مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجی ئه‌ندامێتی له‌م یه‌كێتییه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه: 1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت، یا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. 2ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ یان كاربكات له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقدا دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی (1991) . 3ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراقدا ئه‌ندام بوو بێ، دووای ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچوو ساڵی 2003 ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌ندامی یه‌كێتی، ئه‌ندامییه‌تی خۆی له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا له ده‌ست ده‌دات: 1ـ ئه‌گه‌ر ده‌ست له ئه‌ندامێتیی خۆی هه‌ڵبگرێ و، ده‌سته‌ی ئیداری لێی قبووڵ كرد بێ. 2ـ به تاوانێكی (جه‌ریمه‌یه‌كی) شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم بدرێ. 3ـ ئه‌گه‌ر له كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه گلابێ و، له سه‌رئه‌وه، به بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی، له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتییه‌كه ده‌ركرا بێ. 4- مردن.
الموضوع: مه‌رجی ئه‌ندامێتی,کاردانی ئه‌ندام,کاردانی له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان,کاردانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا,مردن