ژمارە بڕیار: 8 تایبەت بەبریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ‌ | 5

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژمارە بڕیار: 8

رۆژی بڕیار: 28/6/2001

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.

ماددەی یەكەم:

بریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ‌.

ماددەی دووەم:

دیدەنی منداڵ لە لایەن و دایك و باوكی یان دایكییەوە بەپێی ئەو حوكمەی كەلە دادگای ئەحوالی شەخصیەوە دەردەچێ‌ لەم جێگەیەدا دەكرێ‌ كە هەردووكیان لەسەر پێك دێن، جا ئەگەر هات و ئەو پێكهاتنە نەلواو نەكرا، ئەوە، لەو بارەدا هەڵسورێنەری داد (منفژ العدل) لەو شارەدا كە منداڵەكە لە كەنەفی پەروەشتكارەكەیدا دەژی، بە بڕیارێك جێگەی دیدەنییەكە دیار دەكات.

ماددەی سێیەم: هەر دەقی پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

ماددەی چوارەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.

ماددەی پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار.

 

                                                               د. رۆژ نوری شاوەیس

                                            سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق