أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و شه‌ش
مادده‌ی سی و شه‌ش: هه‌موو ئه‌و مووچانه‌ی كه له‌به‌ر هۆی سیاسی راگیراون بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێت كه بۆ وه‌زیفه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش سه‌لماندنی راستی قسه‌كانیان.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دی ورده‌كاریی میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)ی دارایی رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه‌ی په‌سند كرا‌و بۆ هه‌رێم كه ده‌كاته (25.000 بیست و پێنچ هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی)ی له نوێ دانراو بۆ ساڵی 2011. دووه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، پله‌كانی نوێی وه‌زیفی له نێو میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)، دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر پارێزگا و یه‌كه كارگێڕیه‌كانی بكه‌ن، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان و، به پێی ئه‌و بنه‌ما و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكردووه تا ئه‌و كاته‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێم ده‌رده‌چێت و ده‌خرێته كاره‌وه، له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌وله‌وییه‌ت به كوڕ و كچانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان. سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی نا گرێ‌دراو به وه‌زاره‌ت، په‌یوه‌ست ده‌بن به‌وه‌ی خشته بده‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه بریتی بێت له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو و ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفییان، هی ئه‌وانه‌ی له ساڵی 2011 دا به گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی پێشتر ئاماژه‌یان پێ كرا داده‌مه‌زرێن له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن. چواره‌م: میلاكه زیاده‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی كه (4000) چوار هه‌زار پله‌ی وه‌زیفییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ناوخۆ و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌ره‌خان ده‌كرێت.
مادده‌ی چل
مادده‌ی چل: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێـته‌وه و له رۆژی 1/1/2011ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی (2011) بڕی ( 13.950.670) سێزده تریلیۆن و نۆ سه‌د په‌نجا ملیار شه‌سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ش دابه‌ش ده‌كرێت: 1- بڕی (3.852.000 ملیۆن) سێ تریلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و دوو ملیار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. 2- بڕی (298) دوو سه‌دو نه‌ود و هه‌شتا ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان و له‌سه‌ر پارێزگاریشه پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سندكراوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات بۆ ئه‌وه‌ی لێی بكۆڵێته‌وه و په‌سندی بكات به مه‌رجێ ره‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكات كه له‌ناو پارێزگادا زیاتر تووشی زیان هاتوون و ژماره‌ی دانیشتوانیشی. 3- بڕی (54.000) په‌نجا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 4- بڕی (74،000) حه‌فتا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: كورت هێنانی به‌رپلان به (1.564.296) یه‌ك تریلیۆن و پێنج سه‌د و شه‌ست و چوار ملیار و دوو سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ملیۆن دینار. ئه‌م كورت هێنانه‌ش له‌و به‌شه پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕ ده‌كرێته‌وه، كه له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی فیدراڵ‌دا بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو بڕه پاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقی فیدراڵ به گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2007 تا 2011) ته‌رخان كراون.
مادده‌ی سی و نۆ
مادده‌ی سی و نۆ: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به دابین كردنی بڕی پاره بۆ به‌رده‌وام بوون له: 1. دابین كردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان له پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كاندا به پێی رێنمایی و پره‌نسیپی ره‌چاو كرا‌و و پته‌و كردنی حیسه‌به‌كه‌ی له كاتی پێویستدا، له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن له قه‌رز وه‌رگر له‌مه‌رجی زامن كردنی ژیان. 2. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكالأ له رێی بانكی كشتوكاڵه‌وه. 3. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. 4. پشتیوانی كردن له پڕۆژه گه‌شتوگوزارییه‌كان. دووه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به پاره‌دان به سندووقی نیشته‌جێ بوون به بڕی (100 سه‌د ملیار دینار) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌ت به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بدرێت، ئه‌وانه‌ی كه له‌ناحیه و گونده‌كاندا ده‌یانگرێته‌وه. سێیه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (49 چل و نۆ ملیار دینار) بۆ دابین كردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت به‌پێی یاسای دابین كردنی خانوو له هه‌رێمی كوردستان ژماره (7)ی ساڵی 2008. چواره‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (25 بیست پێنچ ملیار دینار) بۆ پشتیوانی كردن له سندووقی قه‌رزی بچووك و پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، كه ساڵی 2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای پشتگیری پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2011 په‌سندی كردووه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ هاوكاری كردنی ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی په‌نایان بۆ ئێران و توركیا بردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان نیازی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و پێشتر قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و، ئه‌م پاره‌یه‌ش له یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی دابین ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه له نێو پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا گوێزانه‌وه بكات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له نێو پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا گوێزانه‌وه بكات هه‌روه‌ها بۆ هه‌یه راسته‌وخۆ خه‌رج بكات. سێیه‌م: وه‌زیری پلان دانان به پشت به‌ستن به خواستی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌رێ كرا‌و ( راستێندراو) بۆ هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلان دانان و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوانی وه‌زاره‌ته‌كاندا و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له نێو بودجه‌ی ئه‌رێ كرا‌و (راستێندراو) ی وه‌به‌رهێناندا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌و پارانه‌ی كه به‌پێی مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م ده‌بڕدرێن بۆ سوودی سندووقی شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێن و بڕینه‌كه‌ش له 1/7/2011ـه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ماده‌ی سییه‌م
ماده‌ی سییه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه یه‌كسانی له‌نێوان مووچه و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی (العاملین) هه‌رێم له‌گه‌ڵ مووچه و ده‌رماڵه‌ی هاوتاكانیان له كارمه‌ندانی حكومه‌تی فیدراڵی وه‌دی بهێنێت، به‌مه‌رجێ ئه‌مه نه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی كه‌سیان، له‌مه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌ده‌رده‌كرێن.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران ساڵانه بۆ یه‌ك كه‌س له دوو ملیۆن دینار زیاتر نابێت و له‌نێو بڕه پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌دا و به گوێره‌ی رێنمایی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم تێكڕای حیسابی مانگانه‌یان (بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه) له واده‌یه‌كدا كه ماوه‌كه‌ی له (10) رۆژ له دوای كۆتایی هاتنی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری ده‌كه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: داشكاندنی رێژه‌ی 10% له كۆی بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن كه بڕه‌كه‌ی 989 ملیار و 670 ملیۆن دیناره و بۆ ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌گوازرێته‌وه: 1- بڕی (150) سه‌د و په‌نجا ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه له هه‌رێمدا. 2- بڕی (300) سێ سه‌د ملیار دینار بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌هێزكردنی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان كه رێژه‌ی له 10% ی تێچووی گشتی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانیان دابه‌ش ده‌كرێت. 3- بڕی (100) سه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زا و ناحیه سنوورییه زیان لێكه‌وتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی له رابردوودا كۆچیان پێ كراوه، به‌مه‌رجێ بخرێته سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتوانیان. 4- بڕی (70) حه‌فتا ملیار دینار بۆ پشتگیری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه دابڕێندرا و كێشه له‌سه‌ره‌كان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ده‌كات. 5- بڕی (20) بیست ملیار دینار بۆ دروست كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان و پشتگیریی كه‌رتی وه‌رزش له هه‌رێمدا. 6- بڕی (35) سی و پێنج ملیار دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێم. دووه‌م: ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه كه (314،670) سێ سه‌دو چوارده ملیار و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا ملیۆنه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1. زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری له (2،5) دوو ملیۆن و نیوه‌وه بۆ (5) پێنج ملیۆن دینار. 2. زیاد كردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له (15) پانزه ملیۆن دیناره‌وه بۆ (20) بیست ملیۆن دینار. 3. زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی كه‌سه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ (ده‌رماڵه‌ی خواردن) بۆ (210) دوو سه‌دو ده هه‌زار دینار مانگانه. 4. زیادكردنی ته‌رخان كراوی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له (75) حه‌فتا و پێنج هه‌زاره‌وه بۆ (150) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار مانگانه. 5. به‌هێز كردنی قه‌رزه‌كانی هه‌ردوو بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی. 6. پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كه (5) پێنج ملیۆن دیناره به كوڕوكچی شه‌هید و ئه‌نفال كراوه ده‌درێت و لێیان وه‌رناگیرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: خه‌رج كردن له پشتیوانه‌ی حیساباتی سه‌ره‌كی (به‌خشین، باروبوو، خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان) ده‌بێت، ئه‌ویش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی راسته‌وخۆ له‌به‌ر رۆشنایی ته‌رخان كرا‌و له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌یاندا، به وه‌زیران و سه‌رۆكی لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رۆك یه‌كه‌كانی ئیداری بدات، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رچووه و ئه‌نجومه‌ننیش بۆی هه‌یه به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پیاده كردنی بنه‌مای لامه‌ركه‌زی، چاو به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دراون، ده‌خشێندرێته‌وه.
مادده پێنجه‌م
مادده پێنجه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو داهاتی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له ناوه‌نده‌وه پاره‌یان پێ ده‌درێت، به داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێت. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه: 1- زیاد كردنی بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، به مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان و وه هانا هاتنی خه‌رجییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به گوێره‌ی خواستی وه‌زاره‌ت كه خشته‌ی داهاتی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌نی له‌گه‌ڵدا بێت. 2- زیاد كردنی بڕی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت، بۆ مه‌به‌سته‌كانی په‌ره‌پێدان و باشتر كردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با به گوێڕه‌ی خواستی وه‌زاره‌ت، كه خشته‌ی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌یی له‌گه‌ڵدا بێت.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار بۆ پشتیوانی كردنی حیزبه‌كان و پرۆژه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت و خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه ته‌رخان كراوه‌ش به رێكاری كاتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه ده‌بێت، به مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی له لایه‌ن حیزب و رێكخراوه‌كانی ناحكومییه‌وه له ساڵی 2010دا وه‌رگیراون پاكتاو (تسویه) بكرێن، ئه‌وه‌شی له ساڵی 2011دا وه‌رده‌گیرێت به گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (1)ی ساڵی 2011 و یاسای پاڵپشتی حیزبه‌كان هه‌ر كاتێ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندی كرد.
مادده‌ی سی و سێ
مادده‌ی سی و سێ: له حاڵه‌تی خه‌رج نه‌كردنی پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كۆتایی ساڵی داراییدا، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه له حیسابێكی تایبه‌ت به ناوی (حیسابی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان) داده‌نرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه به بڕێ كه له (350) سێ سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك تێپه‌ڕ نه‌كات، بۆشی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆك فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بدات، كه بڕی تا (250) دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار خه‌رج بكه‌ن. دووه‌م: ئه‌و سه‌رۆك ده‌ستانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تێك نین، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی تا (300) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتریان نییه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌یه. سێیه‌م: له یه‌كه‌م و دووه‌مدا، ئه‌مانه‌ی دادێن ره‌چاو ده‌كرێن: 1- خه‌رج كردن به گوێره‌ی پشته‌وانه‌ی په‌سند كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ساڵانه ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆیان دیاری كراوه. 2- پابه‌ند بوون به‌و پشته‌وانه‌ی له بودجه‌ی گشتیدا ته‌رخان كراوه، ناشكرێ خۆ وا پابه‌ند به خه‌رج كردن بكرێت، به زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌دا ته‌رخان كراوه. چواره‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌یه كه بۆ باربووی(اعانات) كشتوكاڵی ته‌رخان كراوه تا له كاتی گونجاوداو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی وئابووری وه هانای پێداویستییه‌كانه‌وه بچێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتییه‌وه به ناوی خۆیان و بۆ به‌كارهێنانی خۆیان هاورده ده‌كرێن، ره‌سمیان لێ وه‌رناگیرێت. دووه‌م: ئه‌و ره‌سم وه‌رنه‌گرتنه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه بۆ فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی، له حكومه‌ت یان دامه‌زراوی به‌خشه‌ره‌وه هاورده كراون.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی ئه‌واندان و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی ئه‌واندان و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت و راوێژكاران و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، گوێزانه‌وه له نێوان پشته‌وانه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌كرێ بۆی بگوێزرێته‌وه و ناكرێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات، به مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیا بكرێنه‌وه و بدرێنه پاڵ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه‌و، وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه له نێو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا، گوێزانه‌وه بكات. سێیه‌م: نابێ گوێزانه‌وه له نێوانی پارێزگاكاندا بكرێت، له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ته‌رخان كراوه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانه‌وه هه‌یه.