مادده‌ی هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه له نێو پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا گوێزانه‌وه بكات.
دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له نێو پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا گوێزانه‌وه بكات هه‌روه‌ها بۆ هه‌یه راسته‌وخۆ خه‌رج بكات.
سێیه‌م: وه‌زیری پلان دانان به پشت به‌ستن به خواستی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌رێ كرا‌و ( راستێندراو) بۆ هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگادار بكاته‌وه.
چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلان دانان و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوانی وه‌زاره‌ته‌كاندا و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له نێو بودجه‌ی ئه‌رێ كرا‌و (راستێندراو) ی وه‌به‌رهێناندا.
الموضوع: پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به پارله‌مان,پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری,گوێزانه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان,گوێزانه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوانی وه‌زاره‌ته‌كاندا