أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: گشت داهاته‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له ناوه‌نده‌وه ته‌مویل ده‌كرێن وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێن و له بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه به‌دیار ده‌خرێن. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری: 1. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و ئامێر‌و پێڕاگه‌یشتنی خه‌رجیه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 2. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی (چاككردن و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با)و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 3. رێژه‌ی 50%ی كۆی گشتی داهاتی ڕسوماتی مۆڵه‌تدان و، ڕسوماتی تۆماركردن و، ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ریانده‌گرێت، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی له پێناو سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی مادده (11)ی یاسای هاتوچۆی ئیتیحادی ژماره (86)ی ساڵی 2004ی پیاده‌كراو له هه‌رێمی كوردستان – عێراق به یاسای ژماره (36)ی ساڵی 2007. 4. ڕه‌چاوكردنی مادده‌ی چل و دووی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (6)ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می مادده حه‌ڤده‌می ئه‌م یاسایه، به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دراوه.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: خه‌رجیه‌كان: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2013 گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (16.942.749.000.000) شازده تریلیۆن و نۆ سه‌دو چل و دوو ملیار و حه‌وت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1. گوژمه‌یه‌ك به بڕی (11.608.958.000.000) یازده تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شت ملیار‌و نۆ سه‌دو په‌نجاو هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن (تشغیلی) و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (11.507.171.000.000) یازده تریلیۆن و پێنج سه‌دو حه‌وت ملیار‌و سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (55.000.000.000) په‌نجاو پێنج ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. ج- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (46.787.000.000) چل و شه‌ش ملیار‌و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 2. گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (5.333.791.000،000) پێنج تریلیۆن و سێ سه‌دو سی و سێ ملیار‌و حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (4.419.492.600.000) چوار تریلیۆن و چوار سه‌دو نۆزده ملیار‌و چوار سه‌دو نه‌وه‌ت و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (914.298.400.000) نۆ سه‌دو چوارده ملیار‌و دوو سه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، وه پێویسته له سه‌ر پارێزگار پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا‌و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه‌ن و كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ندكرابێ، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی، به‌مه‌رجێك ڕه‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكرێت كه زیاتر زیانیان پێكه‌وتووه له ناو پارێزگا‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووه‌كانی، و گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (150.000.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیار دینار، له ته‌رخانكراوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان، بۆ كۆمه‌ك و چاككردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێت و به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتووانی دیاری ده‌كرێت، و 5% له به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ كۆمه‌کى پرۆژە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکان. دووه‌م: كورتهێنان: كورتهێنانی نه‌خشه بۆ درێژراو به بڕی (1.684.900.000.000) یه‌ك تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو حه‌وار ملیار‌و نۆ سه‌د ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و ئه‌م كورتهێنانه به‌مانه‌ی خواره‌وه داده‌پۆشرێت: 1. گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ئیتیحادی بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتیحادی به‌گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵه داراییه‌كانی (2007 تاوه‌كو 2012)، یان هه‌ر ئیستحقاقێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی. 2. رێنوێنیكردنی خه‌رجی و زیادكردنی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ئه‌م گوژمه پارانه‌ی له خواره‌وه دیاری كراون، ببڕێت له كۆی گشتیی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی (جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، و گوژمه پاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (20) بیست ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی ژێرخانیی رۆشنبیریی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (14)ی ساڵی 2012ی تایبه‌ت به ناساندنی شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێم. 2- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ سندوقی كۆمه‌ككردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه، كه به‌پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2012 دامه‌زراوه. 3- گۆژمه‌یه‌ك به بڕی (40) چل ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر تاكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره. 4- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان. 5- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره. 6- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ی پله‌ی كه‌مئه‌ندامیان له 49% زیاتره. 7- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنی قوتابخانه زیان پێكه‌وتووه‌كان. 8- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (3) سێ ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ،. 9- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (2) دوو ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه. 10- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (1) یه‌ك ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان–عێراق ئه‌ركی دابینكردنی پاره‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ به‌گوێره‌ی داهاتی دارایی به‌رده‌ست و به‌پێی یاسا و سیسته‌م و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: به مه‌به‌ستی هاندانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت (و رێنوێنیكردنی میلاكی حكومی):- یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتن له فه‌رمانبه‌رێتیه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌رفكردنی نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ سه‌رباری داهاته‌كه‌ی له كاره نوێیه‌كه. دووه‌م: سه‌رجه‌م مافه خانه‌نشینیه‌كانی فه‌رمانبه‌ر ده‌گواسترێته‌وه بۆ بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی له كه‌رتی تایبه‌تدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مواركراوه كارپێكراوه‌كانی له هه‌رێمدا. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌و دیاریكردنی ستانده‌رو مه‌رجه‌كانی ده‌ربكات.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات بۆ دابینكردنی بڕه پاره‌ی پێویست (سیوله نقدیه) له لایه‌ن به‌نكه حكومیه‌كانه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌رفكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان له كاته دیاریكراوه‌كانیاندا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دووباره چاو بخشێنێته‌وه به‌و بڕیار‌و رێنماییانه‌ی تایبه‌تن به تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاریی.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وو رێنمایی ئاسانكار بۆ پیاده‌كردنی پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی له كاتی مایه‌پێدانی (تمویل)ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رێكه‌وتی 1/1/2013ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: كار به هیچ بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌لأ ئه‌م یاسایه ناكرێت و گه‌نجینه هیچ بارگرانیێكی دارایی ئه‌م بڕیاره له ئه‌ستۆ ناگرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئیش و كاری لق له پارێزگادا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێ كه پێك هاتووه له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ئه‌ندامانی لق به هه‌ڵبژاردنی نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به‌مه‌رجێك له‌وانه بن كه پیشه‌كه‌یان كردبێ و ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێك بۆ لیژنه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: چه‌ندان (تعدد)ی ئیمزا له‌سه‌ر وه‌ره‌قه نابێته هۆی چه‌ندانی ره‌سمدا ته‌نیا ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندكاران (التزام)ێكی نوێ یا درێژه پێدان یا نوێ كردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ۆكی وه‌ره‌قه‌كه نه‌بێ كه ئه‌وسا هه‌ر حاله‌ته‌و ده‌بی َره‌سمی خۆی له‌سه‌ر بدرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌و وه‌ره‌قه بازرگانیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ساز ده‌كرێن له كاتی پشتئمیزا كردنیان یا پێشكه‌ش كردنیاندا یا قبوڵ كردن یا دانه‌وه‌یان (الوفاء) له ناو هه‌رێمدا ده‌بێ ره‌سمیان له‌سه ربدرێ و یه‌كه‌م كه‌سیشی كه به‌كاری ده‌هێنێ ره‌سمه‌كه‌ی ده‌دا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئه‌گه‌ر ره‌سمده‌ر چه‌ندان (تعدد) بوون ره‌سمه‌كه به هاوبه‌شی ده‌ده‌ن. 2-ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له ره‌سمدا به‌خشرا و بوو ئه‌وانه‌ی تر به هاوبه‌شی ته‌واوی ره‌سمه‌كان ده‌ده‌ن.