مادده‌ی دوازده‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دی ورده‌كاریی میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)ی دارایی رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه‌ی په‌سند كرا‌و بۆ هه‌رێم كه ده‌كاته (25.000 بیست و پێنچ هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی)ی له نوێ دانراو بۆ ساڵی 2011.
دووه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، پله‌كانی نوێی وه‌زیفی له نێو میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)، دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر پارێزگا و یه‌كه كارگێڕیه‌كانی بكه‌ن، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان و، به پێی ئه‌و بنه‌ما و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكردووه تا ئه‌و كاته‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێم ده‌رده‌چێت و ده‌خرێته كاره‌وه، له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌وله‌وییه‌ت به كوڕ و كچانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان.
سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی نا گرێ‌دراو به وه‌زاره‌ت، په‌یوه‌ست ده‌بن به‌وه‌ی خشته بده‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه بریتی بێت له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو و ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفییان، هی ئه‌وانه‌ی له ساڵی 2011 دا به گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی پێشتر ئاماژه‌یان پێ كرا داده‌مه‌زرێن له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن.
چواره‌م: میلاكه زیاده‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی كه (4000) چوار هه‌زار پله‌ی وه‌زیفییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ناوخۆ و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌ره‌خان ده‌كرێت.
الموضوع: رێكخستنی دارایی و ئابووری,پله‌كانی نوێی وه‌زیفی,داده‌شی سه‌ر پارێزگا,میلاكه زیاده‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری