مادده‌ی چوارده‌م :
راگری كولێج یا په‌یمانگا:ـ
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به ڕاگری كۆلێژ داده‌مه‌زرێ ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێت و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سالأ و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆوه داده‌مه‌زرێ.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی به راگری په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێ به پله‌ی مامۆستا (مدرس) بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) سالأ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ.
سێیه‌م: ڕاگر، یارمه‌تیده‌رێكی بۆ كاروباری كاگێڕیی و قوتابیان ده‌بێ، به مه‌رجێك ده‌بێ به پله‌یه‌كی زانستی بێ له مامۆستا (مدرس) كه‌متر نه‌بێ و به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕاگر داده‌مه‌زرێ و ده‌شكرێ هه‌ر كاتی پێویستی كرد یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێ.