مادده‌ی حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: خه‌رج كردن له پشتیوانه‌ی حیساباتی سه‌ره‌كی (به‌خشین، باروبوو، خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان) ده‌بێت، ئه‌ویش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی راسته‌وخۆ له‌به‌ر رۆشنایی ته‌رخان كرا‌و له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌یاندا، به وه‌زیران و سه‌رۆكی لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رۆك یه‌كه‌كانی ئیداری بدات، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رچووه و ئه‌نجومه‌ننیش بۆی هه‌یه به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پیاده كردنی بنه‌مای لامه‌ركه‌زی، چاو به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دراون، ده‌خشێندرێته‌وه.