مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌ت به دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێ.
دووه‌م: دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێڕان له زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه‌كانی دیی دا.
سێیه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا، به هۆی ئاماده‌كردنی مامۆستاكانی زانكۆ و شاره‌زای پسپۆڕ له رۆڵه‌كانی هه‌رێم و چاودێركردنی زانا و بیرمه‌ندان و گرنگی دان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردنی به‌هره‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه و هاندانی وپشتگیریی كردنی وكاركردن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه هونه‌ری و ماددیی ومه‌عنه‌وییه‌كان كه یاریده‌ی توێژه‌ران و داهینه‌ران ده‌ده‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره زانستیه‌كانیان به متمانه و دڵنیاییه‌وه.
چواره‌م: داننان به ده‌زگا زانكۆیی و زانستیه نا عیراقیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی بنچینه‌كانی هاوتایی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان.
پێنجه‌م: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان یاخود لێكدان و لێك جیاكردنه‌وه یان یاخود گواستنه‌وه‌یان له ناو هه‌رێمدا.
شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا یان كه‌رتكردنیان یان لێكدانی ئه‌وانه‌ی هه‌نه له‌گه‌لأ یه‌كدا.
حه‌وته‌م: پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
هه‌شته‌م: چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان لێی ده‌رده‌چن له قوتابی ومامۆستا و توێژه‌ر و دابین كردنی پێویستییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وهاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن كه فائه‌ته‌كانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و ئه‌و پێڕه‌وانه‌ی كه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه په‌یوه‌ستن.
ده‌یه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی.
یازده‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چاكسازییه پێویسته‌كان له لایه‌ن خودی ده‌زگای خوێندنه‌كه‌وه.
دوازده‌م: به دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستی به پێی به‌رزه‌فت و پێوه‌ری جیهانی به‌كار هاتوو بپارێزێ و رێكاری پێویست بۆ دابین كردنی بگرێته به‌ر.
سێزده‌م: ئاڵوگۆڕكردنی زانایان و بیرمه‌ندان وئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌لأ زانكۆكان و ده‌زگا زانستییه عیراقی وبیانیه‌كان وئینتیدابكردنیان.
چوارده‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی كورسی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
الموضوع: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی,دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی,دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا,پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا,پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم