مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی (2011) بڕی ( 13.950.670) سێزده تریلیۆن و نۆ سه‌د په‌نجا ملیار شه‌سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ش دابه‌ش ده‌كرێت:
1- بڕی (3.852.000 ملیۆن) سێ تریلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و دوو ملیار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
2- بڕی (298) دوو سه‌دو نه‌ود و هه‌شتا ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان و له‌سه‌ر پارێزگاریشه پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سندكراوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات بۆ ئه‌وه‌ی لێی بكۆڵێته‌وه و په‌سندی بكات به مه‌رجێ ره‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكات كه له‌ناو پارێزگادا زیاتر تووشی زیان هاتوون و ژماره‌ی دانیشتوانیشی.
3- بڕی (54.000) په‌نجا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
4- بڕی (74،000) حه‌فتا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: كورت هێنانی به‌رپلان به (1.564.296) یه‌ك تریلیۆن و پێنج سه‌د و شه‌ست و چوار ملیار و دوو سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ملیۆن دینار. ئه‌م كورت هێنانه‌ش له‌و به‌شه پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕ ده‌كرێته‌وه، كه له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی فیدراڵ‌دا بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو بڕه پاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقی فیدراڵ به گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2007 تا 2011) ته‌رخان كراون.
الموضوع: بڕی خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان,بڕی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان,بڕی خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری,بڕی خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان,كورت هێنانی به‌رپلان