أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: لاشه‌یه‌ك گومانی نه‌خۆشییەکی په‌تا (وباْ )ی له‌سه‌ر بێ، له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه لائیمه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیار كراوه ناشێ توێكاری بكرێت و، له‌م باره‌دا ده‌ستوبرد دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه و لایه‌نه ته‌ندروستییه تایبه‌كاره‌كگانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-ده‌شێ كه‌سێكی بیانی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ڵبگرێ. 2-ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه هاته ناو هه‌رێمه‌وه ده‌بێ چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پسووله‌یه‌ك بدا به به‌نرخترین مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و ده‌بێ مه‌ڵبهنده‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكا و خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر نا چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له كاتی ده‌رچوونه‌وه‌ی دا له هه‌رێم ده‌یدرێته‌وه. ئه‌گه‌ریش به نیازی خراپ و سه‌رپێچی كرد به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌یدا ده‌گرێ له سزایانه‌ی تر كه به پێی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ری دا ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: 1-ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌تدان به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكاته‌وه دوا له خاوه‌نانی ئه‌م چه‌كانه بكا كه به‌پێی به یاننامه ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاته‌كانی میری كراوه له ماوه‌ی (10) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌وه بچنه لای ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوون و مه‌رجی یاسایی یان تێدا هه‌بوو، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌چوونیاندا به كۆتایی هاتنی ماوه‌كه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا داده‌گرێ و به (مستودع)ی پۆلیسیان ده‌سپێرێ. 2-له حاڵه‌تی مۆڵه‌ت نه‌دانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه به‌و بێ مۆڵه‌تانه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراوی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا مراجه‌عه‌تیان كردبوو چه‌كه‌كه ده‌درێ به‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ فرۆشتنی له‌سه‌ر حیسابی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێ ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: 1-ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كی ئاگرینی هه‌بێ و له ماوه‌ی (90) له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ. 2-پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌تن (جنحه) یان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێتێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (سێیه‌م: بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا وه‌رگرتبێ).
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: برگه‌ی (7)ی مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: مامۆستا: هه‌موو مامۆستایان له قوتابخانه و زانكۆ وپه‌یمانگا حكومییه تایبه‌تی و ئه‌هلییه‌كان.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی مایه راكێشراوه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌رج بكه‌ن، دوای راستاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن و، پێڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: نه‌قیب خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ كاری سه‌ندیكا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: نابێت رێژه‌ی خۆته‌رخانكه‌ران بۆ كاری سه‌ندیكاییی به داواكاری ئه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پتر بێت، نه‌قیبیشی له‌گه‌ڵدا بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌كرێت ئه‌و مایانه‌ی راده‌كێشرێن و، یان ئه‌و قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوانه‌ی ده‌رده‌كرێن: یه‌كه‌م: به‌هه‌ر دراوێكی بیانی بێت له سنووری ئه‌و بڕه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه و، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخه‌كانی پاره‌گۆڕینه‌وه‌ی كارپێكراو له رێكه‌وتی به‌ستنی قه‌رزكردنه‌كه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رزه‌كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌نها ئه‌گه‌ر به نووسین له‌سه‌ر رێكه‌وتێكی تر رێككه‌وتبن. دووه‌م: له شێوه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی، یان ئاسانكاری دڵنیابوونی تر، یان كاغه‌ز، یان قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌ركراو له بازاڕه ده‌ره‌كییه‌كانی رێكخراو، یان رێكنه‌خراو. سێیه‌م: له رێگه‌ی یه‌ك پرۆسه، یان له رێگه‌ی زنجیره پرۆسه‌یه‌كی به‌یه‌ك به‌ستراو، یان نێوان نه‌به‌ستراودا و، له‌و سنووره‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه داده‌نێت كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و، كه په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و به‌رهه‌مه داراییه‌كان، دووباره$ پاره‌پێدان (تمویل)، درێژكردنه‌وه، دووباره$ داڕشتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، یان كڕین، یان دووباره$ كرینی به‌ناوی هه‌رێم و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و، هه‌ر قه‌رزێك له قه‌رزه‌كان، یان پابه‌ندیی گرێدراوی تر و، یان هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌ره‌نتیه ده‌ركراوانه‌ی نێو ئه‌و بڕه‌ی له مادده$ دووه‌می ئه‌م یاسایه‌داو به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌قی له‌سه‌ر كراوه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به‌یه‌كه‌وه را ده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراون و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌مواركردنێكی تایبه‌ت پێیانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، پێدانی ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. سێیه‌م: هێنانه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ناوی (فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مایه‌ی راكێشراو)، كه فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیاتر نابێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن و، پێڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: (پێنجه‌م: شه‌هید: هه‌ر كه‌سێك گیانی خۆی به‌ختكردبێت له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی وه‌ك به‌رگری كردنێك له مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێت:) (أ- شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی یان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووكیان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وه‌ك به‌رگری كردنێك له خاك و گه‌لی كوردستان، شه‌هید بووبێت. (ب- شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید له كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان جینۆسایدی بارزانیه‌كان یان كورده فه‌یلیه‌كان یان هه‌ر تاوانێكی تری ئه‌نجامدراو دژ به پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد‌و توركمان و كلدان سریان ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌وانی تر. جـ- شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی كاره جه‌نگیه‌كان یان كاره تیرۆرستیه‌كان یان كۆچپێكردنی به‌زۆره‌ملێ یان له كاتی كۆچڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان یان كۆچپێكردنه‌كانی تر. شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هاوسه‌ر یان هاوسه‌ره‌كان یان كوڕ‌و كچ و دایك و باوك و براو خوشكی له‌یه‌ك دایك و باوك (أشقاء) و براو خوشكی له یه‌ك دایك و باوك نا ( غیر أشقاء) و هه‌ر كه‌سێكی تر كه به بڕیارێكی دادگه‌ریی بسه‌لمێنێت كه‌وا كه‌سی شه‌هید یان ئه‌نفالكراو به‌خێوی ده‌كرد یان ئه‌و به‌خێوكه‌ری شه‌هید یان ئه‌نفالكراوه‌كه بوو بێت).
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (30)ی هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی ئیداره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نیَ ده‌یگرێته ده‌ست بریتیه له ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی و، له عه‌میدی كۆلێژ، یان عه‌میدی په‌یمانگه‌و سه‌رۆكانی به‌ش یان لق و یاریده‌ده‌ری عه‌مید نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر كۆلێژێ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یێ، پێك دێت و، هه‌ر هه‌مان ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژی زانكۆكانی هه‌یه به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆلیژ یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌مید بسپێرێ و، ئیشی تایبه‌ت و بڕیاره‌كانیشی هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌قی مادده‌ی(16)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده شازده‌م
مادده شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان: 1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ. دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه. پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌رك و فرمان و (ئیختیصاصی) به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیوان به پێرۆ دیار ده‌كرێ.