ژماره‌ی بڕیار:2 تایبەت بەئاهه‌نگ گێرانی ره‌سمی و میللی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ | 3

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:2

مێژووی بڕیار: 11/3/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق وله‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:

  1. ئاهه‌نگ گێرانی ره‌سمی و میللی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌بێ له‌ رۆژی (21/3)ـه‌وه‌ و له‌هه‌موو ساڵێكدا.
  2. رۆژانی ئاهه‌نگ گێران پشووی ره‌سمی ده‌بن له‌ هه‌موو لایێکی هه‌رێمدا.
  3. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونی یه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                                   جوهر نامق سالم

                                               سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق