مادده پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: هه‌موو داهاتی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له ناوه‌نده‌وه پاره‌یان پێ ده‌درێت، به داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێت.
دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه:
1- زیاد كردنی بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، به مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان و وه هانا هاتنی خه‌رجییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به گوێره‌ی خواستی وه‌زاره‌ت كه خشته‌ی داهاتی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌نی له‌گه‌ڵدا بێت.
2- زیاد كردنی بڕی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت، بۆ مه‌به‌سته‌كانی په‌ره‌پێدان و باشتر كردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با به گوێڕه‌ی خواستی وه‌زاره‌ت، كه خشته‌ی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌یی له‌گه‌ڵدا بێت.
الموضوع: تۆمارکردنی داهاتی فەرمانگەکان بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی,زیادکردنی بڕی داهاتی مانگانه بۆ وزارتی تندرستی,زیادکردنی بڕی داهاتی مانگانه بۆ وزارتی کارەبا