مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: داشكاندنی رێژه‌ی 10% له كۆی بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن كه بڕه‌كه‌ی 989 ملیار و 670 ملیۆن دیناره و بۆ ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌گوازرێته‌وه:
1- بڕی (150) سه‌د و په‌نجا ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه له هه‌رێمدا.
2- بڕی (300) سێ سه‌د ملیار دینار بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌هێزكردنی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان كه رێژه‌ی له 10% ی تێچووی گشتی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
3- بڕی (100) سه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زا و ناحیه سنوورییه زیان لێكه‌وتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی له رابردوودا كۆچیان پێ كراوه، به‌مه‌رجێ بخرێته سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتوانیان.
4- بڕی (70) حه‌فتا ملیار دینار بۆ پشتگیری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه دابڕێندرا و كێشه له‌سه‌ره‌كان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
5- بڕی (20) بیست ملیار دینار بۆ دروست كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان و پشتگیریی كه‌رتی وه‌رزش له هه‌رێمدا.
6- بڕی (35) سی و پێنج ملیار دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێم.
دووه‌م: ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه كه (314،670) سێ سه‌دو چوارده ملیار و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا ملیۆنه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1. زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری له (2،5) دوو ملیۆن و نیوه‌وه بۆ (5) پێنج ملیۆن دینار.
2. زیاد كردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له (15) پانزه ملیۆن دیناره‌وه بۆ (20) بیست ملیۆن دینار.
3. زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی كه‌سه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ (ده‌رماڵه‌ی خواردن) بۆ (210) دوو سه‌دو ده هه‌زار دینار مانگانه.
4. زیادكردنی ته‌رخان كراوی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له (75) حه‌فتا و پێنج هه‌زاره‌وه بۆ (150) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار مانگانه.
5. به‌هێز كردنی قه‌رزه‌كانی هه‌ردوو بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی.
6. پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كه (5) پێنج ملیۆن دیناره به كوڕوكچی شه‌هید و ئه‌نفال كراوه ده‌درێت و لێیان وه‌رناگیرێته‌وه.
الموضوع: داشكاندنی رێژه‌ی 10% له كۆی بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن,بڕی بەرزکردنەوەی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری,زیادكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره,زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی كه‌سه‌كانی پۆلیس و ئاسایش,پشتیوانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زا و ناحیه