ژماره‌ی بڕیار : 1تایبەت بەجەژنی نیشتمانی و پشوی ڕەسمی | ٢

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار : 1

مێژووی بڕیار: 11/3/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا، ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

  1. دانانی رۆژی 14/3 له‌ هه‌موو ساڵێكدا كه‌ رۆژی له‌دایك بوونی پێشه‌وای نه‌مر (مصطفی بارزانی) ره‌مزی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌، به‌جه‌ژنێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌موو لاييَكى  كوردستان و ده‌كرێت به‌ پشووی ره‌سمی له‌هه‌رێمدا.
  2. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق