مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئامانج ده‌گرێ:ـ یه‌كه‌م: كاربۆ به‌كارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ری وفه‌رهه‌نگی وزانستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات بۆ ده‌ڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیازانه‌ی كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن وبه‌شداریش ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا به‌ركارن. دووه‌م: ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن. سێیه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموكراسی په‌رله‌مانی وسه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ. چواره‌م: كاربۆ چوونه پاڵی ئه‌و رێكخراوه‌و یه‌كێتیه نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌كات كه ئامانجیان هاوشێوه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: كاربۆ به‌شداری كردن له بوار وچالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات كه به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن. شه‌شه‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو بواره نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. حه‌وته‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئه‌ندامان وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان بۆیان. هه‌شته‌م: كاربۆ به‌گه‌ڕخستنی میكانزمه‌كانی داكۆكی له مافه ده‌ستوری ویاساییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات.
الموضوع: کاربۆ به‌کارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ری وفه‌رهه‌نگی وزانستی ئه‌ندامانی یه‌کێتی,ئاماده‌کاری ئه‌و توێژینه‌وه‌و لێکۆلینه‌وانه‌ی به‌کاری په‌رله‌مانیه‌وه,بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموكراسی په‌رله‌مانی,كاربۆ چوونه پاڵی ئه‌و رێكخراوه‌و یه‌کێتیه نێوده‌وڵه‌تیانه,داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو بواره نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا,داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئه‌ندامان وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان بۆیان,كاربۆ به‌گه‌ڕخستنی میكانزمه‌كانی داكۆكی له مافه ده‌ستوری ویاساییه‌كانی هاووڵاتیان