بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2006 تایبەت بە ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990 | 4

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

هەرێمی كوردستان-عێراق

سەرۆكایەتی هەرێم

سەرۆك

بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2006

پشت بە حوكمی بڕگەی(1)ی ماددەی (56)لە یاسای ژمارە(1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992، و لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان, ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق لە دانیشتنی ژمارە(23) لە رۆژی 20/11/2006 ئەم بڕیارەی خوارەوەی بە یاسایی كرد:

  یەكەم:- ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990.

 دووەم:-  هەر دەقێ بە پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە كار.

 سێیەم:-  پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و, لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە بخەنەبەركار.

چوارەم:-  ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاو كردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە كار.

                                           عەدنان رەشاد موفتی

                                           سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق