أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ: یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا. دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو. سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ. چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ. شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. چواره‌م : وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. شه‌شه‌م : خوێندنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی دوای قۆناغی ئاماده‌یی. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: ئه‌نجومه‌نی كوردستانیی باڵا بۆ پسپوڕییه پزیشكیه‌كان له هه‌رێم.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت به دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێ. دووه‌م: دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێڕان له زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه‌كانی دیی دا. سێیه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا، به هۆی ئاماده‌كردنی مامۆستاكانی زانكۆ و شاره‌زای پسپۆڕ له رۆڵه‌كانی هه‌رێم و چاودێركردنی زانا و بیرمه‌ندان و گرنگی دان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردنی به‌هره‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه و هاندانی وپشتگیریی كردنی وكاركردن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه هونه‌ری و ماددیی ومه‌عنه‌وییه‌كان كه یاریده‌ی توێژه‌ران و داهینه‌ران ده‌ده‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره زانستیه‌كانیان به متمانه و دڵنیاییه‌وه. چواره‌م: داننان به ده‌زگا زانكۆیی و زانستیه نا عیراقیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی بنچینه‌كانی هاوتایی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان یاخود لێكدان و لێك جیاكردنه‌وه یان یاخود گواستنه‌وه‌یان له ناو هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا یان كه‌رتكردنیان یان لێكدانی ئه‌وانه‌ی هه‌نه له‌گه‌لأ یه‌كدا. حه‌وته‌م: پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. هه‌شته‌م: چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان لێی ده‌رده‌چن له قوتابی ومامۆستا و توێژه‌ر و دابین كردنی پێویستییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وهاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن كه فائه‌ته‌كانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و ئه‌و پێڕه‌وانه‌ی كه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه په‌یوه‌ستن. ده‌یه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی. یازده‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چاكسازییه پێویسته‌كان له لایه‌ن خودی ده‌زگای خوێندنه‌كه‌وه. دوازده‌م: به دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستی به پێی به‌رزه‌فت و پێوه‌ری جیهانی به‌كار هاتوو بپارێزێ و رێكاری پێویست بۆ دابین كردنی بگرێته به‌ر. سێزده‌م: ئاڵوگۆڕكردنی زانایان و بیرمه‌ندان وئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌لأ زانكۆكان و ده‌زگا زانستییه عیراقی وبیانیه‌كان وئینتیدابكردنیان. چوارده‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی كورسی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چن له باره‌ی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی وكارگێڕی و رێكخستنه‌وه هه‌بێ به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه به‌ره‌گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1. پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2. پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 4. پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان. 5. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 6. پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 7. خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه. 8. راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ. 9. په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانۆ نا حكومیه‌كان. 10. به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا. 11. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه. 12. ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق. دووه‌م: ئه‌مانه به وه‌زیره‌وه ده‌لكێن: 1. نووسینگه‌ی وه‌زیر، فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2. سكرتارییه‌ت. 3. به‌شی راگه‌یاندن. 4. به‌شی وردبینی و چاودێری دارایی. 5. به‌شی یاسایی. 6. نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بڕدنی پرۆژه زانستیه‌كان. سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: 1. یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كاروباره كاگێڕیی و دارایی و رێكخستنه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی داوه، به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ وشاره‌زایی و خزمه‌تی زانكۆیی له پازده سالأكه‌متر نه‌بێ. 2. نووسینگه‌ی بریكار فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ. چواره‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و بیمه‌ی چۆنیه‌تی(QA) ئه‌ركی لێكۆلێنه‌وه له باشی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كان و راده‌ی ره‌وایه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت و گونجانیان له‌گه‌لأ یاساكارییه كار پێكراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و شاره‌زایی له كاروباری زانستی و كارگیریی دا هه‌بێ كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. پێنجه‌م: راوێژكاران: وه‌زیر چوار راوێژكاری ده‌بێ به پله‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی ته‌كنیكی و خوێندنی پزیشكی، به‌مه‌رجێك پله‌ی زانستی‌یان له پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆییان له (20) بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی شیاوه‌ییه‌كی ته‌واو بن. شه‌شه‌م: سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ 1. فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتورا بێ و وا به‌په‌سند ده‌زانرێ كه پسپۆڕبێ له به‌ڕێوه‌بردن یان یاسا هه‌بێ و، خزمه‌ت و شیاوی و شاره‌زایی كارگێڕی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2. فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پروفیسۆری یاریده‌ر بێ وخزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 3. فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 4. فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 5. فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و پرۆژه‌كان: ئه‌ندازیارێكی راوێژكاری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه شاره‌زایی له پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئاماده‌كردن و وردبینی دیزاین و كه‌شفه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناكانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م : له هه‌ریه‌ك له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیدا سندووقێك بۆ خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێ (سه‌ر به خۆیی دارایی وكارگێریی وشیاوی یاسایی) و داهاته‌كانی له‌مانه پێكدێن. 1. رێژه‌ی (10%) له قازانجه‌كان: 2. خوێندنی ئێواران. 3. نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی و راوێژكاریی. 4. كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی و توێژینه‌وه زانستیه‌كان. 5. ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه له زانكۆ و كۆلێجه و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. 6. به‌خشین و به‌خشش و پیتاك و وه‌قف كردن و باربوو (ئیكتیتاب) به پێی یاساكارییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان. 1. زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر. دووه‌م : ئه‌و داهاتانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن به‌ڕێژه‌ی(50%) بۆ مه‌به‌سته‌كانی هاندانی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردن (صیانه) و چاره‌سه‌ركردنی خنكاندنه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له وه‌زاره‌تدا ته‌رخان ده‌كرێ. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م : راگری كولێج یا په‌یمانگا:ـ یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به ڕاگری كۆلێژ داده‌مه‌زرێ ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێت و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سالأ و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆوه داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به راگری په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێ به پله‌ی مامۆستا (مدرس) بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) سالأ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ. سێیه‌م: ڕاگر، یارمه‌تیده‌رێكی بۆ كاروباری كاگێڕیی و قوتابیان ده‌بێ، به مه‌رجێك ده‌بێ به پله‌یه‌كی زانستی بێ له مامۆستا (مدرس) كه‌متر نه‌بێ و به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕاگر داده‌مه‌زرێ و ده‌شكرێ هه‌ر كاتی پێویستی كرد یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی زانستی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی به‌رێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: سه‌رۆكه دووه‌م: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ئه‌ندام و بڕیارده‌رده سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی لقه پسپۆڕییه‌كان ئه‌ندامن چواره‌م: پزیشكێك نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات كه به‌رزترین بڕوانامه‌ی له بواری پسپۆریی به‌ده‌ست هێنابێ: ئه‌ندامه پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك بكات كه به پێویستی بزانی بۆ به‌شداریی كردن له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌ر كاتێك پێویستی كرد.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رییكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن: یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان. دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن. سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی چل و پێجه‌م
مادده‌ی چل و پێجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. 1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه . 2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان. 4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 5ـ خوێندنی باڵا. 6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی. 7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لا‌نی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.