مادده‌ی نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، گوێزانه‌وه له نێوان پشته‌وانه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌كرێ بۆی بگوێزرێته‌وه و ناكرێ لێی بگوێزرێته‌وه.
دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات، به مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیا بكرێنه‌وه و بدرێنه پاڵ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه‌و، وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه له نێو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا، گوێزانه‌وه بكات.
سێیه‌م: نابێ گوێزانه‌وه له نێوانی پارێزگاكاندا بكرێت، له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ته‌رخان كراوه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانه‌وه هه‌یه.
الموضوع: گوێزانه‌وه له نێوان پشته‌وانه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا,گوێزانه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا,نابێ گوێزانه‌وه له نێوانی پارێزگاكاندا