ژماره‌ی بڕیار:2 تایبەت بەدانانی رۆژی (11/3)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمدا. | 3

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌ل

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:2

رۆژی بڕیار: 18/3/1998

بڕیار

پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌ پێی بڕگه‌(3)ی مادده‌ (2) له‌یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكه‌ی داناوه‌، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:

یه‌كه‌م/ دانانی رۆژی (11/3)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمدا.

دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكات.

سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێ وله‌ رۆژنامه‌یی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                          جوهر نامق سالم

  سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق