مادده‌ی شازده‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به دابین كردنی بڕی پاره بۆ به‌رده‌وام بوون له:
1. دابین كردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان له پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كاندا به پێی رێنمایی و پره‌نسیپی ره‌چاو كرا‌و و پته‌و كردنی حیسه‌به‌كه‌ی له كاتی پێویستدا، له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن له قه‌رز وه‌رگر له‌مه‌رجی زامن كردنی ژیان.
2. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكالأ له رێی بانكی كشتوكاڵه‌وه.
3. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی.
4. پشتیوانی كردن له پڕۆژه گه‌شتوگوزارییه‌كان.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به پاره‌دان به سندووقی نیشته‌جێ بوون به بڕی (100 سه‌د ملیار دینار) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌ت به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بدرێت، ئه‌وانه‌ی كه له‌ناحیه و گونده‌كاندا ده‌یانگرێته‌وه.
سێیه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (49 چل و نۆ ملیار دینار) بۆ دابین كردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت به‌پێی یاسای دابین كردنی خانوو له هه‌رێمی كوردستان ژماره (7)ی ساڵی 2008.
چواره‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (25 بیست پێنچ ملیار دینار) بۆ پشتیوانی كردن له سندووقی قه‌رزی بچووك و پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، كه ساڵی 2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای پشتگیری پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2011 په‌سندی كردووه.
پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ هاوكاری كردنی ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی په‌نایان بۆ ئێران و توركیا بردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان نیازی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و پێشتر قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و، ئه‌م پاره‌یه‌ش له یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی دابین ده‌كرێت.
الموضوع: دابین كردنی بڕی پاره بۆ به‌رده‌وام بوون له خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان,پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكالأ,پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی,پشتیوانی كردن له پڕۆژه گه‌شتوگوزارییه‌كان,دابین كردنی بڕی پاره به سندووقی نیشته‌جێ بوون,ته‌رخانكردنی بڕی بۆ دابین كردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت,ته‌رخان كردنی بڕی بۆ پشتیوانی كردن له سندووقی قه‌رزی بچووك و پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان,ته‌رخانكردنی بڕی بۆ هاوكاری كردنی ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی په‌نایان بۆ ئێران و توركیا