یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان | 6
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان | 6
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 27/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق جێگای ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر ئه‌و شوێن و لایه‌نانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و له‌مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بگونجێت.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی سی رۆژ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆكارهكانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستاندا بدرێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان | 7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان | 7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقژمارهی ده‌رچوون: 18مێژووی ده‌رچوون: 18/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (7)ی رۆژی 15/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراقماددهی (1):مادده‌ی (1) له‌یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.مادده‌ی (1):ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆمه‌به‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ نیشته‌جێ بوون یا غه‌یری نیشته‌جێوون گرێدراون، هه‌ر (4) چوار ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه به كرێیه‌ك كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون به زیاد كردن یان كه‌م كردن به‌مه‌رجێك له حاڵه‌تی زیاد كردنی كرێیه‌كه له 20% زیاتر نه‌بێت له كرێی پێشووماددهی (2):مادده‌ی (2) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.مادده‌ی (2):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای گرێبه‌ست له‌سه‌ر بڕی كرێ رێك نه‌كه‌وتن كه به‌پێی مادده (1) كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌وا هه‌ردوو لا یان لایه‌كیان بۆیان هه‌یه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن كه له رێگه‌ی لیژنه‌ی خه‌ملاندنی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌چاو كردنی دۆخی ئابووری خه‌ملاندن بۆ كرێیه‌كه بكات.دووه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی هاتوو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شایه‌نی تانه لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له بڕیاری خه‌مڵاندنه‌كه‌وه وبڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.مادده‌ی (3):مادده‌ی (4) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی (4):مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت و ریز به‌ندی ماده‌كان رێك ده‌خرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.چۆڵ كردن (تخلیه) له گرێبه‌سته‌كانی ماده یه‌كی ئه‌م یاسایه ملكه‌چ ده‌بێ بۆ حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979.مادده‌ی (5):كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان برٍیارێكی ناكۆك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێ.مادده‌ی (6):پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (7):ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلهپێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له‌نێوان مافی خاوه‌ن موڵك و كرێچی و، به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخ و گرفتی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كانله‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 11
یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كانله‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 11
یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كانله‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (22)دا كه رۆژی 21/11/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كانله‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبهرهكه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: له یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، و بڕیاره‌كانی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌لای لێژنه‌ی باڵای پێكهاتوو له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا، له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی كه‌سی داواكاری به‌خاوه‌نكردن.دووه‌م: له ناوه‌ندیی پارێزگاكاندا لێژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و دارایی و ئابوری، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ سه‌یركردنی بڕیاره ده‌رچووێندراوه‌كانی لێژنه لاوه‌كیه‌كانی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌رباره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن و خه‌مڵاندن، و بڕیاره‌كانی بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی بهخاوهنكردنیهكهم: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا.دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه داواكاری به‌خاوه‌نكردن له ماوه‌ی دیاری كرا‌و، له مادده سێی ئه‌م یاسایه‌دا، پێشكه‌ش نه‌كات، یان به‌رامبه‌ری به‌خاوه‌نكردنی خه‌ملێنراو له لایه‌ن لێژنه‌وه، نه‌دات، ئه‌وا مافی به‌خاوه‌نبوون له‌ده‌ست ده‌دات.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر داواكاری به‌خاوه‌نكردنه‌كه به‌هۆی نه‌گونجانی جێگای زه‌وی وزاره‌كه له‌گه‌ڵ دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاره‌كان، ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وا شاره‌وانی په‌یوه‌ندار پارچه زه‌ویێكی نیشته‌جێبوونی گونجاو به ڕووبه‌رێك كه له (400م2) زیاتر نه‌بێت، له ناو حه‌ره‌می گوند ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ته‌رخان ده‌كات، و به‌خاوه‌ن ده‌كرێت به‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی پارچه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه به پارچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوشێوه له نێو سنووری نزیكترین شاره‌وانی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دیزاین و پێداویستی هونه‌ری پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئاماده بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كه له داهاتوودا ده‌خرێنه سنووری شاره‌وانیه‌كان، پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌و فراوانبوونه ئاوه‌دانییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت و زۆرێك له خانووه دروستكراوه‌كان ده‌كه‌ونه نێو سنووری دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له حه‌ره‌می ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانیه‌كان، و به‌مه‌به‌ستی بهخاوهنكردنیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 3
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 3
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (33)ی رۆژی 19/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو 15/7/2015. مادده‌ی دووه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی برگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 23/11/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا.دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت.سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه كه له مادده (14)ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره (33)ی ساڵی 2007 دا هاتووه له سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و ئه‌ندامیه‌تی دوو له دادوه‌رانی بۆ هه‌ر یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك ده‌هێنرێ بۆ ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و بڕیاره‌كانیشی شایانی تانوت لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز).دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له شوێنی نیشته‌جێی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان شوێنی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدان تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه.مادده‌ی چواره‌م:داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به پێی ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:یه‌كه‌م: داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێشكه‌ش به‌و لیژنانه ده‌كرێت كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك هێنراون و حكومه‌تیش ئاكامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری لیژنه‌كان پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن.دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕیاری ئازاد كردنی یان حوكمدان به‌بێ تاوانی پله‌ی كۆتایی گوێ له داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه ناگیرێ.سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كاتی مردنی خاوه‌ن ماف ته‌نها بۆ هاوسه‌ر و مندالأ ودایك وباوك ده‌گوازرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئازار‌و ناخۆشیانه دهخهمڵێرێ كه زیان پێكه‌وتوو تووشی هاتووه و ئه‌وه‌ی كه كاری له ناوبانگ یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌زیفی كردووه.دووه‌م: قه‌ره‌بووی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی چووه‌و ئه‌و زیانه‌ی له ماوه‌ی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدانه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێ.سێیه‌م: پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بڕیاره‌كانی حوكمدان به‌بێ تاوانی (براءه) و ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بێتاوانی ده‌سه‌لمێندرێ یان ئازاد ده‌كرێت له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری دارایی له پالأ فرمانه‌كه‌یه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شكایه‌تكار یان خه‌به‌رده‌ر یان شاهید كه بوونه‌ته هۆی گلدانه‌وه یان گرتنه‌كه یان حوكمه نایاساییه‌كه له باره‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ی كه داویه‌تی، ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه كه شكایه‌ته‌كه فێڵه یان خه‌به‌ردانه‌كه درۆیه یانه شایه‌دییه‌كه ناهه‌قه.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌تی یان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه، یان سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بینی هه‌ڵه‌یه‌ك له رێكاره دادوه‌ریه‌كان هه‌یه، یان هه‌ڵه‌یه‌ك له دادوه‌رێكه‌وه روویداوه بووه‌ته هۆی گرتنی تومه‌تبار به‌بێ هه‌ق، یاخود حوكمدانی به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، ده‌بێ دادوه‌ری ناوبراو به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (23)ی ساڵی 2007 بۆ لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌رانی ره‌وانه بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.مادده‌ی نۆیه‌م:حوكمه‌كانی یاسای شارستانی و یاسای دادبینی شارستانی و سه‌لماندن به جۆرێك جێبه‌جێ ده‌كرێن كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستیهكانله یه‌كه‌مین گره‌نتی كه سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان پارێزگاری كردنه له ئازادی كه‌سایه‌تی كه له بنچینه‌دا مرۆڤ بێ تاوانه تاكو به دادگایی كردنێكی دادوه‌رانه تاوانی له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ و هه‌موو گره‌نتیه‌كی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی مافی پارێزگاریی له خۆكردنی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرتن ڕێكارێك بووه له‌وانه‌یه زه‌رووره‌ت پێویستی بووه یان یاسا له هه‌ندێ تاوان به واجبی زانیوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م مافه به دادوه‌ریی سپێردراوه و له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گلدراوان و گیراوه‌كان و حوكمدراوهكان به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی و بۆ لادانی هه‌موو زێده‌ڕۆییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادی و به‌رده‌وام بوونی ژیانی به كه‌رامه‌ت بۆ لابردنی غه‌در له زیان لێكه‌وتووان و له پێناوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی ماددی و ئه‌ده‌بی كه پێی گه‌یشتووه له ئه‌نجامی ئه‌و زێده رۆییه بۆ سه‌ر ئازادییه‌كه‌ی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا. ...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان | 10
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان | 10
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان – عێراق به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (14)ی ڕۆژی 29/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان - عێراقماددهی (1) یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012، لە هەرێمی کوردستان - عێراق، بەرکار و هەموارى پیادەکردنی دەکرێت.مادده‌ی (2)بۆ جێبەجێکردنى ئەم یاسایە، دامەزراوەکان و فەرمانگەکانی هەرێم و ئەوانەی خاوەن پۆستن تیایاندا جێگەی دامەزراوە و فەرمانگە ئیتیحادی و ئەوانەی خاوەن پۆستن تیایاندا دەگرنەوە، لەهەر شوێنێکی یاساکەدا هاتبن.مادده‌ی (3)پیادەکردنی بڕگەکانی (یەکەم، دووەم، چوارەم، شەشەم، هەشتەم، پازدەیەم، حەڤدەیەم)ی ماددەی (1)ی یاساكە، هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەكەم: فەرمانگە: فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: سەرۆکىفەرمانگە: سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى.چوارەم: واژۆى ئەلیکترۆنى: نیشانەیەکى کەسیە کە بە شێوەى پیت، ژمارە، هێما، نیشانە، دەنگ یان شێوەى دیکە دەردەکەوێت و تایبەتمەندییەکى بێهاوتاى هەیە، و ناسنامەى کەسیى خاوەنەکەى دەسەلمێنێت و دەسەڵاتى پەسەندکردن متمانەى پێدەدات.واژۆى دیجیتاڵى: بریتیە لە جۆرێکى دیاریکراوى واژۆى ئەلیکترۆنى کە پشت بە بڕوانامەیەک دەبەستێت و دەتوانێت زانیارى واژۆکراو و ڕەسەنایەتى کەسى واژۆکار بسەلمێنێت، و لانیکەم ناو یان ناوى خوازراوى ئەو کەسە پشتڕاست بکاتەوە.شەشەم: مامەڵەئەلێکترۆنییەکان: مامەڵەی شارستانى، بازرگانی، کارگێڕی، دارایى و ئەوەی پەیوەستە پێیانەوە، لە داواکاریی، ڕێکار، گرێبەست، تۆمارنامە، نامەکاریی، قەواڵەى ئەلیکترۆنی شیاو بۆ هەواڵەکردن و دەستاودەستکردن، ئەوانەى کە بەهای دارایی و نەختینەییان هەیە و لێدەرهاتە داراییەکان، کە بە ئامرازی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێن، دەگرێتەوە.هەشتەم: نێوەندیئەلیکترۆنی: پرۆگرامی ئەلیکترۆنی یان هەر ئامرازێکی ئەلیکترۆنی دیکە، کە بە مەبەستى جێبەجێکردنی ڕێکارێک یان وەڵامدانەوەی ڕێکارێک، بۆ دروستکردن یان ناردن یان وەرگرتنی زانیاری، بەشێوەیەکی تەواو یان بەشێکی، بەبێ دەستوەردان یان پێداچوونەوەی کەسێک لەکاتی جێبەجێکردن یان وەڵامدانەوەدا، دەگرێتەوە.پازدەیەم: واژۆکار: ئەو کەسەیە کە هەڵگری داتا و ئامرازی واژۆکردنی ئەلیکترۆنی تایبەت بەخۆیەتی، لە واژۆکردنی مامەڵەیەکی ئەلیکترۆنی بەناوى خۆی یان ئەو کەسەی دەبێتە جێگرەوەی یان لەڕووی یاساییەوە نوێنەرایەتی دەکات، بەکاریدەهێنێت.حەڤدەیەم: ئامرازی واژۆکردن: ئامرازێکە بۆ دروستکردنی واژۆی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنرێت، وەک پڕۆگرامێکی ئامادەکراو یان ئامێرێکی ئەلیکترۆنی.مادده‌ی (4)بڕگەیەک بە زنجیرەى (سێیەم) بۆ ماددەى (3)ى یاساكە زیاد دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-سێیەم: دەکرێت تەنها داواکارى و پەڕاو و بەڵگەنامە پێویست و پەیوەستەکان بەو مامەڵانەى لە خاڵەکانى ( أ، ب، ج، د، و)ى بڕگەی دووەمی ئەم ماددەیەدا هاتوون، ئەوەندەى لەگەڵ سروشتى یاساییاندا دەگونجێت، بۆ مەبەستى ئاسانکاریى لە جێبەجێکردنیان، بە شێوازى ئەلیکترۆنى پێشکەشى لایەنى فەرمى پەیوەندیدار بکرێن.دەکرێت ڕێوشوێنەکانى دادگا، پێڕاگەیاندنى دادوەریی، پێڕاگەیاندنى ئامادەبوون، فەرمانەکانى پشکنین، فەرمانەکانى دەستگیرکردن و حوکمە دادوەرییەکان، ئەوەندەى لەگەڵ سروشتى یاساییاندا بگونجێت، دواى دابینکردنى پێداویستییە یاسایی و هونەرى و تەکنیکییەکان و ڕاهێنانى دادوەران و فەرمانبەرانى پەیوەندیدار، بەشێوازى ئەلیکترۆنى بێت.مادده‌ی (5)پیادەکردنى ماددەی (28)ى یاساكە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوێک بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (6)پیادەکردنى ناوەڕۆكی ماددەی (29)ى یاساكە ڕادەگیرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دادەڕێژرێتەوە:-یەکەم: مەرج و ڕێکارى پەیوەندیدار بە مۆرى ئەلیکترۆنى و دیجیتاڵى هاوڵاتیان و سیفەتى فەرمى قەواڵە ئەلیکترۆنییەکان، بە پەیڕە و دیاریدەکرێت. دووەم: ئەو ڕێکارانەى پەیوەستن بە دروستکردنی نووسراو، سپاردن، پارێزگاریکردن، کۆپیکردن و بەکارهێنانی واژۆی ئەلیکترۆنی لەسەریان، بەجۆرێک پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و سەلامەتیان مسۆگەر بکات، بە پەیڕەو دیاریدەکرێت.سێیەم: لایەنە فەرمییەکان دەتوانن بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:-دروستکردنی قەواڵە، قبوڵکردن، سپاردن، پێشکەشکردن و پارێزگاری لێکردنیان.پێدانى مۆڵەت، ڕێگەپێدان، ڕەزامەندی و دەرکردنى بڕیار.قبوڵکردنی پارەدان یان وەرگرتنى ڕەسم.خستنەڕووی تەندەری حکومی، بەو شێوەیەی کە لەگەڵ حوکمی یاسا بەرکارەکان لەم بوارەدا دەگونجێت.چوارەم: جگە لەو حاڵەتانەی بەیاسا ڕێپێدراوە، لایەنی حکومی و ناحکومی پەیوەندیدار، و ئەوانەی کارى تێدا دەکەن، و ئەوانەی بەحوکمی ئەرکەکانیان دەڕواننە زانیاریی و داتای کەسی ئەو کەسانەی لەسیستەمی ئەلیکترۆنیدا مامەڵە دەکەن، ناتوانن زانیارییەکان ئاشکرا بکەن، تەنها بەڕەزامەندی خاوەنەکەی یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات یان بەبڕیارێکی دادگا نەبێت، هەروەها ناتوانن بەناڕەوا بەکاریان بهێنن.مادده‌ی (7)بەشێک بە ڕیزبەندی (هەشتەم) بە ناوى (حوکمە سزاییەکان) بۆ یاساكە زیاد دەکرێت کە پێکدێت لە ماددەکانى (30، 31، 32، 33، 34، 35، 36) و بەشی (هەشتەم)ی یاساكە دەبێتە بەشی نۆیەم، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێنەوە:- بەشی هەشتەمحوكمە سزاییەكانماددەی (30) زیادكراولەگەڵ ڕەچاوکردنى هەر سزایەکی توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتوون، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (2.000.000) دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (4.000.000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، هەركەسێك:-یەکەم: بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی بۆ هەر مەبەستێکی ناڕەوا دروست بکات یان بڵاویبکاتەوە یان پێشکەشى بکات.دووەم: بەشێوەیەکی ناڕەوا بچێتە ناو داتابەیسێکی تایبەت بە واژۆ و بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی یان تیایدا بمێنێتەوە.سێیەم: بەڕێگەی گزى، داتا بخاتە ناو سیستەمی چارەسەریی زانیاری یان ئەو داتایانەی لەخۆی گرتووە لایببات یان هەمواری بکات.چوارەم: بەبێ مۆڵەتى خاوەنەکەى داتای دروستکردنی واژۆیەکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کەسێکی دیکە دەستداربکات یان ئاشکرای بکات یان بەکاریبهێنێت.ماددەی (31) زیادكراوبەبەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (3.000.000) سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، هەركەسێك:-یەکەم: زانیاری نادروست بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێگەپێدانی دەرکردنی بڕوانامەى پەسەندکردن و نوێکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەیان، پێشکەش بکات.دووەم: دانپێدانانی ناڕاست بدات بۆ وەرگرتنی بڕوانامەى پەسەندکردن.ماددەی (32) زیادكراولایەنی پەسەندکردن بەپێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت لە یەکێک لەم دوو بارەی خوارەوەدا:-یەکەم: پیادەکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەسەندکردنی ئەلیکترۆنی بەبێ ڕێگەپێدان، دەستپێکردنەوە یان بەردەوامبوون لەسەر چالاکییەکەی وێڕای هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانەکەی یان کۆتاییهاتنی بەبێ نوێکردنەوە، یاخود لێکدان (اندماج) لەگەڵ لایەنێکی دیکە یان دەستهەڵگرتن لە ڕێگەپێدان بەپێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە.دووەم: ئاشکراکردنی یەکێک لە مامەڵەکارەکانی یان سوود وەرگرتن لەو زانیارییانەی بەردەستیەتی سەبارەت بە کەسى داواکاری بڕوانامەى بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییەکان بۆ مەبەستی دیکە جگە لە چالاکی ئەرشیفکردنى ئەلیکترۆنی بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی نووسراوی داواکاری بڕوانامە، و ئەم سزایە ڕێگر نیە لە هەر سزایەکى دیکە کە لەم یاسایە یان یاسا بەرکارەکانى دیکەدا بۆ سزادانى کەسى بکەر هاتبێت.ماددەی (33) زیادكراولەگەڵ ڕەچاوکردنی هەر سزایەکی توندتر کە لەیاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتوون، بەبەندکردن یان زیندانیکردن و بەپێبژاردنێک کە لە (2.000.000) دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (4.000.000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، هەركەسێك:-یەکەم: بەهەر ڕێگایەک واژۆیەک یان نێوەندێک یان بەڵگەنامەیەکی ئەلیکترۆنی لەناو ببات یان خەوشدار یان ساختەیان بکات، یان بەشێوەیەکی ناڕەوا بەکاریبهێنێت. دووەم: بەهەر ئامرازێک بەناڕەوایی بگاتە واژۆیەک یان نێوەندێک یان بەڵگەنامەیەکی ئەلیکترۆنی یان ئەو نێوەندە هاک بکات یان ڕێگەی لێبگرێت یان پەکیبخات. ماددەی (34) زیادكراویەکەم: جگە لەو حوکمە تایبەتانەی لەم یاسایەدا هاتوون، هەر کەسێک سەرپێچی حوکمەکانی دیکەى ئەم یاسایە بکات، ئەوا بەبەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بەهەردووکیان، سزادەدرێت.دووەم: بە تاوانبارکردنی کەسی ڕێگەپێدراو بەیەکێک لەو تاوانانەی لەم یاسایەدا هاتوون، ڕێگەپێدانەکەى هەڵدەوەشێتەوە. ماددەی (35) زیادكراوئەو کەسانەی لە لایەنی تایبەتمەندى جێبەجێکردنى ئەم یاسایە کاردەکەن، لە چوارچێوەى ئەرکەکەیاندا سیفەتی ئەندامی بەرزەفتی دادگەرییان پێدەدرێت، سەبارەت بەو تاوانانەی لەو یاسایەدا دەقنووسکراون. ماددەی (36) زیادكراوسزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، بەبارى توندکەر هەژمار دەکرێت ئەگەر تاوانەکە لەلایەن فەرمانبەرێکى پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنى یاساکە ئەنجام درابێت.مادده‌ی (8)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (9)ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ دەكەن.مادده‌ی (10)ئەم یاسایە دوای تێپەربوونی (90) نەوەد ڕۆژ لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت.هۆیه‌كانی دهرچوواندنلەپێناو بەدەنگەوەهاتنی پێشکەوتنە خێراکانی بواری ئەلێکترۆنى و تەکنەلۆجیای زانیاری، بەو شێوەیەی خزمەت بە پێشکەوتنی ئابوریی هەرێم دەکات، و وەک گونجاندنێک لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بوارى بازرگانى، لەڕێگەی یەکخستنی حوکمە یاساییەکانی پەیوەندیدار بە مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان، و ئاسانکاریی بازرگانی و مامەڵەی دارایی و کارگێڕیی و لابردنی بەربەست و ئاڵەنگارییەکانی بەردەمیان لەڕێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی یاسایی واژۆی ئەلیکترۆنی و بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییەکان و پێدانی هێزى یاسایی پێیان، و مسۆگەرکردنی گواستنەوەی ئەم بەڵگەنامانە و مامەڵەکردن پێیانەوە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان لەڕێگەی خزمەتگوزاریی بێ مەترسی و پارێزراو، بەجۆرێک یاساکە حوکمی تایبەت بەپاراستنی نهێنی کەسێتی داتا و زانیاری کەسیی لەخۆ بگرێت، و خراپ بەکارهێنانی واژۆی ئەلیکترۆنی لە جۆرەها زێدەڕۆیی لە مامەڵەی ئەلیکترۆنی سنووردار بکات، بەشێوەیەک پارێزراوێتى مسۆگەر بکات و متمانەی مامەڵەکاران پتەوتر بکات، ئەم یاسایە دەرچووێندرا. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیان | 12
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیان | 12
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئهسڵییهكانیانیاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازییكوردستانییهوه بۆ خاوه‌نه ئهسڵیهكانیانبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عیراقژمارهی بڕیار:49مێژووی بڕیار: 31/12/1992بڕیار به پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له ماوه‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق له دانیشتنی رۆژی 31/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئهسڵییهكانیانماددهی یه‌كه‌م:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و حیجزكردنی ئه‌و ماڵه نه‌گوازراوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یهكهكانهوه به‌رامبه‌ر به‌شدارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و كه‌س وكاریانهوه له 11/9/1961 وه كراوه سه‌ر له‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌نجامه‌كانی به‌جێهێنای حاڵه‌ته‌كانیی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وحیجزكردنه‌وه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێ:1/أ/ ئه‌و ماڵه حیجزكراوانه‌ی هێشتا به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ن ده‌درێنه‌وه ده‌ستیان.ب/ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوانه‌ی نه‌فرۆشراون به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه تۆمارده‌كرێنه‌وه.2/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان كه‌تبوونه لای كه‌سانێك كه له پێش راپه‌رینه‌وه یا له دوایی دا كوردستانیان جێ هێشتووه و چوونه‌ته پاڵ حكومه‌ت به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه.3/ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه فرۆشرابێ وهێشتاش هه‌ر به‌ناوی كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه بێ وهیچ گۆڕینێكی تێدا نه‌كردبێ به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه وئه‌م كریاره مافی ئه‌وه‌شی نییه داوای پاره‌ی كڕینه‌كه‌ی له خاوه‌نی موڵكه‌كه بكاته‌وه.4/ ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه كه‌لاوه‌یه‌كی چۆڵ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م خانووبه‌ره‌ی تێدا كردبێ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌لاوه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ كه یا خانووبه‌ره‌كه به‌و پاره‌یه هه‌ڵگرێته‌وه كه له وه‌ختی بیناكردنیدا تێی چووه یا نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا له كڕیاری یه‌كه‌م وه‌ربگرێ.5/ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووبه‌ره موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م رووخاندبێتی وخانووبه‌ری تری له جێگه‌ی دروست كردبێ و نرخی خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه لێ وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ش به پێی بڕگه‌ی (4)ی ئه‌م مادده‌یه سه‌رپشك ده‌كرێ.6/ئه‌گه‌ر كڕیاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه (فچله) یه‌كێ له لایه‌نێكی ره‌سمی كرێ بێ و خستبیتیه‌سه‌ری (فچله) كه به‌نرخی كڕینه‌كه‌ی له‌و لایه‌نه ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی موڵكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره به‌شی له‌سه‌ری دروست كراوه به پێی نرخی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌درێتێ.7/ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كردبوو بۆ كڕیاری تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی تری ئه‌م یاسایه‌دا ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سلییه‌كه‌ی و هه‌ر كڕپاره‌ش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر كڕیاری پێش خۆی به‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نه‌لوا ئه‌وا حكومه‌تی كوردستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نیا كڕیاری یه‌كه‌م نه‌بێ و حكومه‌تیش ده‌بێ بگه‌رێته‌وه سه‌ر كڕیاری پێشوو.8/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره (1223)ی رۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وبڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ:أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی به‌ناوییه‌وه تۆمارده‌كرێ وهه‌ركریارێكیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له بری نرخهكهیدا داوێتێ.ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ری له‌سه‌ر بیناكرد بوو به بپێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به‌خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه.ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداری كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا.د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره‌بوونه‌كردنیه‌وه كه‌له‌وه‌و به له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن."6"مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه مافی (تصرف) كردن بێ به‌زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی یا باخێكه‌وه خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی مافی وه‌رگرتنی كرێی هاوبابه‌ت (أجر المپل)ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كڕیاره‌كه‌وه به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره و شتانه‌ی له‌سه‌ری كراون حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه."6" ئه‌م بڕگه‌یه "بڕگه‌ی 8" به‌پێی بڕیاری ژماره (7)ی رۆژی 31/3/1994ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر مادده‌ی دووه‌م.2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه كه‌وته ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌وه و به ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه به ماڵه‌كه به حوكمی (تصرف) كردن به ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه به پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته بنچینه بۆ قه‌بڵاندن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌و قه‌رزه نه‌گۆڕانه‌ی له ده‌فته‌ری تۆماری موڵكداری دا له‌سه‌ر ئه‌وموڵكه هه‌ن كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و له ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌دان له‌و پاره‌یه ده‌رده‌كرێن كه له ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ده‌یكه‌وێته ئه‌ستۆی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه و ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه دوای ماڵی تری قهرزارهكه بكه‌وێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا.2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زیره پیوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیان | 12
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیان | 12
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئهسڵییهكانیانیاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازییكوردستانییهوه بۆ خاوه‌نه ئهسڵیهكانیانبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عیراقژمارهی بڕیار:49مێژووی بڕیار: 31/12/1992بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له ماوه‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق له دانیشتنی رۆژی 31/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه بۆ خاوه‌نه ئهسڵییهكانیانماددهی یه‌كه‌م:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و حیجزكردنی ئه‌و ماڵه نه‌گوازراوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یهكهكانهوه به‌رامبه‌ر به‌شدارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و كه‌س وكاریانهوه له 11/9/1961 وه كراوه سه‌ر له‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌نجامه‌كانی به‌جێهێنای حاڵه‌ته‌كانیی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وحیجزكردنه‌وه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێ:1/أ/ ئه‌و ماڵه حیجزكراوانه‌ی هێشتا به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ن ده‌درێنه‌وه ده‌ستیان.ب/ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوانه‌ی نه‌فرۆشراون به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه تۆمارده‌كرێنه‌وه.2/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان كه‌تبوونه لای كه‌سانێك كه له پێش راپه‌رینه‌وه یا له دوایی دا كوردستانیان جێ هێشتووه و چوونه‌ته پاڵ حكومه‌ت به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه.3/ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه فرۆشرابێ وهێشتاش هه‌ر به‌ناوی كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه بێ وهیچ گۆڕینێكی تێدا نه‌كردبێ به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه وئه‌م كریاره مافی ئه‌وه‌شی نییه داوای پاره‌ی كڕینه‌كه‌ی له خاوه‌نی موڵكه‌كه بكاته‌وه.4/ ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه كه‌لاوه‌یه‌كی چۆڵ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م خانووبه‌ره‌ی تێدا كردبێ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌لاوه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ كه یا خانووبه‌ره‌كه به‌و پاره‌یه هه‌ڵگرێته‌وه كه له وه‌ختی بیناكردنیدا تێی چووه یا نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا له كڕیاری یه‌كه‌م وه‌ربگرێ.5/ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووبه‌ره موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م رووخاندبێتی وخانووبه‌ری تری له جێگه‌ی دروست كردبێ و نرخی خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه لێ وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ش به پێی بڕگه‌ی (4)ی ئه‌م مادده‌یه سه‌رپشك ده‌كرێ.6/ئه‌گه‌ر كڕیاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه (فچله) یه‌كێ له لایه‌نێكی ره‌سمی كرێ بێ و خستبیتیه‌سه‌ری (فچله) كه به‌نرخی كڕینه‌كه‌ی له‌و لایه‌نه ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی موڵكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره به‌شی له‌سه‌ری دروست كراوه به پێی نرخی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌درێتێ.7/ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كردبوو بۆ كڕیاری تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی تری ئه‌م یاسایه‌دا ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سلییه‌كه‌ی و هه‌ر كڕپاره‌ش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر كڕیاری پێش خۆی به‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نه‌لوا ئه‌وا حكومه‌تی كوردستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نیا كڕیاری یه‌كه‌م نه‌بێ و حكومه‌تیش ده‌بێ بگه‌رێته‌وه سه‌ر كڕیاری پێشوو.8/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره (1223)ی رۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وبڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ:أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی به‌ناوییه‌وه تۆمارده‌كرێ وهه‌ركریارێكیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له بری نرخهكهیدا داوێتێ.ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ری له‌سه‌ر بیناكرد بوو به بپێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به‌خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه.ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداری كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا.د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره‌بوونه‌كردنیه‌وه كه‌له‌وه‌و به له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن."6"مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه مافی (تصرف) كردن بێ به‌زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی یا باخێكه‌وه خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی مافی وه‌رگرتنی كرێی هاوبابه‌ت (أجر المپل)ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كڕیاره‌كه‌وه به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره و شتانه‌ی له‌سه‌ری كراون حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه."6" ئه‌م بڕگه‌یه "بڕگه‌ی 8" به‌پێی بڕیاری ژماره (7)ی رۆژی 31/3/1994ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر مادده‌ی دووه‌م.2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه كه‌وته ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌وه و به ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه به ماڵه‌كه به حوكمی (تصرف) كردن به ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه به پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته بنچینه بۆ قه‌بڵاندن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌و قه‌رزه نه‌گۆڕانه‌ی له ده‌فته‌ری تۆماری موڵكداری دا له‌سه‌ر ئه‌وموڵكه هه‌ن كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و له ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌دان له‌و پاره‌یه ده‌رده‌كرێن كه له ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ده‌یكه‌وێته ئه‌ستۆی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه و ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه دوای ماڵی تری قهرزارهكه بكه‌وێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا.2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زیره پیوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ژماره(9)ی ساڵی 2008 | 4
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ژماره(9)ی ساڵی 2008 | 4
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008 به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی 1/12/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی بهكرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و داوایانه ده‌گرنه‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسای سه‌ره‌وه بینراون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه.دووه‌م: ڕاگرتنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و داوایانه ده‌رچوونه كه یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی چۆڵ كردنیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌تا 15/7/2012.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوونیله پێناوی سه‌ر له‌نوێ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچی و پێدانی ماوه‌یه‌كی تر به هه‌ردوولا بۆ ئاگا‌داربوو‌نیان له‌باره یاساییه نوێكانی بهكرێدراو تا كاروباری خۆیان رێك بخه‌ن و ماوه‌یه‌كی ته‌واو به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن بدرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی یاسایی له‌م بواره‌دا بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان | 9
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان | 9
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (7)ی ساڵی 2008به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبه پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به پاڵپشتیی ئه‌و یاساكارییه‌ی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستیانه روو، په‌رله‌مانی كوردستان – عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5) له رۆژی 4/10/2011دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (7)ی ساڵی 2008مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (سێیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی دووه‌می یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێ: (سێیه‌م: لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار په‌یوه‌ست ده‌بن به دابین كردنی خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌ت بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێش جێی ده‌گرێته‌وه: (یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون) بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت و به‌بێ دانی پێشه‌كی و داواش پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كرێت و، به گوێره‌ی پره‌نسیپێك كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا دیاریی ده‌كات، ته‌ماشای داواكان ده‌كرێت).دووه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك هه‌قی كڕینی شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیه‌وه به قیستی مانگانه یان ساڵانه له ماوه‌یه‌كدا كه له بیست و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌داته‌وه. مادده‌ی چواره‌م:بنه‌چه‌ی مادده‌ی پێنجه‌می یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)ی و سێ بڕگه‌شی به‌ڕێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) و (سێیه‌م) و (چواره‌م)ی به‌م جۆره دادێ ده‌خرێته سه‌ر: یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كات بۆ دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: سندووقێك به‌ناوی (سندووقی نیشته‌جێ بوون) له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بووندا دادمه‌زرێت و ساڵانه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌خرێته ناوه‌وه كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ درێژه‌دان به بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وییه و به په‌یڕه‌وێك ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دیاری ده‌كرێن.چواره‌م: ئه‌و بڕه پارانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م / دووه‌م) له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ده‌خرێنه سندووقه‌كه‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون په‌یوه‌ست ده‌بێت به دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه له ناوه‌ندی پارێزگاكان) و (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون له قه‌زاو ناحیه‌كاندا) و راده‌ست دانیان له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات له رۆژی ده‌ست به بینا كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونه‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌نانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ر یه‌ك به پێی پسپۆرایه‌تی خۆی په‌یڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانیكوردستان-عێراقهۆی دهرچوونیههموو كه‌سێك مافی ئاستێكی گوزه‌رانی هه‌یه كه به‌شی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بكات له نێویاندا نیشته‌جێ بوون و له پێناو دابین كردنی خانووی گونجاو بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌رامه‌تن به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشه‌كییه‌ك بده‌ن و، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێ بوون به‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون دروست بكات، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 47
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 47
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (30)دا كه رۆژی 17/12/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسه و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م: پێناسهكانمهبهستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم.سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو.چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه.پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا.حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت.نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت.ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازدهم: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه.دوازدهم: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییهكانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت.سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ.چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن.پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه.شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی.حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا.هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی دووه‌م: ئامانجهكانئامانجهكانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پاراستنی مافه‌كانی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ردا.دووه‌م: هاندانی بزاڤی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی و زانستی و پێشخستنیان.سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه كلتووریه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا له رێگه‌ی پاراستنی مافی ئه‌و دانه‌رانه‌یان كه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێته‌وه.به‌شی دووهمچوارچێوهی پاراستنی كارهكانماددهی سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه پاراستن ده‌یانگرێته‌وه:1- كاره نووسراوه‌كان.2- ئه‌و كارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه، وه‌ك وانه‌و وتار‌و په‌ندبێژی و ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه.3- خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرای قورئانی پیرۆز‌و سرووده ئاینیه‌كان.4- كاره شانۆییه‌كان، و شانۆگه‌رییه ستران و مۆسیقاسازهكان یان ئه‌و كارانه‌ی بهجولهو هه‌نگاوی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك سه‌ماو نواندنی هێماكار (پانتۆمیم).5- كاری موسیقایی، دیجیتالی بێت یان هی تر، چ ووشه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا.6- كاری سینه‌مایی و بیستراو – بینراو.7- كاری فۆتۆگرافیی و كاره هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه بێت یان فیلم.8- كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره پراكتیكی و دیكۆرسازییهكان.9- كاری ته‌لارسازیی.10- وێنه‌ی ڕوونكه‌ره‌وه، نه‌خشه، دیزاین، پلانكاری، و كاری به‌رجه‌سته‌كراوی په‌یوه‌ست به جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا.11- به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به هه‌ر زمانێكه‌وه بێت.12- داتا بێ‌س.13- كاری وه‌رگیراو.دووه‌م: پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێت له سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه:یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: دهنگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان.چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان.پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.به‌شی سێیهمپیادهكردنی یاساماددهی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت:1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت.2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت.3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه.4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته.دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات.سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.به‌شی چوارهممافهكانی دانهرماددهی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات.2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر.3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو.4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر.5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.مادده‌ی هه‌شته‌م:مافه داراییه‌كانی دانه‌ر شیاوی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان به ته‌واوی، چ به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر، وه ته‌نها دانه‌ر، یان جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی له دوای خۆیدا، مافی سوودمه‌ندی دارایی كاره‌كه‌ی هه‌یه، جا رێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م مافه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌م پێناوه‌شدا دانه‌ر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات یان رێگه‌بگرێت له‌مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: فرۆشتن یان دابه‌شكردن یان بهكرێدان یان نیشاندانی كاره‌كه.دووه‌م: كۆپیكردن، چاپكردن، تۆماركردن و وێنه‌گرتنی كاره‌كه به گشت ئامرازه به‌رده‌سته‌كان.سێیه‌م: وه‌رگێرانی كاره‌كه بۆ سه‌ر زمانێكی تر یان لێوه‌رگرتنی یان هه‌مواركردنی یان ده‌ستكاریكردنی یان كورتكردنه‌وه‌ی یان گونجاندنی یان هه‌ر كارڕاییه‌كی تر.چواره‌م: هاورده‌كردنی دانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له ده‌ره‌وه، چ به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.پێنجه‌م: به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه.شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به‌هه‌ر ئامرازێك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره:یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات.دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.مادده‌ی ده‌یه‌م: ڕه‌فتاركردنی دانه‌ر به دانه ڕه‌سه‌نه یان تاقانه‌ی كاره‌كه‌ی نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت كه‌سی ڕه‌فتار بۆكراو پابه‌ند بكرێت به رێگه‌دان به دانه‌ر كه‌وا ئه‌م دانه‌یه كۆپی بكات یان بگوازێته‌وه یان نیشانی بدات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی یازدهم:دانه‌ری كاری هونه‌ره شێوه‌كارییه ڕه‌سه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه مۆسیقی و ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كان، یان میراتگره‌كانی ئه‌م دانه‌ره، مافیان هه‌یه رێژه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه له (10%)ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌م كاره به مه‌زادی ئاشكرا، له دوای یه‌كه‌م ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی دوازدهم: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمدا مافی هه‌یه هه‌ر كارێكی بیانی بڵاوكراوه به شێوه‌یه‌كی چاپكراو یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وه‌ربگێرێت و ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بیانیه به‌سه‌رچووبێت، و هیچ وه‌رگێڕانێكی ئه‌م كاره له لایه‌ن خاوه‌نی مافی وه‌رگێران یان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، له هه‌رێمدا بڵاونه‌كرابێته‌وه، یان له حاڵه‌تی نه‌مانی چاپه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا.مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: نابێت مافه مه‌عنه‌ویه‌كانی دانه‌ر یان هه‌ر كارێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی گل بدرێته‌وه.دووه‌م: نابێت ئه‌و كاره‌ی كه‌وا دانه‌ره‌كه‌ی به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی كردووه، گل بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانه‌ره، به‌ر له مردنی، ڕازی نه‌بووبێت له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی.مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه كارێك، كه له كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه، بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه یان ئه‌و كاته‌ی د‌یاریكردبوو كه ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره ده‌بێته هی ئه‌وانه‌ی له دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی پانزدهم: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.به‌شی پێنجهمخاوهنی مافهكانماددهی شازده‌م:یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه.دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن.سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.مادده‌ی هه‌ژده‌م:بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها بهپێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه.دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: له دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراودا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێن:1- دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه.2- ئه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی بێت كه‌وا بۆ جێبه‌جێكردن گونجاو بێت.3- دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراودا.4- دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره‌ی دانابێت.5- ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه ئه‌گه‌ر چاودێریێكی كردارانه‌ی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام دابێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراوه‌كه له كارێكی تری پێشه‌خۆی وه‌رگیرا بێت یان لێی ده‌رهاتبێت، ئه‌وا دانه‌ری ئه‌و كاره پێشووه ده‌بێته هاوبه‌ش له كاره نوێیه‌كه‌دا.سێیه‌م: دانه‌ری سیناریۆی كارێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی و دانه‌ری دیالۆگه‌كه‌ی و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه مافی نیشاندنی كاره نوێیه‌كه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دانه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كه یان دانه‌ری موسیقاكه‌ی مافی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مه. به مه‌رجێك ئه‌مه پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی نه‌كات كه‌وا ده‌رئه‌نجامی دانانی كاره‌كه‌ن، و هه‌ردوو دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌و دانه‌ری پارچه موسیقای كاره‌كه مافیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی تایبه‌ته به‌خۆی به رێگه‌یه‌كی تری جیا له سینه‌ما یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی دانانی كاره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌وه‌ی پێویسته له سه‌ری پێی هه‌ڵبستێت یان ئه‌و كاره‌ی لێی داواكراوه ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا نابێته هۆی رێگه‌گرتن له به‌شداربووه‌كانی تری دانانی كاره‌كه كه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌واوی كردووه به‌كاری بهێنێت، به مه‌رجێك مافی هه‌ر یه‌كێكیان كه ده‌رئه‌نجامی به‌شداریكردنێتی له دانانی كاره‌كه، پێشێل نه‌كات.پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هێنانه‌كایه‌ی كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێنانه‌كایه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئامرازه ماددی و داراییه‌كانی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌و ده‌رهێنانی ده‌خاته به‌رده‌ستی دانه‌ران، ئه‌وا به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاره هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رهه‌مهێنه‌ریش به درێژایی ئه‌و كاته‌ی بۆ وه‌سوودهێنانی كاره‌كه له سه‌ری پێكهاتوون، له كاتی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆنیشاندان و وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، به نوێنه‌ری دانه‌ره‌كان و جێگره‌وه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی دانه‌ره‌كانی كاره ئه‌ده‌بی و مۆسیقاییه لێوه‌رگیراوه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كان هه‌ڵبستێت به به‌ستنی گرێبه‌ستی نووسراو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و كه‌سانی كاره‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن و مافه داراییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی كات وشوێنی وه‌سوودهێنانی ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن.دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوشێوهكاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه بكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.به‌شی شهشهمبهكارهێنانی ئازادانه‌ی كارهكانماددهی بیست و دووه‌م:ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت. دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی.سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت.چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردنی هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت.پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن بۆیان هه‌یه:یه‌كه‌م: به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ووتارو وانه‌و ئاخاوتن و كاره هاوشێوه‌كانی تری گووتراوه، بڵاوبكاته‌وه یان هه‌مووی، یان به‌شێكیان، به‌بێ شێواندن یان گۆڕینی بابه‌ته‌كه، ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری بكات، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا مه‌رجه كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت به مه‌رجێك دانه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بۆی هه‌یه له یه‌ك چاپكراودا یان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌كی تر كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، بڵاویان بكاته‌وه.دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان بڵاوكار ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تر بڵاوده‌كرێته‌وه له ووتار یان كورته به‌شی كارێك كه ڕواڵه‌تی نوچه‌ی سیاسی یان ئابوری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی و هی تری هه‌بێت كه له لای ڕای گشتیه‌وه گرنگیان هه‌یه، كۆپی بكات یان وێنه‌یان بگرێت یان بیانگوازێته‌وه، به مه‌رجێك ئاماژه بكرێت به ناوی دانه‌رو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوی تیایدا هاتبێت كه‌وا نابێت لێی بگوازرێته‌وه. مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك:یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی.دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.به‌شی حهوتهمماوهی پاراستنماددهی بیست و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی، ده‌پارێزرێن.دووه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره هاوبه‌شه‌كان، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانیان و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی دوایین كه‌سی زیندوو له نێوانیاندا، ده‌پارێزرێن. سێیه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ـ جگه له دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافه‌كانی دانه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت، به‌درێژایی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م مافانه، كه‌سێكی سروشتی بێت، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه‌وا له هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه.چواره‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆچی دوایی دانه‌ره‌كانیان، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. پێنجه‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان یان به ناوێكی خوازراوه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوو دیاریكراو بێت یان دانه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قی له سه‌ر كراوه.شه‌شه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان به به‌سه‌رچوونی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. حه‌وته‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه.دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.به‌شی ههشتهممافه هاوسێكانماددهی بیست و هه‌شته‌م:به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات:یه‌كه‌م: په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چ ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به تۆماركردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.سێیه‌م: دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوه‌ندارێتی.چواره‌م: به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی.پێنجه‌م: رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له ده‌ره‌وه، جا ئه‌م تۆماركردنه چ به ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌نده به‌جێگه‌ینه‌ره‌كه ئاماده‌كرابێت یان نا.شه‌شه‌م: خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به رێگه‌یه‌كی ته‌لی یان بێته‌لی و به شێوه‌یه‌ك كه‌وا جه‌ماوه‌ر بتوانێت له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌ڵیبژێرێت، پێیان بگات.حه‌وته‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی یان به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی بدرێته پاڵی، هه‌تا ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مافه بۆ كه‌سێكی تر گواسترابێته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له خستنه‌پاڵی به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه‌كه رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لێی بیسه‌پێنێت، و مافی هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له سه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌م مافه‌و رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستكاریێك یان شێواندنێك یان هه‌ر هه‌مواركردنێكی تری به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به ناوبانگی بگه‌ینێت. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی یان ده‌نگیی ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی كاره‌كه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك، چ به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به كۆپیكردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.دووه‌م: دابه‌شكردنی كاره‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوندارێتی.سێیه‌م: به‌كرێدانی بازرگانی كاره‌كه‌ی.چواره‌م: خستنی كاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر.مادده‌ی سییه‌م:هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:حوكمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی دانه‌ر له مافه داراییه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر خاوه‌نی مافه هاوسێكان پیاده ده‌كرێت. وه له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی ئه‌و مافه پاوانكارییانه‌ی كه‌وا ئه‌م یاسایه بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو ئێزگه‌كان ده‌قی له سه‌ر كردووه، ئه‌وان بۆیان هه‌یه ته‌نها یه‌كجار، له‌بڕی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌رنامه بڵاوكراوه‌كانی ئامانجه بازرگانیه‌كانی په‌خشكردن یان گه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌رێكی دارایی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت.دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت.سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن.چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن. به‌شی نۆیهمسپاردنماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات.دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه.سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت.چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.به‌شی دهیهمرێكاره پاراستنهكیی و سزاكانماددهی سی و چواره‌م:یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی.دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.مادده‌ی سی وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر:1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه.2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه.3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی.4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه.5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه.6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا.دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات:1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه.3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت.5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر.دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن.سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه.چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.مادده‌ی سی وحه‌وته‌م:له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك:یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن:1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی.2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی.3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی.4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه.5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه.دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه.دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه.چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.مادده‌ی سی ونۆیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه له هه‌ر كارێك تووشی هه‌مواركردن یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێكی هاتبێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه.مادده‌ی چله‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر مافێكی بۆبڕیاردراو به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی هه‌یه قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرێت، به مه‌رجێك پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و به‌های ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ری كاره‌كه و ئاستی سوودوه‌رگرتنی كه‌سی ده‌ستدرێژیكار له وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، له كاتی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه‌كه ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ دانه‌ر حوكمی بۆ ده‌درێت به قه‌رزێكی مومتاز به سه‌ر پوختی نرخی فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كه‌ی به‌كارهاتوون و له سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌وا له داواكه گلدراونه‌ته‌وه.دووه‌م: دادگا بۆی هه‌یه له سه‌ر داوای كه‌سی حوكم بۆدراو، بڕیار بدات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ریده‌كات له یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه‌و له سه‌ر خه‌رجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه سپاردن ده‌یگرێته‌وه ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندییه‌كه‌ی به سپاردن جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا پێویسته له سه‌ر دادگا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت حوكمی بدات.دووه‌م: ئه‌وه‌ی غه‌رامه‌كه ده‌دات له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونی به سپاردن نابوردرێت.مادده‌ى چل و دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی كاره فۆتۆگرافیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌یانن (15) پازده ساڵه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه.به‌شی یازدهمحوكمی كۆتاییماددهی چل و سێیه‌م:پێویسته له سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی چل و چواره‌م:له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراقهۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌پێناو هاندانی بزاڤی هزری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداو بوار ڕه‌خساندن له‌به‌رده‌م دانه‌ران بۆ شاكاریی و داهێنان له رێگه‌ی دانانی یاسایه‌ك كه‌وا كاره‌كانیان رێكبخات و مافه‌كانیان له هه‌ر ده‌ستدرێژی یان پێشێلكردنێك له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بپارێزێت، به جۆرێك كه‌وا بگونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه هاتنهكایهكانی ئه‌م بواره‌و له‌گه‌ڵ گیانی سهدهداو وه‌ك پێزانینێك بۆ شاكاریی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ڕۆڵه پۆزه‌تیڤه‌كانیان له په‌ره‌پێدانی گشتگیر له هه‌رێمداو، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهاندا، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی دراوسێن، له رێگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی دانه‌ره بیانییه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره( 5 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(3) ی ساڵی 1998ی یاسای كوژاندنه‌وه مولێك جیاكردنه‌وه(إفراز)ی زه‌وی وزار له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا | 6
یاسای ژماره( 5 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(3) ی ساڵی 1998ی یاسای كوژاندنه‌وه مولێك جیاكردنه‌وه(إفراز)ی زه‌وی وزار له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا | 6
یاسای ژماره( 5 )ی ساڵی 2007یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(3) ی ساڵی 1998ی یاسای كوژاندنه‌وه مولێك جیاكردنه‌وه(إفراز)ی زه‌وی وزار له ناو سنووری شارهوانیهكاندابهناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (9)ی رۆژی (16/4/2007) دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا. یاسای ژماره( 5 )ی ساڵی 2007یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(3) ی ساڵی 1998ی یاسایكوژاندنهوه و لێك جیاكردنه‌وه(إفراز)ی زه‌وی وزار له ناو سنووری شارهوانیهكانداماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی وزار له‌ناو سنووری شاره‌وانیه‌كانی ژماره (3)ی ساڵی 1998 هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خۆینرێته‌وه:2- خاوه‌ن مافی ته‌سه‌ڕوفی ئه‌و زه‌وی وزارانه به‌رێژه‌ی (12%) له كۆی رووبه‌ری زه‌وییه كوژێنراوهكه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه ووه‌ك موڵكی سرف به‌ناوی تۆمارده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی سێیه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خۆینرێته‌وه:2- خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به‌ڕیژه‌ی(20%) له كۆی رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌ی كه به‌ناوی شاره‌وانی تۆمار ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی (عه‌ینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه وئه‌و رووبه‌ره‌ی كه پێی ده‌درێ به جیاكراوه داده‌نرێ به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ به‌كارهێنانه‌كانی بڕیاری بۆ دراوه ناكۆك نه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی ناو سنووری شاره‌وانی ده‌گرنه‌وه كه بڕیاره‌كانیان پله‌ی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.مادده‌ی چواره‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بن.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق- هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -بۆ به‌دیهێنانی داد وهاوسه‌نگی له نێوانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خاوه‌ن ته‌سه‌روف وخاوه‌ن زه‌وی وزاری كشتوكاڵی وبه‌رژه‌وه‌ندیی گشتی وبۆ یهكخستنـی یاسا وبڕیاره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان | 16
یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان | 16
یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق، له دانیشتنی ژماره(22)ی رۆژی ( 29 / 11 /2006) ی‌دا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی /2006یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستانبهشی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆ په‌رله‌مانتاران داده‌مه‌زرێ، ناو ده‌نرێ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و، باره‌گه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختدا ده‌بێت و، بۆشیی هه‌یه، لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م یه‌كێتییه، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئامانج ده‌گرێ:ـیهكهم: كاربۆ به‌كارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ری وفه‌رهه‌نگی وزانستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات بۆ دهڵهمهندكردنی ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیازانه‌ی كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن وبه‌شداریش ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا به‌ركارن.دووه‌م: ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن.سێیه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموكراسی په‌رله‌مانی وسه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ.چواره‌م: كاربۆ چوونه پاڵی ئه‌و رێكخراوه‌و یه‌كێتیه نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌كات كه ئامانجیان هاوشێوه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یه.پێنجه‌م: كاربۆ به‌شداری كردن له بوار وچالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات كه به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن.شه‌شه‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو بواره نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.حه‌وته‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئه‌ندامان وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان بۆیان.هه‌شته‌م: كاربۆ به‌گه‌ڕخستنی میكانزمه‌كانی داكۆكی له مافه ده‌ستوری ویاساییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات. به‌شی دووهمئهندامێتیماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: مه‌رجی ئه‌ندامێتی له‌م یه‌كێتییه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه:1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت، یا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.2ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ یان كاربكات له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقدا دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی (1991) . 3ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراقدا ئه‌ندام بوو بێ، دووای ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچوو ساڵی 2003 ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌ندامی یه‌كێتی، ئه‌ندامییه‌تی خۆی له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا له ده‌ست ده‌دات:1ـ ئه‌گه‌ر ده‌ست له ئه‌ندامێتیی خۆی هه‌ڵبگرێ و، ده‌سته‌ی ئیداری لێی قبووڵ كرد بێ.2ـ به تاوانێكی (جه‌ریمه‌یه‌كی) شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم بدرێ.3ـ ئه‌گه‌ر له كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه گلابێ و، له سه‌رئه‌وه، به بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی، له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتییه‌كه ده‌ركرا بێ.4- مردن.به‌شی سێیهمدهستهی گشتی وئهركهكانیماددهی پێنجه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی گشتی، هه‌ردوو سالأ جارێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی خواره‌وه كۆ ده‌بێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی ئیداریی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و، به ده‌نگدانی نهێنی وراسته‌وخۆو،به‌زۆرینه‌ی ئاماده بووان، حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ ده‌سته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: تاووتوێ كردنی كاروباره‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری.سێیه‌م: په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئیدارییه‌وه ئاماده كراوه.چواره‌م: چاوخشاندنه‌وه به كاروباری یه‌كێتی وئیقراركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاساكه پێشكه‌شی كراون.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، له یه‌كێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌دا:1ـ به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیداری.2ـ كه (سێیه‌كی) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، داواكارییه‌ك بده‌نه ده‌سته‌ی ئیداری.دووه‌م: بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كرێ و، ناشێ له به‌رنامه دیار كراوه‌كه‌ی بترازێ.2- به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی (رێژه‌ی) یاسایی دێته‌جێ.مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی ئیداری، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، سازی ده‌دا، سه‌رۆكێك و جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسێكی دارایی له نێو ئه‌ندامانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی ئیداری ئه‌م ئیش و كارانه ده‌كات:یه‌كه‌م: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا، یان ره‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كهسێكییش داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرا بێ، بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی(30)سیی رۆژ له رۆژی ده‌رچوونی بریاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاره‌كه بدات. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش كه دوای ئه‌و تانه‌لێدانه ده‌رده‌چێ، بڕیارێكی بنبڕه.دووه‌م: پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه دهكاو، وه‌ده‌ستیان دێنێ و، له دارایی به‌رده‌ست، خه‌رجی پێویست ئیقرار دهكاو، به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیدارییش نه‌بێ، ناشێ ده‌ستكاریی سامانی یه‌كێتییه‌كه بكرێ. سێیه‌م: راپۆرتی ساڵانه، له‌باره‌ی بزاڤی یه‌كێتی و ئیش و كاری یه‌كێتییه‌وه ئاماده ده‌كات.به‌شی چوارهمكاروباری ئیداریماددهی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه، موماره‌سه ده‌كا:1ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری دهكاو، ئه‌گه‌ر خۆیشی له‌وێ نه‌بێ، جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كا.2ـ خۆی، یان كه‌سێكی دی راده‌سپێرێ، نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه له به‌رده‌می دادوه‌ری و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكات.3ـ موماره‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و سهڵاحییاتانه ده‌كا، كه ده‌سته‌ی گشتی پێی داوه.4ـ موسته‌نه‌دی پاره‌دان و (صكوك)و ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و نامهونامهكارییهكانی یه‌كێتییه‌كه واژوو ده‌كات.5ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا.دووه‌م: به‌رپرسی دارایی، ئه‌رك وفرمانی دارایی یه‌كێتییه‌كه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سه‌رپه‌رشتیی تۆمار را‌گرتن (مسك السجلات) دهكاو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یهكێتییهكهشدا، (صكوك) و سه‌نه‌ده‌كان واژوو ده‌كات.به‌شی پێنجهمدارایی یهكێتییهكهماددهی یانزده‌هه‌م:دارایی یه‌كێتییه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان.دووه‌م: به‌خششه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: خه‌ڵات و پیتاك (الهبه والتبرعات).چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه.به‌شی شهشهمحوكمه كۆتاییه گشتییهكانماددهی دوانزده‌هه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا، ئه‌موالی یه‌كێتییه‌كه، ده‌چێته سه‌ر ئه‌موالی نزیكترین یه‌كێتی، ئامانجه‌كانی له‌گه‌ڵیدا هاوشێوه بن.دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قێكیان له‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر نه‌هاتبێ، ئه‌وه، حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی كۆمه‌ڵه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێڕه‌و و ڕێنماییه پێویسته‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چوارده‌هه‌م:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.مادده‌ی پانزده‌هه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نی پێوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی شانزده‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌كار. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراقهۆیهكانی دانانی ئه‌م یاسایهله پێناو كاركردن بۆ پشتگیری كردنی گه‌لی كوردستان و به‌رگری كردن له مافه ڕه‌واكانی به هۆكاره‌كانی ئاشتی و دیموكراتی و دانانی پسپۆرایه‌تی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه له مه‌یدانه‌كانی یاسادانان و ڕۆشنبیری و زانستی له خزمه‌تی ده‌زگاكانی هه‌رێمدا، پێویستی به‌وه كرد كه یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان دابمه‌زرێ، هاوشێوه‌ی ئه‌و یه‌كێتییانه‌ی كه له‌به‌شی زۆری ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهانی شارستاندا هه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌كۆیه‌كی گرنگ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و جیهان، بۆیه ئه‌م یاسایه دا...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستان | 3
یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستان | 3
یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستانیهكهم هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٥)ی ساڵی ١٩٩٩ی سهندیكایئهندازیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان: ٩مێژووی دەرهێنان : ١٩/٤/٢٠٠٠"بــڕیــار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (٣)ی مادده (٢) له یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی ١٩٩٧ پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی ١٩/٤/٢٠٠٠ ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٠٠)یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٥)ی ساڵی ١٩٩٩ی سهندیكایئهندازیارانی هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:١) ده‌سته‌ی گشتی له‌هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه بەپێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (٣) سێ ساڵیش، جارێ، له مانگی كانونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له‌باره‌گای سه‌ندیكاكه‌دا به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گیرێ، وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێیه‌تی ئه‌نجومه‌ن وئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ، و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا بریكاره‌كان، دێته جێ، وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا له‌و باره‌دا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان با بریكاران به‌جێ دێ و به ته‌واو داده‌نرێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن له‌م باره‌دا بۆ خولێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر كاروفرمانی خۆی ناپچرێ و به‌رده‌وام ده‌بێت.٢) ئه‌گه‌رهات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (٥٠٠) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هەڵبژاردنەكە لە ڕێگەی بريكارەكانەوە ئەنجام دەدرێ وڕێژەی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سورێنێ، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیشكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نديداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وە ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 1مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی له مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 15/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان.ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا.ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات.وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)(دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێ خودان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ، پێی ده‌گوترێ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له مه‌ڵبندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار له (15) ئه‌ندام به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێك دێت.مادده‌ی سێ یه‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: پێشخستنی پیشه‌كه‌و پاراستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌كنیكی ئه‌ندامانی.دووه‌م: ئاماده كردنی ئه‌ندامان و رێكخستنی هه‌وڵ و كۆششیان له بواری خزمه‌تگوزاریی گه‌شه كردنی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. سێ یه‌م: كار كردن له پێناوی به‌هێز كردنی گیانی هاوكاری و هاورێیه‌تی كردن له نێوان ئه‌ندامان و به‌رگری كردن له ماف و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ تێكرای فه‌رمانگه و دامه‌زراو و سه‌ندیكا و رێكخراوه كشتوكاڵییه‌كاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته كشتوكاڵییه هه‌رێمی و جیهانی یه‌كاندا به جۆرێك كه به‌ره‌و پێش چوونی كشتوكاڵ و په‌ره‌سه‌ندنی له هه‌رێمی كوردستاندا مسۆگه‌ر بكا.پێنجه‌م: رێكخستنی رێسای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری كردنی پیاده‌كردنه‌كه‌ی.به‌شی دووه‌م(چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی:یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ.سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لانی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشهكهی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت.دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره.دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.مادده‌ی حه‌فته‌م:یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:نابێ هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی و ئالیكی ئاژه‌ڵی و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر یا هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كشتوكاڵی كه‌سه‌ر به لایه‌نی ره‌سمی نه‌بێت، به‌رێوه‌برێن و به‌كار بخرێن ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی پسپۆر و ده‌ست به‌كار و ئه‌ندامی سه‌ندیكادا نه‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان.دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوهكانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات).چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.مادده‌ی سێزده‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ:یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی.دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن.به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات.دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.مادده‌ی پانزدهم:یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو.دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.مادده‌ی شانزدهم:ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.ماددی نۆزده‌یه‌م:ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا .سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان.پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان.شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد.حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان.هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری.یازدهم: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا.دوازدهم: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن.سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا.چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه.پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: نه‌قیب خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ كاری سه‌ندیكا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: نابێت رێژه‌ی خۆته‌رخانكه‌ران بۆ كاری سه‌ندیكاییی به داواكاری ئه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پتر بێت، نه‌قیبیشی له‌گه‌ڵدا بێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.مادده‌ی بیست و چواره‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: یه‌كه‌م: ئینزار.دووه‌م: بێبه‌ش كردنێكی كاتی له خزمتگوزارییه‌كانی سه‌ندیكا بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێت.سێیه‌م: ریگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیش رێگه گرتنه‌كه كاركردنی دوای كاتی ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه بڕیاره‌كه‌ی پێ رابگه‌ێنێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بكرێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشتگیری بكات یان ره‌تی بكاته‌وه.دووه‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دراون جێبه‌جێ ناكرێن تاكو ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌برێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه:یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت.دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت.سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون.چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ.پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه.شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌ندامی سه‌رپێچیكه‌ر له‌وه‌ی كه له مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێته لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لق له پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات.دووه‌م: لیژنه‌ی لق له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و ئه‌ندامانی لق له پارێزگا هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ به‌مه‌رجێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ست به‌كارن له پیشه‌كه‌یانداو، لیژنه‌كه‌ش له ناو چوار ئه‌ندامه‌كه‌یدا جێگرێكی سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق هه‌مان كاری تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی پیره‌و ده‌كرێت و ده‌سته‌ی لق ده‌سه‌ڵاتی قه‌بووڵ كردنی وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامانی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه‌دا ماوه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیه چۆلانه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه له كاتی روودانی‌دا.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت.سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا.چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی.شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق.حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا.هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی سی یه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه.دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت.سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان.چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سی و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)سه‌باره‌ت به گرینگی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان و له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌وری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان له رووی رۆشنبیری و زانستی و راهێنانی (تطبیق) بۆ به‌ره‌و روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی و یارمه‌تی دانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ و له پێناو خولقاندنی كادیری شیاو بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌ركانه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002 | 16
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002 | 16
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (2)ی رۆژی 19/3/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:برگه‌ی (7)ی مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:مامۆستا: هه‌موو مامۆستایان له قوتابخانه و زانكۆ وپه‌یمانگا حكومییه تایبه‌تی و ئه‌هلییه‌كان.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:به‌پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك به ناوی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێت، باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه له پارێزگاكان وهه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی لق بكاته‌وه به مه‌رجێك ژماره‌ی ئه‌ندامانی تێیدا له (3500) مامۆستا كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌لأ ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایانی زانكۆ.مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی مافێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:هه‌موو مامۆستایان و وانه‌بێژانی قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆ حكومییه تایبه‌تییه‌كان و ئه‌هلیه‌كان. هه‌موو مامۆستایان و، سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه، كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنن.خانه‌نیشانی ئه‌ندام له ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی به داواكارییه‌كی نووسراو.ب ـ مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و چ ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ده‌بنه ئه‌ندامی فه‌خری.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: برگه‌ی (1) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: (ده‌سته‌ی گشتی و كۆنگره).دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی شه‌شه‌م به زنجیره‌ی (6) زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:6- نوێنه‌ری یه‌كێتی له قوتابخانه و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: برگه‌ی (أ) له مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێكدێت كه پابه‌ندن به بڕگه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه و، به به‌رزترین ده‌سه‌ڵات تێیدا داده‌نرێت و هه‌موو چوار سالأ جارێك له باره‌گای یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی گرێدانی كۆنگره‌ی گشتی كۆ ده‌بێته‌وه، له رێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت دیاریده‌كات كه ژماره‌یان ده‌گاته 15 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 4 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و، نیسابیش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیساب ته‌واو نه‌بوو هه‌ڵبژاردن دوای تێپه‌ڕینی 15 پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، و نیساب به ته‌واوبوو داده‌نرێت ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئاماده‌بوو هه‌رچه‌ند بێت.دووه‌م: بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وسه‌رۆك لقه‌كان ده‌بنه ئه‌ندامانی كۆنگره، و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیش بۆی هه‌یه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و كه‌سایه‌تیه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره زیاد بكات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌م كاره پێویستن بدات، به مه‌رجێك كه له 15 نوێنه‌ر پتر نه‌بن. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لق وئه‌ندامی ده‌سته‌ی لق هه‌ڵده‌بژێردرێت له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و ماوه‌ی خزمه‌تی له په‌روه‌رده‌و فێركردندا له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی یازده‌هه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:أ ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنی پێشنیاری هه‌مواری یاسای بیمه (الچمان) به هه‌موو حاڵهتهكانیهوه.ب ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆی یاسای یه‌كێتی و پێشكه‌شكردنی پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی.ج ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كیتی و په‌سه‌ندكردنی.د ـ لێكۆڵینه‌وه رێكخستنی ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی و په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی كارگیری و دارایی.ه ـ لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی یه‌كێتی له ماوه‌ی نێوان هه‌ر دوو كۆنگره‌دا.و ـ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.مادده‌ی هه‌شته‌م: زنجیره (3) له مادده‌ی دوازده‌هه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:3- سه‌رۆك لقه‌كان.مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی سێزده‌یه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:یه‌كه‌م: أ- مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی داده‌نرێت، له‌نێو ئه‌ندامانیشدا دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت و كاره‌كان له نێوان ئه‌ندامانیدا دابه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌بێت و به ئاماده‌بوونیشی كۆبوونه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرێده‌درێت.ب- له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ڕه‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوور ده‌كرێت.دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی سێزده‌یه‌م لاده‌برێت.سێیه‌م: خاڵی پێنجه‌می بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له كوردستان ـ عیراقدا بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م: ماده‌ی چوارده‌یه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی لق:1- نوێنه‌ری لقه‌كان ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق له نێوان خۆیاندا بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كۆده‌بنه‌وه كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌وه كه‌متر نابێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و له (9) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزگاكان و (7) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له یه‌كه كارگێڕیه‌كانی دیكه پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆی و به‌رپرسی لیژنه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت.دووه‌م: خاڵێك به زنجیره (3) بۆ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:3- له‌و لقانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی توركمان وكلدان سریان ئاشوور بوونیان هه‌یه ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت كه نوێنه‌ریان هه‌بێت.سێیه‌م: خاڵێك بۆ بڕگه‌ی دووه‌م زیاد ده‌كرێت وده‌بێته خاڵی (3) وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:ده‌سته‌ی لق مانگانه جارێك كۆده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه هه‌ركات پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستێت.مادده‌ی یازده‌یه‌م:خاڵێك بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی پازده‌یه‌م به زنجیره (4) زیاد ده‌كرێت وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:4- لیژنه‌ی قه‌زا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی لق، له‌نێوان ده‌سته‌ی مامۆستایان‌دا، نوێنه‌رێك بۆ یه‌كێتی له دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ڵده‌بژێرێت، له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و بنكه‌كانیدا وگه‌یاندنی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی وئاراسته‌كان پێیان.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: خاڵی (1) له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت:1- بڕه پاره‌یه‌ك كه ئه‌ندامان به پێی میكانیزمێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌یده‌ن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت:أ- 70% حه‌فتا له‌سه‌د بۆ حسابی سندووقی بیمه.ب- 20% بیست له‌سه‌د بۆ حسابی لق.ج- 10% ده له‌سه‌د بۆ حسابی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج)ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كان پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌وه ده‌رده‌چن، ولیژنه تایبه‌ته‌كان (لیژنه‌ی بیمه و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌ندامان) به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی رێنماییانه پێكده‌هێنرێن.سێیه‌م: بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:حه‌وته‌م: رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م (ج) داهاتووه له‌لایه‌ن لقه‌وه بۆ سه‌ر حیسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ده‌گوازریته‌وه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:مادده‌ی بیست و سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:له‌لایه‌ن لقه‌وه و له چوار چێوه‌ی سنووری جوگرافی خۆیدا پێناسه به ئه‌ندامان ده‌دات، به مه‌رجێك نموونه‌كه یه‌كگرتوو بێت و له مه‌كته‌بی سكرتارییهتهوه ده‌رچوو بێت.مادده‌ی پازده‌یه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بلاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله پێناوی رێكخستنی باشتری كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ره‌و هێنانه دی ئامانجه پیشه‌یی ومرۆیی و په‌روه‌رده‌یی ودیموكراتیهكانی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2000) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2000) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2000) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)ىسهندیكای خاوه‌ن پیشه تهندروستیهكانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان: ١٠ڕۆژی دەرهێنان : ١٩/٤/٢٠٠٠"بـڕیــار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (٣)ی مادده (٢) له یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی ١٩٩٧ پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتيمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی ١٩/٤/٢٠٠٠ ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (٢)ی ساڵی (٢٠٠٠)هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)ی سهندیكایخاوهن پیشه تهندروستیهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:١) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (٣) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2000) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كا | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2000) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كا | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2000) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)یسهندیكای خاوه‌ن پیشه تهندروستیهكانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان: ١٠ڕۆژی دەرهێنان : ١٩/٤/٢٠٠٠"بـڕیــار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (٣)ی مادده (٢) له یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی ١٩٩٧ پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتيمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی ١٩/٤/٢٠٠٠ ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (٢)ی ساڵی (٢٠٠٠)هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)ی سهندیكایخاوهن پیشه تهندروستیهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:١) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (٣) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999 (یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان) | 28
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999 (یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان) | 28
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999 (یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان)به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 2مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/4/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999(یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه.ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت.ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی دووه‌م:له هه‌رێمدا سه‌ندیكایه‌ك بۆ جیۆلۆجییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:نه‌قابه كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه:به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێم له بواره‌كانی جیۆلۆجیدا.به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و و ئابووری و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه.پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و ده‌سته و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر له ما‌و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی دا.كۆشش كردن بۆ دابینكردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامه‌كان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بیكاری دا.مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی:خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت.به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ.له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كرێت و هاوپێچ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتگیری كردن به داخوازییه‌كه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن بریارێك له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بڕیارێك بدات ئه‌وا ئه‌مه به دانپێدانانی ره‌زامه‌ندی داده‌نرێت.ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت هۆیه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.خاون داوا ره‌ت كراوه‌كه بۆی هه‌یه له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (15) پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له بڕیاری ره‌فز كردنه‌وه‌كه و بڕیاری دادگای ته‌مییز به یه‌ك لاكه‌ره‌وه داده‌نرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئابوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. ساڵانه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكا (20) بیست دیناره، ده‌بێ له مانگی شوبات تێنه‌په‌رێ كه بدرێ له هه‌موو ساڵێكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو نه‌یداو دواكه‌وت (50%)ی بریتی ئه‌ندام بونه‌كه‌ی جه‌زا ده‌درێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك به دوای یه‌كیش دوا كه‌وت له دانی ساڵانه‌كه‌ی ئه‌وا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌كوژێندرێته‌وه.ئه‌وه‌ی بریتی به‌شدار بوونی ساڵانه نه‌دا نابێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا پێك دێت له:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (لجنه الانضباط).لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنی پسپۆریه‌ته‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، وه‌نه‌قیب به پۆستی تۆمار كرا‌و بانگهێشته‌كه ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كان به‌لای كه‌مه‌وه مانگێك پێش رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و تێیدا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و شوێنه‌كه و خشته‌ی كاره‌كانی باس ده‌كرێت و به لای كه‌مه‌وه له دوو رۆژنامه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسانه‌ى له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه په‌یره‌و نه‌كران بۆ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی تا تێپه‌رینی مانگێك به‌سه ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئه‌وا وه‌زیر هه‌ڵده‌ستێت به بانگێشتی ئه‌ندامان بۆ دابین كردنی كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا.هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چه‌سپاندن هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی‌دا ده‌كرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، ئه‌گه‌ر (نصاب)یش ته‌واو نه‌بوو ده‌سته‌ی گشتی دوای پانزده رۆژ له كاتی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه له هه‌مان كات و شوێندا، (نصاب) یش به ته‌واو داده‌نرێ ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامان ئاماده بن، ئه‌و كاته بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر بێ به‌ش كرابوو له ده‌ست دانه پیشه.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه.راستاندنی راپۆرتی دارایی.گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه.به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر پایه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو یه‌ده‌گ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.له كاتێكدا پایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت كه وه‌زیر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و ئه‌م لیژنه‌یه به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌بێت وه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیر ده‌یكاته سه‌رۆك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌قیبی ده‌بێت و ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بۆ ئه‌و ماوه‌ی له خوله‌كه‌دا ماوه به ماوه‌یه‌ك كه نابێت له دوو مانگ زیاتر تێپه‌رێ له مێژووی چۆڵ بوونی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كاره پسپۆریانه‌ی هه‌یه:ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه.كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه.پێشكه‌ش كردنی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا به ده‌سته‌ی گشتی.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان.سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان.ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كان و جێگه‌ی تردا.پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی.هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه.ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه.ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی.بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردنی به‌خشش و پێدان.مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی هاوكاریه داراییه‌كان.دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و.پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكاندا.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه هه‌ر كام له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات:سه‌رنج راكێشان.ئینزار.قه‌ده‌غه كردنی ده‌ست دانه پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ.مادده‌ی بیسته‌م:بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی شیاوی تانه لێدانن له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمه‌وه له ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه ب بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:كاروباری لقه‌كانی نه‌قابه له لایه‌ن لقه‌كه‌وه له پارێزگاكان به‌رێوه ده‌چێت.لیژنه‌ی لق پێك دێت له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت و هه‌ر سێ ساڵ جاریك و لیژنه‌كه له نێوان ئه‌ندامانیدا جێگرێك بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لقدا هه‌مان پرۆسه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی په‌یره‌وی ده‌كرێت كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ئاشكرا كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئیستیقاله‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامه‌كانی قبوڵ بكات و ئیقاله‌یان بكات و جێگره‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌و هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بن له لیژنه‌كه.مادده‌ی بیست و دووه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا.دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران.هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا.پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.(كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خوره‌وه پێك دێ:پاره‌ی ئه‌ندامێتی و به‌شداری ساڵانه.به‌خششی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه به‌خشین و پێدانی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن ئه‌ندامه‌كان و خه‌ڵكی تره‌وه.ده‌سكه‌وتی ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ندیكا ساز ده‌كرێن.قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایبمه‌زرێنێ یان پێی هه‌ڵده‌ستێت.كرێی پشتگیری كردنی فه‌رمانبه‌ری سه‌ندیكا و ئه‌و شه‌هادانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ری ده‌كات.مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانئهو جوڵانه‌وه ئازادیخوازییه‌ی كه سه‌رۆكی نه‌مر مسته‌فا بارزانی پێشرهویهتی كرد، ئامانجی ئه‌وه بوو كه مافه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیه‌وه به ده‌ست بهێنێ، له‌به‌ر گرنگی سه‌ندیكای پیشه‌یی پێویستی دامه‌زراندنی بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی له هه‌رێم بخاته سه‌ر پێ و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ژیاریدا بڕوا‌و ده‌ستكه‌وته ره‌واكانی بپارێزێ پێویستی كرد كه یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیان له هه‌رێمدا یاساكاری بكرێت. ...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015 یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015 یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015 یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 1/4/2015 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان به‌شی یهكهمپێناسهكانماددهی (1):یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1ـ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. 2ـ په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.4ـ وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. 5ـ یاسای نه‌وت و گاز: یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007. 6ـ ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه به‌پێی مادده‌ی (چواره‌م)ی یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه. 7ـ سندوق: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 8ـ ده‌سته: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا. دووه‌م: پێناسه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز كه په‌یوه‌ستن به‌م یاسایه به‌ركار ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا. به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌كردنی یاساماددهی (2):حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن له‌سه‌ر: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی به دهستهاتووی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز و یاسای دیاری كردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013ی په‌یوه‌ست به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی و، به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (هه‌شته‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی نه‌وتی و گازی كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. به‌شی سێیهمپێكهێنانی سندوق و ده‌سته‌ی بهڕێوهبردنیماددهی (3):پاڵپشت به حوكمی مادده‌ی (پازده‌یه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز، سندوقێك به ناوی (سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێم) داده‌مه‌زرێت و، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی هه‌یه و، له ڕووی رێكخستنه‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت و به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و مافی هه‌یه سه‌رجه‌م رهفتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات و، سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه. دووه‌م: ده‌سته پێك دێت له: 1ـ سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی وه‌زیر.2ـ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق . 4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری نه‌وت و گاز و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).5ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری دارایی و ئابووری و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).6ـ پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی (ئه‌ندام).7ـ پسپۆڕێكی یاسایی (ئه‌ندام).مادده‌ی (5): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لێهاتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: 1ـ ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاش په‌سند كردنیان به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له (4) چوار ساڵ داده‌مه‌زرێن و، شیاون بۆ یه‌كجار نوێكردنه‌وه به‌هه‌مان رێكاره باسكراوه‌كان و، ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زیفانه‌یان پڕ كردۆته‌وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی دیاری كرا‌و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان به‌ر له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌م وه‌زیفانه. 2ـ سه‌رۆكی ده‌سته له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده ده‌خوات:(به‌خودای مه‌زن سوێند ده‌خۆم كه به دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و سامان و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و پابه‌ند بم به یاسا). سێیه‌م: مه‌رجه له دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامانی ده‌سته، جگه له نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رباری بوونی مه‌رجه گشتییه‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیی‌دا، به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته و خاوه‌ن شاره‌زایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (10) ده ساڵ به‌نیسبه‌ت سه‌رۆك و (7) حه‌وت ساڵ به‌نیسبه‌ت جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامه‌كان. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه كه‌سانێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیین له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن به‌سیفه‌تی راوێژكاریی دابمه‌زرێنێت و ماف و پابه‌ندییه‌كانیان و ژماره‌یان به‌پێی گرێبه‌ست و به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندی ده‌كات، دیاری ده‌كرێن. مادده‌ی (6): به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته به ئاماده‌بوونی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامه‌كان ده‌رده‌كرێن. مادده‌ی (7):ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: تۆماركردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌می داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستده‌كه‌ون له سندوقدا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردن و مسۆگه‌ركردنی گواستنه‌وه‌یان بۆ ژمێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی (12)دوازده‌می ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، ته‌رخان ده‌كرێن. دووه‌م: وردبینیكردنی جوله‌ی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم له سندوقدا به‌پێی چاودێری نێوخۆیی، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی راپۆرتی مانگانه له باره‌یانه‌وه. سێیه‌م: ساڵانه ئاشكراكردنی گشت ئه‌و داتایانه‌ی تایبه‌تن به ژمێره و چاڵاكیه‌كانی سندوق ده‌رباره‌ی سپاردن و راكێشان و وردبینی كردنیان به به‌كارهێنانی كۆمپانیای ژمێریاریی جیهانیی لێهاتوو متمانه پێكراو، دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ناوبه‌ناو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وا چالاكی و راپۆرتی كۆمپانیاكانی ژمێریاریی جیهانی پووخت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی راوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرتانه.چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و دركاندن له پرۆسه داراییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی رێكار و پرۆسه‌كانی ژمێركاری به گوێره‌ی ستانده‌ری ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراوی جیهانی و ئاستی پیاده‌كردنیان له‌سه‌ر گشت ژمێره‌كانی سندوق كه له‌م یاسایه‌دا باسكراون. پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته راپۆرته‌كانی خۆی به شێوه‌ی مانگانه و ساڵانه‌ی بداته په‌رله‌مان و، بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكات. به‌شی چوارهمبهڕێوهبردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گازماددهی (8):ده‌سته وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: كۆی داهاته شایسته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و گاز به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز. دووه‌م: سه‌رجه‌م پێبه‌خشین و پاداشته‌كانی هاتوو له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و مۆڵكانهكان له كاتی شایسته بوونیاندا، له نێوانیشیاندا پاداشته‌كانی واژووكردن و به‌رهه‌مهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان، پاداشته‌كانی ژێرخانی ئابووری و، بڕه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ پاراستنی ژینگه و داهاتی دیكه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتووه. سێیه‌م: كۆی داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان. چواره‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادیی كه‌وا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانیان جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. پێنجه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی وه‌ك شایسته بۆ هه‌رێم هاتوون له‌وه‌ی تایبه‌ته به نه‌وت و گازه‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه وه‌ده‌ستدێن. حه‌وته‌م: هه‌ر داهاتێكی تری پڕۆسه‌ی نه‌وت و گاز كه له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه. مادده‌ی (9): یه‌كه‌م: ژمێره‌ی ئه‌م سندوقه ژمێره‌یه‌كی داخراوه و خه‌رجی لێناكرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتهكانه.دووه‌م: چه‌ند ژمێره‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ سندوق ده‌كرێـته‌وه، چ به دیناری عێراقی بێت، یان هه‌ر دراوێكی بیانی له لقی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له هه‌رێمدا، یان هه‌ر بانكێكی دیكه‌ی حكومی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش په‌سه‌ندكردنی لقی بانكی ناوه‌ندیی له هه‌رێمدا هه‌ڵیده‌بژێرێت، به مه‌به‌ستی سپاردنی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته رێنمایی پێویست بۆ جولاندن و سپاردنی بڕه‌كان له نێوان ژمێره‌كانی سه‌ر به سندوق پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ربكات. چواره‌م: ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ژمێره‌یه‌كی تایبه‌ت له بانكه ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. مادده‌ی (10): وه‌زاره‌ت شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستاندا دیاری ده‌كات و، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سندوقه‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت و، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت و، له بودجه‌ی ساڵانه‌دا ته‌رخانكردنی بۆ ده‌كرێت و، په‌رله‌مان په‌سندی ده‌كات.مادده‌ی (11): سندوقێك به‌ناوی (سه‌ندوقی نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان) داده‌مه‌زرێت، كه به‌ڕێوه‌بردن و دراوپێدانی به یاسایه‌ك رێكده‌خرێت كه له ماوه‌ی (12) دوازده مانگ تێنه‌په‌ڕێت له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌رده‌كرێت، تیایدا رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی وه‌رگیراو به‌پێی یاسا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌سپێردرێت و له بودجه‌ی ساڵانه‌دا جێگیر ده‌كرێت. به‌شی پێنجهمدابهشكردنی داهاته‌كانی سندوقماددهی (12): یه‌كه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له سندوقدا ده‌سپێردرێن و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی مه‌رج و ستانده‌ری هاتوو له یاسای نه‌وت و گازدا، پاش ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕانه له بودجه‌ی ساڵانه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1ـ دراوپێدانی بودجه‌ی گشتی به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی هه‌رێم.2ـ ژمێره‌ی (سندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو) به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (11) یازده‌می ئه‌م یاسایه. 3ـ دراوپێدانی وه‌زاره‌ت پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن بۆ پاڵپشتی كردنی ژێرخانی ئابوری كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا له كاتی پێویستیدا و، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ پڕۆسه‌كانی نه‌وت و گاز ته‌رخان ده‌كرێن و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و موڵكانه‌ی له ئه‌نجامی پرۆسه نه‌وتیی و گازییه‌كاندا زیانیان پێ ده‌گات.4ـ پاڵپشتیكردنی سندوقی ژینگه‌ی دامه‌زراو به‌پێی خاڵی (10)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (37) سی و حه‌وت یاسای نه‌وت و گاز.5ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت. 6ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ گه‌شه پێدانی ژێرخانی كشتوكاڵ كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت.7ـ ته‌رخانكردنی بڕی (2) دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو وه‌ك پترۆدۆلار بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك كه نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت. دووم: له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می هه‌ر ساڵێكی رۆژ ژمێریی، وه‌ك یه‌كیی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز و ته‌رخانكراوه فیعلیه‌كانی ژمێره‌كانی سندوق ئه‌نجام ده‌درێت و، ژمێره‌كانی سندوق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌پێی یاسا و پێڕه‌وه‌كانی بنه‌ماكانی ژمێریاری متمانه پێكراو له هه‌رێمدا، ئه‌نجام ده‌درێن.سێیه‌م: كاره‌كانی ده‌سته و ژمێره‌كانی سندوق ملكه‌چ ده‌بن بۆ چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم.چواره‌م: ده‌سته به‌رپرسیارێتی خۆی به‌پێی ئه‌و پرنسیپ و ستانده‌رانه‌ی تایبه‌تن به ده‌سپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازییه دهرهێنكارهكانی هاتوو له سه‌رچاوه‌ی (Extractive Industries Transparency Initiative)ی ناسراو به (EITI) پیاده ده‌كات و پێویسته شیاو و هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ شێوازه هه‌ره باشه‌كانی پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان.به‌شی شهشهمحوكمی كۆتاییماددهی (13): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وێك بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.مادده‌ی (14): هه‌یكه‌لی كارگێڕی سندوق به پێی په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت كه به ماوه‌یه‌ك له (45) چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێكهێنانی ده‌سته تێپه‌ڕ نه‌كات، ده‌رده‌كرێت.مادده‌ی (15): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (16): ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبهمهبهستی به دامه‌زراوه‌یی كردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌یه‌ك بێت داهاته‌كانی پرۆسه نه‌وتی و گازییه‌كان به باشترین شێوه كۆ بكرێنه‌وه و، پشتیوانی شه‌فافیه‌ت و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....