أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و هه‌شت
مادده‌ی سی و هه‌شت: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كۆمه‌ڵه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌یڤی سوور و خاچی سوور له جیهان دا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا له پێناو به دیهێنانی ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كاندا. 2-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهاندا رێكخستنی كۆشش له‌گه‌لیاندا له پێشكه‌شكردنی پاریده و یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا به هه‌رێم. 3-كۆشش كردن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و یاریده‌دانانه‌ی له رێكخراو و مۆمه‌ڵه‌كانی فریا گوزاری و هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه بۆ كۆمه‌ڵه دێن به هه‌چاران و داماوانی ده‌ده‌ن بۆ سووك كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان. 4-كۆشش كردن بۆ یاریده‌دانی خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانی گوند و شاره‌كانی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌رانی راگواستی زۆره ملێ 5-په‌یوه‌ندی كردن به په‌نا به‌رانه‌وه له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ناوچه‌كانی تردا هه‌ن به هۆی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ چاككردنی باری ژیانیان و ئاسانكردنی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان. 6-په‌یوه‌ندی كردن به‌و دیلانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه كه له هه‌رێم دا به یاریده‌ی هه‌یڤی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و كۆشش كردن بۆ به‌ردان و جه‌نگه‌كان و كاره‌ساته‌كانی سروشت. 7-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و رێكخراوه كورددستانی یه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شاره رووخێنراوه‌كانی كوردستان و هاندانی خه‌ڵكان بۆ گه‌رانه‌وه بۆیان و مسۆگه‌ر كردنی پێویستی یه‌كانی ژیان بۆیان. 8-په‌یدا كردنی دا‌و و ده‌رمان و پێویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ خه‌سته‌خانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤ و خاچی سوور و رێكخراوه خێرخوازه‌كانی تر. 9-بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له ناو هاوڵاتیانی هه‌رێم دا و بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه و سه‌لامه‌تی. 10-یاریده‌دانی بریندارانی جه‌نگ به پێی رێكه‌وتننامه‌كانی جنێف و سووكردنی ئازاریان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له توانا دابێ ئه‌ویش به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان دا. 11-دیده‌نی كردنی به‌ندیخانه‌و گرتوو خانه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ دابینكردنی پێویستی یه‌كانی دانیشتوانیان و چاككردنی باری ژیانیان. 12-یاریده‌دانی كه‌م ئه‌ندامان به مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان و راهێنان بۆ گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو هه‌رێمدا، زه‌رووره‌تی كار‌و ئاسایشی هه‌رێم پێداویستی پێی هه‌بێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌ی تێدا بكاته‌وه، و هیچیش له‌و ئه‌ركو فرمان و سه‌ڵاحیه‌تانه‌ش كه‌م نه‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به سه‌رۆكانی یه‌كه ئیدارییه‌كان دراون.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كۆمه‌ڵه نیشانه (شاره)یه‌كی ده‌بێ كه پێكدێ له هه‌یڤێكی سوور له‌سه‌ر ته‌ختێكی سپی.
دووه‌م
دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ كرد.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا: 1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری. 2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان. 3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد. 4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.
مادده‌ی سی و پێنج
مادده‌ی سی و پێنج: پێویسته وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌ر چوار مانگ جارێك راپۆرتێك له‌سه‌ر رێژه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ناكرێ گرێبه‌ست بۆ كار كردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا بكرێت، ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نه‌بێت.
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م : سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن كاتێك شه‌ست و پێنج ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واوكرد و یاسای خانه‌نشین كردنی خاوه‌ن فرمانه به‌رزه‌كانیان بۆ پیاده ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌و پڕۆژه بچوكانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له باج و ره‌سمه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بووردرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه سه‌رمایه‌كانیان له (40) ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات. دووه‌م: نابێت بڕی پێشینه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له (15) ملیۆن دینار زیاتر بێت. سێیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه نابێت هه‌ر سوودمه‌ندێك له یه‌ك جار زیاتر پێشینه وه‌ربگرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌چوونی كاری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندوق و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی به په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بێ مه‌سره‌فی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كان ده‌كێشێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: داهات به كۆی (000/812/1013) دینار ده‌خه‌ملێنرێت.