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە. عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق...
ژماره‌ی بڕیار: 10 تایبەت بەدانانی رۆژی (18)ی هه‌ژده‌ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به رۆژی قوتابیان و لاوان |
3
ژماره‌ی بڕیار: 10 تایبەت بەدانانی رۆژی (18)ی هه‌ژده‌ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به رۆژی قوتابیان و لاوان |
3
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 10مێژووی بڕیار: 19/9/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/9/1999 دا یاسا كاری كردووه ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:دانانی رۆژی (18)ی هه‌ژده‌ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به رۆژی قوتابیان و لاوان.وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویسته‌كان)له‌به‌ر رۆڵی به‌رچاوی قوتابیان و لاوان له بزاڤی ئازادی خوازانه‌ی كوردیدا‌و، خه‌باتی به‌رده‌وامیان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان و رێزلێنان له خه‌باتیان و هاندانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌خششی زیاتر، رۆژی (18)ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا به رۆژی قوتابیان و لاوان داده‌نرێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا....
بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2006 تایبەت بە ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990 |
4
بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2006 تایبەت بە ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990 |
4
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانهەرێمی كوردستان-عێراقسەرۆكایەتی هەرێمسەرۆكبڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2006پشت بە حوكمی بڕگەی(1)ی ماددەی (56)لە یاسای ژمارە(1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992، و لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان, ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق لە دانیشتنی ژمارە(23) لە رۆژی 20/11/2006 ئەم بڕیارەی خوارەوەی بە یاسایی كرد: یەكەم:- ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990. دووەم:- هەر دەقێ بە پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە كار. سێیەم:- پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و, لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە بخەنەبەركار.چوارەم:- ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاو كردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە كار. عەدنان رەشاد موفتی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق...
ژماره‌ی بڕیار: 11 تایبەت بە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان |
5
ژماره‌ی بڕیار: 11 تایبەت بە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان |
5
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 11مێژووی بڕیار:3/5/1994بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر خواستی وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆی له رۆژی 3/5/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:1/پێدانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌سه‌ڵات وصهلاحیهتهكی دراوه‌ته پاڵ ئه‌نجومه‌نی داد (مجلس العدل) و كه له یاسای داواكاریی گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌ندامانی داواكاری گشتی یه‌وه.2/ئه‌ندامانی داواكاری گشتی (الادعاْ العام) مافی خۆیان له به‌رزكردنه‌وه و سه‌ر مووچه وصنف و گۆڕین له‌و ڕۆژه‌وه پێده‌درێت كه ده‌یان كه‌وێت.3/ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له كاتی بهزركردنهوهیاندا (ترقیه) به ده‌رده‌بن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (ب ـ دووه‌م) له مادده (45)ی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو .4/ پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.5/ ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
بــــڕیــــاری ژمارە (2)ی سالی 2020 تایبەت بەبــــڕیــــاری ژمارە(11)ی ساڵی 2019 دیاریكردنی رۆژی (3/8/2014) وەك رۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان |
٥
بــــڕیــــاری ژمارە (2)ی سالی 2020 تایبەت بەبــــڕیــــاری ژمارە(11)ی ساڵی 2019 دیاریكردنی رۆژی (3/8/2014) وەك رۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان |
٥
كۆماری عیراقهەرێمی كوردستانسەروكبــــڕیــــاری ژمارە (2)ی سالی 2020بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەموارکراو، بڕیارماندا بە دەرکردنی بڕیاری ژمارە (11)ی سالی 2019ی پەرلەمای کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە (3)ی نائاسایی ڕۆژی 3/8/2019 پەسەندی کردووە:بــــڕیــــاری ژمارە(11)ی ساڵی 2019 دیاریكردنی رۆژی (3/8/2014) وەك رۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان پشت بە حوكمەكانی برگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق ژمارە(1)ی سالی 1992 ی هەمواركراو،وبرگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان،پەرلەمانی كوردستان لە دلنشتنی ئاسایی ژمارە (3) ی رۆژی 3/8/2019 ئەم بریارەی خوارەوە دا:یەكەم: ئەو كوشتار و كۆمەڵكوژیەی (جینۆساید) دەرهەق بە ئێزدییەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) ئەنجام درا خەسڵەتی تاوانەكانی جینۆساید و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ لە خۆ دەگرن كە تاوانی نێودەوڵەتین و، دەسەڵاتە دەستورییەكانی كۆماری عێراقی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی قەرەبووكردنەوە و دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانیان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە لە ئەستۆ دەگرن.دووەم: (3/ئاب) بەڕۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان دیاری دەكرێت.سێیەم: دەبێ ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارە ناكۆك بن.پێنجەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت. د.ریواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیەكانی دەرچواندنبۆ بەدیهێنانی دادپەروەرەی و دابین كردنی ماف و ئیمتیازات و قەرەبووكردنەوە و كەم كردنەوەی ئاسەوارەكانی تاوانەكانی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان كە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەوتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) ئەنجام دراوە، وە بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتن و ڕێزلێنان لە قوربانییەكان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا....
ژمارە بڕیار: 12 تایبەت بەخەمڵاندنی خانوبەرەی فرۆشراو لەدەرەوەی فەرمانگە |
٥
ژمارە بڕیار: 12 تایبەت بەخەمڵاندنی خانوبەرەی فرۆشراو لەدەرەوەی فەرمانگە |
٥
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبانبە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 12رۆژی بڕیار: 18/11/2001بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوی وەزارەتی داد و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 18/11/2001 دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەرهێنا:یەكەم: هەرعیقارێ لە دەعواكانی موڵكداركردندا دەقەكانیان لە بڕیاری ژمارە (1198)ی هەمواركراوی ساڵی (1977)دا هاتووە لە دەرەوەی دایەرەی تەسجیلی عیقاریدا فرۆشرابێ یان لە رێگای تەنفیزەوە فرۆشرابێ، نرخی چەسپاندنی ناو بەڵێننامەی فرۆشتنەكەی بە هەند وەرناگرێ و دەخرێتە پشتگوێ و، لە رێگای شارەزایانەوە دەخەملێنرێ و لەسەر بنچینەی ئەم خەملاندنە رەسم و باجی لێ دەسێنرێت.دووەم: پێوەندیدارەكانیش بۆیان هەیە لە ماوەی پازدە رۆژدا- كە لە رۆژی خەملاندنەكەوە دەست پێ دەكات- لەبەردەمی دادگای تێهەڵچوونەوە (محكمە الاستئناف)دا بە سیفەتی تەمییزی تانە لە بڕیاری خەملاندنەكەوە بدەن و، بڕیاری دادگاش، چی بێ، هەر ئەوەیە بنبڕە.سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەر كار.پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار. د. رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژماره‌ی بڕیار: 13 تایبەت بەرەسمی بەهای موڵک |
٥
ژماره‌ی بڕیار: 13 تایبەت بەرەسمی بەهای موڵک |
٥
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 13مێژووی بڕیار:2/7/1994بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/7/1994 ی‌دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:1/بڕی (0،001) لهههزارا یه‌كی به‌های موڵكه‌كه وه‌ك ره‌سم وه‌رده‌گیرێت له مامه‌ڵه‌ی لایه‌نگری تایبه‌ت به‌و عهقارانهی تۆمار و فایله‌كانیان وونبوون یان له كه‌ڵك خراوون له ماوه‌ی راپه‌رینه پیرۆزه‌كه‌ی مانگی ئاداری 1991 دا.2/حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره به‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت كه ره‌سمه‌كه‌یان نه‌دراوه.3/كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره بێت.4/پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.5/ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...