أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوانزده‌هه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌هه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا، ئه‌موالی یه‌كێتییه‌كه، ده‌چێته سه‌ر ئه‌موالی نزیكترین یه‌كێتی، ئامانجه‌كانی له‌گه‌ڵیدا هاوشێوه بن. دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قێكیان له‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر نه‌هاتبێ، ئه‌وه، حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی كۆمه‌ڵه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یه‌كێتییه، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی ئیداری ئه‌م ئیش و كارانه ده‌كات: یه‌كه‌م: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا، یان ره‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێكییش داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرا بێ، بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی(30)سیی رۆژ له رۆژی ده‌رچوونی بریاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاره‌كه بدات. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش كه دوای ئه‌و تانه‌لێدانه ده‌رده‌چێ، بڕیارێكی بنبڕه. دووه‌م: پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كاو، وه‌ده‌ستیان دێنێ و، له دارایی به‌رده‌ست، خه‌رجی پێویست ئیقرار ده‌كاو، به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیدارییش نه‌بێ، ناشێ ده‌ستكاریی سامانی یه‌كێتییه‌كه بكرێ. سێیه‌م: راپۆرتی ساڵانه، له‌باره‌ی بزاڤی یه‌كێتی و ئیش و كاری یه‌كێتییه‌وه ئاماده ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی ئیداری، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، سازی ده‌دا، سه‌رۆكێك و جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسێكی دارایی له نێو ئه‌ندامانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی پانزده‌هه‌م:
مادده‌ی پانزده‌هه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نی پێوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجی ئه‌ندامێتی له‌م یه‌كێتییه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه: 1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت، یا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. 2ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ یان كاربكات له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقدا دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی (1991) . 3ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراقدا ئه‌ندام بوو بێ، دووای ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچوو ساڵی 2003 ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌ندامی یه‌كێتی، ئه‌ندامییه‌تی خۆی له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا له ده‌ست ده‌دات: 1ـ ئه‌گه‌ر ده‌ست له ئه‌ندامێتیی خۆی هه‌ڵبگرێ و، ده‌سته‌ی ئیداری لێی قبووڵ كرد بێ. 2ـ به تاوانێكی (جه‌ریمه‌یه‌كی) شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم بدرێ. 3ـ ئه‌گه‌ر له كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه گلابێ و، له سه‌رئه‌وه، به بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی، له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتییه‌كه ده‌ركرا بێ. 4- مردن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆ په‌رله‌مانتاران داده‌مه‌زرێ، ناو ده‌نرێ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و، باره‌گه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختدا ده‌بێت و، بۆشیی هه‌یه، لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئامانج ده‌گرێ:ـ یه‌كه‌م: كاربۆ به‌كارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ری وفه‌رهه‌نگی وزانستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات بۆ ده‌ڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیازانه‌ی كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن وبه‌شداریش ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا به‌ركارن. دووه‌م: ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن. سێیه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموكراسی په‌رله‌مانی وسه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ. چواره‌م: كاربۆ چوونه پاڵی ئه‌و رێكخراوه‌و یه‌كێتیه نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌كات كه ئامانجیان هاوشێوه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: كاربۆ به‌شداری كردن له بوار وچالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات كه به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن. شه‌شه‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو بواره نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. حه‌وته‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئه‌ندامان وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان بۆیان. هه‌شته‌م: كاربۆ به‌گه‌ڕخستنی میكانزمه‌كانی داكۆكی له مافه ده‌ستوری ویاساییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات.
مادده‌ی یانزده‌هه‌م:
مادده‌ی یانزده‌هه‌م: دارایی یه‌كێتییه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. دووه‌م: به‌خششه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. سێیه‌م: خه‌ڵات و پیتاك (الهبه والتبرعات). چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه.
مادده‌ی شانزده‌هه‌م:
مادده‌ی شانزده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌كار.
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێڕه‌و و ڕێنماییه پێویسته‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م:
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، له یه‌كێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌دا: 1ـ به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیداری. 2ـ كه (سێیه‌كی) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، داواكارییه‌ك بده‌نه ده‌سته‌ی ئیداری. دووه‌م: 1. بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كرێ و، ناشێ له به‌رنامه دیار كراوه‌كه‌ی بترازێ. 2- به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی (رێژه‌ی) یاسایی دێته‌جێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، هه‌ردوو سالأ جارێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی خواره‌وه كۆ ده‌بێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی ئیداریی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و، به ده‌نگدانی نهێنی وراسته‌وخۆو،به‌زۆرینه‌ی ئاماده بووان، حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ ده‌سته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: تاووتوێ كردنی كاروباره‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری. سێیه‌م: په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئیدارییه‌وه ئاماده كراوه. چواره‌م: چاوخشاندنه‌وه به كاروباری یه‌كێتی وئیقراركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاساكه پێشكه‌شی كراون.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه، موماره‌سه ده‌كا: 1ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری ده‌كاو، ئه‌گه‌ر خۆیشی له‌وێ نه‌بێ، جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كا. 2ـ خۆی، یان كه‌سێكی دی راده‌سپێرێ، نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه له به‌رده‌می دادوه‌ری و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكات. 3ـ موماره‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ڵاحییاتانه ده‌كا، كه ده‌سته‌ی گشتی پێی داوه. 4ـ موسته‌نه‌دی پاره‌دان و (صكوك)و ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و نامه‌ونامه‌كارییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه واژوو ده‌كات. 5ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا. دووه‌م: به‌رپرسی دارایی، ئه‌رك وفرمانی دارایی یه‌كێتییه‌كه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سه‌رپه‌رشتیی تۆمار را‌گرتن (مسك السجلات) ده‌كاو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌شدا، (صكوك) و سه‌نه‌ده‌كان واژوو ده‌كات.