مادده‌ی پازده‌م:
بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار بۆ پشتیوانی كردنی حیزبه‌كان و پرۆژه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت و خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه ته‌رخان كراوه‌ش به رێكاری كاتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه ده‌بێت، به مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی له لایه‌ن حیزب و رێكخراوه‌كانی ناحكومییه‌وه له ساڵی 2010دا وه‌رگیراون پاكتاو (تسویه) بكرێن، ئه‌وه‌شی له ساڵی 2011دا وه‌رده‌گیرێت به گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (1)ی ساڵی 2011 و یاسای پاڵپشتی حیزبه‌كان هه‌ر كاتێ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندی كرد.
الموضوع: پشتیوانی كردنی حیزبه‌كان,خرجی بڕی ملیار دینار,رێكاری كاتی,تسویه بكرێن,گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان