مادده‌ی ده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه به بڕێ كه له (350) سێ سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك تێپه‌ڕ نه‌كات، بۆشی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆك فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بدات، كه بڕی تا (250) دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار خه‌رج بكه‌ن.
دووه‌م: ئه‌و سه‌رۆك ده‌ستانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تێك نین، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی تا (300) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتریان نییه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌یه.
سێیه‌م: له یه‌كه‌م و دووه‌مدا، ئه‌مانه‌ی دادێن ره‌چاو ده‌كرێن:
1- خه‌رج كردن به گوێره‌ی پشته‌وانه‌ی په‌سند كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ساڵانه ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆیان دیاری كراوه.
2- پابه‌ند بوون به‌و پشته‌وانه‌ی له بودجه‌ی گشتیدا ته‌رخان كراوه، ناشكرێ خۆ وا پابه‌ند به خه‌رج كردن بكرێت، به زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌دا ته‌رخان كراوه.
چواره‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌یه كه بۆ باربووی(اعانات) كشتوكاڵی ته‌رخان كراوه تا له كاتی گونجاوداو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی وئابووری وه هانای پێداویستییه‌كانه‌وه بچێت.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند,محدودیت خه‌رج كردن به بڕی معین,پابه‌ند بوون به پشته‌وانه‌ی بودجه‌ی گشتی,ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی وزیری كشتوكاڵ