مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی ئیداری ئه‌م ئیش و كارانه ده‌كات: یه‌كه‌م: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا، یان ره‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێكییش داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرا بێ، بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی(30)سیی رۆژ له رۆژی ده‌رچوونی بریاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاره‌كه بدات. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش كه دوای ئه‌و تانه‌لێدانه ده‌رده‌چێ، بڕیارێكی بنبڕه. دووه‌م: پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كاو، وه‌ده‌ستیان دێنێ و، له دارایی به‌رده‌ست، خه‌رجی پێویست ئیقرار ده‌كاو، به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیدارییش نه‌بێ، ناشێ ده‌ستكاریی سامانی یه‌كێتییه‌كه بكرێ. سێیه‌م: راپۆرتی ساڵانه، له‌باره‌ی بزاڤی یه‌كێتی و ئیش و كاری یه‌كێتییه‌وه ئاماده ده‌كات.
الموضوع: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا,بڕیاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی,پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كاو,راپۆرتی ساڵانه