مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه، موماره‌سه ده‌كا: 1ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری دهكاو، ئه‌گه‌ر خۆیشی له‌وێ نه‌بێ، جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كا. 2ـ خۆی، یان كه‌سێكی دی راده‌سپێرێ، نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه له به‌رده‌می دادوه‌ری و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكات. 3ـ موماره‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و سهڵاحییاتانه ده‌كا، كه ده‌سته‌ی گشتی پێی داوه. 4ـ موسته‌نه‌دی پاره‌دان و (صكوك)و ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و نامهونامهكارییهكانی یه‌كێتییه‌كه واژوو ده‌كات. 5ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا. دووه‌م: به‌رپرسی دارایی، ئه‌رك وفرمانی دارایی یه‌كێتییه‌كه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سه‌رپه‌رشتیی تۆمار را‌گرتن (مسك السجلات) دهكاو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یهكێتییهكهشدا، (صكوك) و سه‌نه‌ده‌كان واژوو ده‌كات.
الموضوع: سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه,نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه,سهڵاحییاتانه,موسته‌نه‌دی پاره‌دان و (صكوك),به‌رپرسی دارایی