أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م: یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م: بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ: یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن. دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌خویل ده‌كرێت به راكێشانی مایه له سه‌رچاوه‌ی یاسایی و دارایی پاك له رێگه‌ی قه‌رزكردن و قه‌رز وه‌رگرتن و، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز، یان پرۆسه‌ی تری هاوشێوه به به‌هایه‌ك كه له هیچ كاتێكدا سه‌رجه‌می له (5،000،000،000) پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: مه‌رجه سه‌رجه‌م قه‌رز وه‌رگرتنه‌كان، یان گه‌ره‌نتیه‌كان، یان هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری هاوشێوه تێپه‌ڕی ئه‌و بڕه نه‌كه‌ن، كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه و، دانه‌وه یان گه‌ره‌نتیكردنی دانه‌وه‌ی رسومات و سوودو خه‌رجییه‌كان و ئه‌و بڕانه‌ی تر كه پێیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایه كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌م بڕانه‌ش له نێو به‌رزه ئاستی باسكرا‌و له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هه‌ژمار ناكرێن.
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان. 5. چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان. 6. دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا. 7. هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی. 8. به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا. 9. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 10. خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن. 11. ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا. 12. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان. 13. پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 14. سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان. 15. بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی حه‌فتا و یه‌ك
المادة 71 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5): 5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م): چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د ه‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ . چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره$ به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده$ به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگ له رۆژی كۆتایی هاتنی هه‌ر سالێكی داراییه‌وه راپۆرتی ئه‌و چاودێره ژمێریاریه بدا به وه‌زراه‌تی دارایی كه به حیسابی ئه‌و ساڵه‌دا چۆته‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتی ساڵانه‌ی له باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌وه له‌و ساڵه داراییه‌دا.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.
مادده‌ی بیست وهه‌شت
مادده‌ی بیست وهه‌شت: لیژنه‌ی زه‌پتی داوای وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچكار، بۆیشی هه‌یه، ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ش بسه‌پێنێ: 1. ئینزار: ئه‌وه‌یه، كه نووسراوێ ئاراسته‌ی سه‌رپێچكار ده‌كا بێزاریی خۆی تێدا له ره‌فتاری نیشان ده‌داو داواشی لێ ده‌كا ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا، سزایه‌كی توندترى به‌سه‌ردا ده‌درێ. 2. غه‌رامه‌یه‌ك له (150000) سه‌دو په‌نچا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نچا هه‌زار دیناریش نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ر نه‌یشی دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، له پیشه‌گوزارییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێ له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر هات و له ماوه‌ی ساڵیكی پاش برواری سةرثيَضييةكةيدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ری، جا، ئه‌وجا غه‌رامه‌كه‌ی له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نابێ وله (1500000) ملێونێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری نه‌ترازێ خۆ ئەگەر ئەمجارەش نيدا، ئەوە، لەبارەدا پيشە تايبەتەكەى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێ. 3. قه‌ده‌غه‌كردنی پیشه‌گوزاریيه ى تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یك له یه‌ك ساڵ نه‌ترازی. 4. هه‌ردوو سزای، غه‌رامه و قه‌ده‌غه‌ی ثيشةگوزاری كه له بڕگه‌ی (3،2)دا هاتوون.
شەشەم
شەشەم : ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی کوردستان) کاری پێ دەکرێت .
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: دادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆیان هه‌یه مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن، هه‌تا، ئه‌گه‌ر جێگای دانیشتنی هه‌میشه‌ییشیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی ژماره(7)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
ماده‌ی دووه‌م
ماده‌ی دووه‌م: ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه به تاوانی تیرۆركاری (تۆقاندن) داده‌ندرێن وسزایان له‌ناوبردنه (اعدام):1. دامه‌زراندن، رێكخستن، یان به‌رێوه‌بردنی رێكخراو،كۆمه‌ڵه، ده‌سته، باند،بنكه، یان كۆمه‌ڵێك، به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه‌یله‌م یاسایه‌دا هاتوون،2. تیرۆركردن بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی،ئایدیۆلۆجی، یان به‌كافردانان.3. به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه، سووتێنه‌ر، گڕگر، ئامیری دروستكراو بۆ تێكدان وڕووخاندن له‌ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ، یان به‌ئامێری له‌دوور ئاراسته‌كراو، مینرێژكردنی ماشێن، هه‌ر ئامێرێكی دیكه، چاندنی بۆمبی خاپووركار، به‌كارهێنانی چه‌كه جه‌نگیه‌كان به‌گشت جوره جیاجیاكانیه‌وه، پشتێنه‌ی خاپووركار، نامه‌ی مینرێژكراو، ماده، گازی ژه‌هراوی، میكرۆبی، یان تیشكده‌ر، به‌مه‌به‌ستی تیرۆركاری، ئه‌گه‌ر كاره‌كه مردنی كه‌سێك، یان پتری لێكه‌وته‌وه.4. به بارمته‌گرتنی كه‌سێك، یان كه‌سانێك بۆ كارتێكردن له داموده‌زگاكانی هه‌رێم، له‌و ده‌سته‌و رێكخراوه نیشمانی یان نێوده‌وله‌ته‌ییانه‌ی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن بۆبه‌ده‌ستهێنانی هه‌ر جۆره سوودێك یان كه‌لكێكَ، به ناچاكردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاركراو، یان نه‌كردنی، یان دروستكردنی بارێك له‌ترس وتۆقین.5. كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، یان كوشتنی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه وده‌سته ده‌بلۆماسی وكۆنسۆلگه‌ری ودامه‌زراوه وكۆمپانیای بیانی ورێكخراوه نێوده‌وه‌له‌تیه حكوومی و ناحكومیه‌كان، ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ن، وتاوانه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی تۆقاندن (تیرۆر) بێت. سزاكه‌شی ده‌بێته زیندانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌گه‌ر هێرش بردنه‌كه مردنی لێنه‌كه‌وته‌وه.6. چوونه ناو هه‌ر رێكخراو، كۆمه‌ڵه، ده‌سته، باند ( عصابه)، بنكه، یان كۆمه‌ڵێك كاری تۆقاندن ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامده‌ر كارمه‌ند بێ له هیزی ئاسایشی ناوخۆ، یان (پێشمه‌رگه) زێره‌ڤانیی هه‌رێم بوو، یان ئه‌گه‌ر تاوانكار مه‌شقی سه‌ربازی، یان هه‌واڵگری له‌یه‌كێك له‌م لایه‌نانه پێكرابوو.7. هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتیكی بیانی، هه‌ر رێكخراو، كۆمه‌ڵه، باند، بنكه، یان كۆمه‌ڵێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراوون ئه‌نجام بدات.8. ئاسانكاری هاتنه‌ژووره‌وه وچوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ تیرۆریستان، دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، شاردنه‌وه‌یان، حه‌شاردانیان، به‌خۆی، یان به‌كه‌سێكی دی، یارمه‌تیدانیان به هه‌واڵپێدان وپێشكه‌شكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌كاردێن بۆ پلاندانان، یان بۆ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی تاوانی تیرۆركاری، به‌مه‌رجێك به‌كاره‌كه بزانێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.