أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوانزده:
مادده‌ی دوانزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2- هه‌شت ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیب و سكرتێریشه‌وه: له وانه بن كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان قه‌تاندویانه له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1- كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2- پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3- جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان. 5- سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی. 6- دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 7- هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 8- تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن. 9- دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10- پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 11- ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 12- رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن. 13- بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان. 14- دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 15- ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی پێویست به بوونی لێژنه بكات، لێژنه پێكده‌هێنێت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كاندیدیان ده‌كات و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆ تێڕوانینی داواكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه: 1- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 2- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. دووه‌م: زیندانیكراویی یان گیراوی سیاسیی له‌به‌رده‌م لێژنه‌دا به رێگه یاساییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای سه‌لماندنی ژماره (107)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراوی به‌ركار له هه‌رێمدا، ده‌سه‌لمێنرێت. سێیه‌م: لێژنه بڕیاری خۆی به زۆرینه ده‌رده‌كات و له كاتی یه‌كسان بوونی بیروڕاكان ئه‌وا ئه‌و ڕایه‌ی كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌لداوه به‌سه‌ر ده‌خرێت و بڕیاره‌كانی لێژنه شیاوی تانه ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ژماره (14)ی ساڵی 2008. چواره‌م: وه‌زاره‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌وه ده‌رده‌كرێن بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یاسایی پێویست وه‌ربگرێت به‌پێی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی یانزده:
مادده‌ی یانزده: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1/ هه‌موو بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ دروست نه‌بێ و یا هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كان بیكه‌ن و له سنووری كاری خۆیان ده‌ربچێ یاخود نادروست بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ یان بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، ده‌شێ به حوكمی دادگای به‌رایی (بداءه) كه مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه سه‌ر به ئه‌وه، له‌سه‌ر داوای كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌بێ، یاخود له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه هه‌مووی ته‌نیا له‌گه‌ڵ مافی شارستانیدا ده‌گونجێ. 2/ناتوانرێ داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك بكرێ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێ مافیان چنگ كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیار و كاره تا نووت لێدراوه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و چالاكیه به‌رهه‌مهێنانه‌و بازرگانی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی له ناو هه‌رێمدا پێی هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ها حوكمه‌كانی پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ر چالاكیێكی ئابوری كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و ئاساواری ناوه‌خۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه. دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیاریكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، پاڵپشت به بوونی بارودۆخێكی به‌ده‌رو له‌ناكاو بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بارودۆخی ئاماژه بۆكراو پێویستی پێیه‌تی، ده‌ریده‌كات، له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن.
دەیەم
دەیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆبڕیارەدا هاتووە بکەن.
چوارەم
چوارەم: داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وحکومەتی فیدرال بکرێت بۆ پەلە کردن لە دەرکردنی یاسایەن بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لە کۆمەڵکوژی بە تایبەتی زیندووەکانی خاوەن قوربانییەکان و قەرەبوکردنەوەی تاک و ناوچە زەرەرمەندەکان لە ئەنجامی ئەو تاوانانەو بەشداریکردنی کاریگەرانە لە دووبارە بنیاتنانەوەن و پەرەپێدانیان، و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی.
پێنجەم
پێنجەم: داوا لەحکومەتی فیدراڵی وحکومەتی هەرێم بکرێ کەدەست پێشخەری لە تۆمارکردنی داوا لە دژی دەوڵەت و کۆمپانیاو لایەن و ئەو کەسانەی چەکی قەدەغەکراو و کاڵای دروستکردنی و کەرەستە و پاشکۆکانیان بەرژێمی بەسەرچوو داوە یان نێوانکاری وئاسانکاری بەدەستهێنانیان بۆی کردووە تاکو بەپێی یاسا راوەدوویان بکرێ، ئەمەش بۆ جێ و داوای قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان بکرێ.
سێیەم
سێیەم: داواکردن لە حکومەتی فیدراڵ پشتگیری ئەم بابەتە بکات و بەرێگاکانی دبلۆماسی لە گۆرەپانەکانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی دیکە لەوانەش یەکێتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپاو کۆنگرەی ئیسلامی و کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان و یەکێتی پەرلەمانەکانی نێودەوڵەتی بیورووژێنێ، و بە هەموو توانای خۆی هەوڵبدات بۆ ئەوەی ئەو لایەنە هەمان هەڵوێست لەسەر پێناسەکردنی تاوانەکانی ئەنفال ڕو بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە تاوانەکانی. جەنگ وتاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی(جینۆساید)، وەربگرن: کە بەبڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانێ ژمارە (260 أ) (د-3) لە 10/کانونی یەکەم(دیسیمبەر) 1948 وەرگیراوە و، بڕیاری دادگای تاوان و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (14/4/2008) بۆ سەر زمانەزیندووەکانی جیهانی وەربگێڕدرێت و بەسەر رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەموو دەوڵەتانی جیهاندا دابەش بکرێ.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5): 5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م): چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید. 3. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا). 4. بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق. 5. شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق. 6. كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.
چوارەم
چوارەم: دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجی بکەن
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.